تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

زۆر سوباس بۆ به یامه كانتان هاوریانی به ریز

9

زۆر به‌ده‌خه‌و وه‌

8

ئای كه‌ رووداوه‌كی ناخۆش بوو خودا سه‌بووری كه‌س و كاری بداته‌وه‌

7

سوباس بۆ خویندنه وی ئه م بابه ته

6

kareke bashe nakrdwa xwae gawra rw7me pebka [size=24][/size]

5

[size=16]ئای له‌م كاره‌ساته‌!![/size]

4

به‌ڕاستی كاره‌ساته‌ !!!!!!!!!!

3

[size=16]توخوا ئه‌وه‌ی ئه‌هێنا وا له‌ خۆی بکات.[/size]

2

ayyyy  xodaya  baraste karasateke  dltazena

1

[size=24]تریسكە لە شەوی تاقیكردنەوە خۆی خــنـــــكاند[/size]

http://www.rudaw.net/files/articles/large/090210021025.jpg
سۆران بەهائەددین
رووداو - هەولێر
تریسكە لە ژوورە تایبەتییەكەی پەتێكی باریكی لە ملی خۆی كردو بە دەستی خۆی حوكمی لە سێدارەدانی بەسەر خۆیدا سەپاند. تریسكە دوای خۆی نامەیەكی جێهێشت، كە تێیدا نووسیویەتی"دایە گیان بمبوورە ژیانم پێ ناچێتە سەر، خوێندنەكەم پێ تەواو ناكرێت".
نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەداواداچوونی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەولێر بە(رووداو)ی راگەیاند كە تریسكە ئەسعەد تاهیر، 22 ساڵ، لە كاژێر 11ی شەوی 23/1/2010 لە گەڕەكی ئاری شاری هەولێر،كە قوتابی قۆناخی دووی زانكۆ بووە، لە ژوورەكەی خۆی بە پەتێك خۆی هەڵواسیوەو خۆی خنكاندووە. ئەو بەرپرسەی پۆلیس هۆكاری رووداوەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە"تریسكە بەهۆی خراپی لە تاقیكردنەوەكانی خۆی خنكاندووە"، گوتیشی "لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە بەردەوامە و تائێستاش كەس لەسەر رووداوەكە دەستگیر نەكراوە".
تریسكە بە كۆنمرەی %74، پۆلی شەشی ئامادەیی تەواو دەكات و لە كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەددین وەردەگیرێت، ساڵی یەكەمی لەو كۆلێژە بەسەركەوتوویی تەواو دەكات. فەهد ئەسعەد، كە برا گەورەی تریسكەیە، پەسنی خوشكەكەی دا كە " كچێكی زۆر رووخۆش بوو"، براكەی دەڵێ ئەوەندەیان خۆشویستووە دڵیان نەهاتووە كاری ماڵەوەی پێ بكەن تاوەكو بە باشی خوێندنەكەی تەواو بكات.
فەهد باسی لەوە دەكرد، كە تریسكە بەردەوام لە ماڵەوە خەریكی خوێندن بووەو گوتوویەتی خوێندنم زۆر گرانە،بەتایبەتی لەساڵی دووەم خوێندنی بووەتە ئینگلیزی"هەرگیز تووندوتیژ نەبووین بەرانبەری، پێماندەگوت ئەگەر قۆناخێك بە سێ ساڵ ببڕی كێشە نییە".
ئەو رۆژەی تریسكە خۆی خنكاند، لەلایەن هاوڕێیەكییەوە دەستە جلوبەرگێكی بە دیاری بۆ هاتبوو، ئەو لە ماڵ خۆشحاڵی خۆی بەوە دەردەبڕی كە سبەی بۆ كۆلێژ لەبەری دەكات، ئەو شەوەش تا درەنگانی شەو لەگەڵ خێزانەكەی دانیشتبوو. وەك فەهد دەڵێت زۆر ئاسایی بوو، پاشان گوتوویەتی دەچمە ژووری خۆم بەیانی تاقیكردنەوەیەكی زەحمەتم هەیە دەخوێنم. بەڵام هەر ئەو شەوە خۆی دەخنكێنێ.
