ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » ژیانی عه‌لی مه‌ردان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته
مامۆستای گۆرانیبێژ "عه‌لی مه‌ردان" كوردێكی دڵسۆز و خاوه‌نی هه‌ستێكی پاكی كوردایه‌تی بوو. هه‌تا ڕۆژی كۆچكردنیشی، كه سوێندی بخواردایه، هه‌ر به كوردستان سوێندی ده‌خوارد.
عه‌لی مه‌ردان ساڵی 1904دا له شاری كه‌ركووك له باشووری كوردستان له‌دایكبووه، خاوه‌نی گۆرانی و نه‌وای ڕه‌سه‌نی كوردی بووه. ئه‌و توانی سه‌دان مه‌قامی كوردی به‌زیندویی ڕاگرێ و ده‌ستی چه‌نده‌ها لاوی كوردی به‌هره‌داری گرت و هانیدان و پێیگه‌یاندن.
عه‌لی مه‌ردان كوڕی عه‌لی عه‌بدولقادر كوڕی وسمانی كوڕی حه‌مه گوڵه. دایكی ناوی شاناز بوو، عه‌لی مه‌ردان جگه له كوردی عه‌ره‌بی، توركی و فارسیشی خوێندووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ئاشنایی وشاره‌زایی له سۆز و ئاوهزهكانی مه‌قامدا په‌یداكردووه.
بۆ یه‌كه‌م جار فێری مه‌قامی ڕه‌سه‌ن و به‌پێزی كوردهواری ئه‌ڵاوه‌یسی هه‌روه‌ها دوایش سه‌رباری هۆره و ئای ئای و خاوكه‌ر وه قه‌تار فێربووه.
عه‌لی مه‌ردان ده‌ڵێت: "بۆ گۆزه‌رانی ژیانم، به‌پای په‌تی و سه‌ری كۆته‌وه، جوتیاری و شوانی و گاوانیم كردووه. له‌شاری به‌غداد بووم به هاوڕێی مورته‌زاخانی ئیسفه‌هانی و ئه‌سغه‌ری هه‌مه‌دانی و محه‌مه‌د سه‌عیدی سابڵاغی و زۆر شت له‌وانه‌وه فێربووم، چل شه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌لی ئه‌سكه‌ری كوردستانی یه‌كمان گرت و زۆر هونه‌رمه‌ندانه پێكه‌وه ژیاین."
له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م مه‌قامم، مه‌قامی ئای ئای بوو، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1939دا له ئێستگه‌ی كوردی به زمانی كوردی باجه‌ڵانی بۆم تۆمارکرا. له ساڵی 1965دا له ئێستگه‌ی ڕادیۆی تاران و كرماشان‌دا چه‌ندین مه‌قام و گۆرانی تۆماركردووه."
دوا گۆرانی عه‌لی مه‌ردان به‌سته‌یه‌ك بووه، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1972دا له ئیستگه‌ی كوردی به‌غداد تۆماری كردووه.
عه‌لی مه‌ردان ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 1981.01.24دا كۆچی دواییكردووه، له شاری كه‌ركووك له گۆڕستانی "شێخ محێدین" به خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردراوه
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » ژیانی عه‌لی مه‌ردان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]