dast xosh babateke basoda har bzhet
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » شه‌ونوێژ له دوابه‌شی شه‌و خێر و فه‌زڵی زیاتره. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh babateke basoda har bzhet
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
ده‌ست خۆش زۆر به‌سوود بوو
[size=24]ده‌ست خۆش خوا جه‌زات باته‌وه ئه‌و بابه‌ته که بئ سه‌رجاوه‌یه سهرجاوههی مه‌ڵپه‌ری ده‌نگی ئیسلامه هیوادارم
ده‌سته‌ی بهرئوبهران دایبنئن [/size]
شه‌ونوێژ له دوابه‌شی شه‌و خێر و فه‌زڵی زیاتره.
ژماره‌ی پرسیار:2697 سلاوی خواتان لێ بێ به‌رێزان.
پرسیارێکم هه‌یه بۆتان وه‌لامم بده‌نه‌وه خوا پاداشی خێرتان بداته‌وه.
نوێژی شه‌ونوێژ له دوای نوێژی خه‌وتن چ جیاوازیه‌کی هه‌یه خێره‌که‌ی له‌وه‌ی که هه‌ستی له خه‌و بۆ کردنی؟ ئه‌گه‌ر ١ سه‌عات پێش نوێژی به‌یانی نوێژی شه‌ونوێژ بکه‌یت دروسته؟ واته به شه‌ونوێژ حساب ده‌کرێت؟ خوا پاداشتی خێرتان داته‌وه..
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
زانایان له دوای نوێژی خه‌وتنانه‌وه(العشاء) هه‌تاوه‌کو پێشی بانگی به‌یانی دائه‌نێن به کاتی شه‌ونوێژ، واته ده‌کرێ له دوای نوێژی خه‌وتنانه‌وه نوێژی شه‌ونوێژ بکه‌ی یاخود بنووی و له نیوه‌ی شه‌ودا یان دوابه‌شی شه‌ودا هه‌ستی و شه‌ونوێژ بکه‌ی، به‌ڵام هه‌ندێ له زانایان شه‌ونوێژیان گرێداوه به‌وه‌ی به‌شێک له شه‌و بنووی و پاشان هه‌ستیته‌وه بۆ شه‌ونوێژ، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێ(صلاة التهجد)..
حه‌جاجی کوڕی عه‌مری ئه‌نساری-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ: "يحسب أحدكم إذا قام من الليل يصلي حتى يصبح أنه قد تهجد , إنما التهجد أن يصلي الصلاة بعد رقدة , ثم الصلاة بعد رقدة , وتلك كانت صلاة رسول الله صلى الله عليه وسلم" " قال الحافظ ابن حجر في "التلخيص الحبير" (٢/ ٣٥) : " إسناده حسن.
واته: یه‌کێک له ئێوه وا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر هه‌ستا له شه‌و نوێژ بکات هه‌تاوه‌کو به‌یانی به‌سه‌ردا دێت ئه‌وه شه‌ونوێژی کردووه! به‌ڵکو شه‌ونوێژ ئه‌وه‌یه له دوای خه‌وتنێک بێت، شه‌ونوێژی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) به‌و جۆره بوو..
به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که له پێشی نووستن شه‌ونوێژ ناکرێ چونکه ئه‌وه ڕاوبۆچوونی هه‌موو زانایان نییه، به‌ڵکو زۆربه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که نوێژ ده‌گرێته‌وه له هه‌موو شه‌ودا به ڕه‌هایی، پێشی خه‌و بێت یان له دوای .. هه‌ندێک پێیان وایه نوێژ له دوای نووستن تهههجودی پێ ده‌وترێ، به‌ڵام له پێشی نووستن(قیام اللیل) پێ ده‌وترێ، ئه‌مه‌ی دووه‌می گشتگیرتره، چونکه(قیام الیل) هه‌ر نوێژ ناگرێته‌وه به‌ڵكو پاڕانه‌وه و عیباده‌تی تری وه‌کو قورئانخوێندن و ته‌سبیحات و ..هتد ده‌گرێته‌وه.. بۆ که‌سێکیش ناتوانێ دوای نووستنه‌وه هه‌ستێته‌وه، بۆچی خۆی بێبه‌ش بکات له شه‌ونوێژ، به‌ڵکو ده‌توانێ له دوای نوێژی عیشاوه چه‌ند ڕکاتێک ئه‌نجام بدات..
بێگومان جیاوازیش هه‌یه له نێوانی شهونوێژیک له دوای نوێژی خه‌وتنان له‌گه‌ڵ نوێژێک له دوابه‌شی شه‌ودا، نوێژی پێشی به‌یانی شه‌ونوێژه له دوابه‌شی سێیه‌کی شه‌و، ئه‌و کاته‌ش فه‌زڵی تایبه‌تی هه‌یه به‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری شه‌ودا، فه‌رمووده‌ی" ينزل ربنا تبارك وتعالى كل ليلة إلى السما‌ء الدنيا حين يبقى ثلث الليل الآخر يقول .. من يدعوني فأستجيب له، من يسألني فأعطيه ، من يستغفرني فأغفرله " رواه البخاري.
واته: دائه‌به‌زێ په‌روه‌ردگارمان-پاکوبێگه‌ردی و بڵندی بۆی- هه‌موو شه‌وێک بۆ ئاسمانی دونیا کاتێک دوابه‌ش له سێیه‌کی شه‌وی ماوه، ده‌فه‌رموێ: کێ لێم داوا ده‌کات وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، کێ داوای شتێک ده‌کای بیده‌مێ، کێ داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌کات لێی خۆش بم.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » شه‌ونوێژ له دوابه‌شی شه‌و خێر و فه‌زڵی زیاتره. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]