فەهد سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە چۆنیەتی خۆ خنكاندنی خوشكەكەی، كە بە پەتێكی زۆر باریك خۆی خنكاندووە "بەو پەتە باریكە زەردە نایلۆنییەی كە تەبەقەی هێلكەی پێدەبەسترێت خۆی هەڵواسیبوو، زۆر سەیرە نازانین ئەو پەتەی لە كوێ هێناوە، دوای ئەوەی پەتەكەی لە مل كردووە، كورسییەكی لەژیر پێیداناوەو خۆی بە پانكەوە هەڵواسیووە".
تریسكە لەدوای خۆی نامەیەكی جیهێشتووە كە بەدەستخەتی خۆی نوسیوویەتی و لە كۆتاییشدا ناوی خۆی نوسیووەو واژۆی كردووە. ئەو نامەیە ئێستا لەلای پۆلیسە بۆ لێكۆلینەوە. فەهد باسی نێوەڕۆكی نامەكەی بۆ (رووداو) كردو گوتی "تریسكەلە نامەكەدا بە 3 دێڕ نووسیویەتی: دایە گیان بمبوورە ژیانم پێ ناچێتە سەر، خوێندنەكەم پێ تەواو ناكرێت، گەردنم ئازاد بكە، دوعای خێرم بۆ بكەن".
فەهد پێیوایە خوشكەكەی زۆر دوودڵ بووە لە خۆخنكاندن، چونكە لە دوای نوسینی نامەكە هێڵێكی كاڵی بەسەر نامەكەدا هێنابوو وەك ئەوەی ویستبێتی رەشی بكاتەوە.
یەكێك لە قوتابییەكانی كۆلێژی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەدا یەكێك لەو كێشانەی وایكردووە كە خوێندن لەو كۆلێژە ئەستەم بێت، زۆری دەوامە كە بەهۆی نەبوونی هۆڵ تا دوای عەسر تەواو نابن، هەتا دەگەنەوە ماڵ دەبێتە مەغریب و بەشەوانیش خوێندن زەحمەتە "تا رۆژی تاقیكردنەوە ناتوانیت بخوێنیت، ئەوكاتیش تەواو نابێت، سەرەڕای ئەو زەحمەتییەش دامەزراندن نییە بۆ دەرچووانی كۆلێژی كشتوكاڵ، بۆیە نائومێد دەبین". بەڵام د.شێرزاد عومەر، راگری كۆلێژی كشتوكاڵ، پێیوانییە تریسكە لەسەر دەوام و خوێندن خۆی خنكاندبێت، وەك ئەو دەڵێت تریسكە تەنیا یەك تاقیكردنەوەی لە كۆرس كردووە كە هێشتا ئەنجامەكەی دیار نییە، بەڵام لەسەر 40 نمرەی رۆژانە 25ی هەیە "خوێندنی كۆلێژی كوشتوكاڵ زەحمەت نییە، خۆ تریسكە تەنیا قوتابی نییە لەو كۆلێژە بۆ هەر ئەو خۆی كوشت، هەر رێنماییەكی كۆلێژ هەبێت بۆ هەمووانە، نەك بۆ یەك قوتابی".
هەرچەندە زۆربەی ئەو كچ و كوڕانەی هەوڵی خۆكوشتن دەدەن، كێشەی كۆمەڵایەتیان هەیە، بەڵام فەهد رەتیكردەوە خوشكی هیچ كێشەیەكی لەو جۆرەی هەبێت تەنیا خوێندن نەبێت و دەڵێ خوشكەكەیشی لە نامەكەدا ئەوەی یەكلایی كردووەتەوە "ئەو پێشتر زۆر زیرەك بوو، پێی قبوڵ نەبوو بكەوێت، پێی خەمێكی گەورە بووە هاوڕێكانی بەجێی بهێڵن، بۆیە نەیوێرا بچێتە تاقیكردنەوە، زۆر ترساوە".
ناوە ناوە فەهد دەیگوت "رازین بە قەدەری خودا"، پاشان باسی خوشكەكەی دەكرد، كە كچێكی زۆر هێمن و شەرمن  و قورئانخوێن بووە. فەهد ئاهێكی بۆ مەرگی خوشكی هەڵكێشاو گوتی "تریسكە بەردەوام مەلزەمەكانی بەدەستەوە بوو، دەیگوت دەرسەكە زۆر گرانە، تریسكە بووە قوربانی، بۆیە داواكارم شتێك بۆ قوتابیانی دیكە بكرێت".