[size=16]مامۆستای ئاینی زۆر له‌وه مه‌زنتره كه ئێمه لێره‌وه بتوانین به چه‌ند دێریك وه‌سفیان بكه‌ین.
ئێمه ئه‌گه‌ر چاوێك به ڕابردووی گه‌له‌كه‌ماندا بخشێنینه‌وه ئه‌زانین ئه‌م رۆژه‌ی ئێمه‌ی تێداین مامۆستیانی ئاینی چ ڕهنجێكیان بۆ كێشاوه..
من توانا و هه‌وڵ و ڕۆڵی مامۆستیان بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه پۆڵێن ده‌كه‌م .
1- بواری ئاینی: به‌و پێیه‌ی میلله‌تی كورد یه‌كێك بوو له‌و میلله‌تانه‌ی كه دره‌نگ ئاینی ئیسلامی قبوڵ كرد و هه‌ندێ به سستی تێیدا ته‌شه‌نه‌ی كرد، به‌ڵام زانا و مامۆستا ئاینیه‌كانی كورد وه‌ها كارێكیان كرد كه گه‌لی كورد خوی باوه‌ش بۆ ئیسلام بكاته‌وه.. نمونه ( ابن خه‌له‌كان، صلاح الدینی ایوبی... )
2- بواری نیشتمان په‌روه‌ری: گومان له‌وه‌دا نیه و لای هه‌موومان ئاشكرایه كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌ركرده شۆڕشگێڕ و نیشتمان په‌روه‌رانی كورد، ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه هه‌موو ژیان و گیانی خۆیان بۆ گه‌له‌كه‌یان به‌خت كرد، ده‌رچووی به‌رده‌ست زانایانی ئاینی و حوجره ئاینییه‌كانی كوردستان بوون.. نمونه : ( سلیمان پاشا، شێخ محمودی حه‌فید، قازی محمد، بارزانی...هتد)
3- له‌ڕوی ئه‌ده‌بیه‌وه : ئه‌گه‌ر گه‌شتێك به‌ناو كه‌ڵه شاعیره‌كانی كورددا بكه‌ین، ئه‌بینین سه‌رجه‌م شاعیر و ئه‌دیب و گه‌وره نوسه‌رانی ڕابردوو، (واته تاكو كۆتایی سه‌ده‌ی بیست) ده‌رچووی حوجره‌كان بوون و مامۆستای ئاینی بوون. نمونه ( محموی، قانع، هێمن،هه‌ژار، بێخود، كوردی، سالم...هتد)
4- له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه : له‌ڕووی زمانه‌وانیشه‌وه هه‌ر مامۆستایانی ئاینی بوون كاریكیان كردوه كه زمانی كوردی بگاته ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ی ئێستا تێیدایه، و هانی خه‌ڵكیان داوه به كوردی بڵێن و بنوسن. نمونه : مامۆستا نالی كه مامۆستایی ئانیه له هۆنراوه‌یه‌كیدا ئه‌ڵێت :
ته‌بعی شه‌ككه‌ر باری من كوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ئه‌كا
ئیمتیحانی خۆیه مه‌قصودی له عه‌مده‌ن وا ئه‌كا
.
.
.
كه‌س به ئه‌ڵفازم نه‌ڵێ خۆ كوردیه، خۆ كردیه
هه‌ركه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تاڵبی مه‌عنا ئه‌كا
* به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه، ئه‌بینین به‌شێك له مامۆستایانی ئێستا بونه‌ته چه‌كوشی ده‌ستی علمانیه‌ت و ده‌مڕاستی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش تاكه هۆكاری به‌ره‌و لێژی چونمانه..
له هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌ڵێكی زۆر مامۆستای به‌رزمان هه‌یه، كه تا ئێستاش سه‌ركردایه‌تی له‌شكری ئاین و كلتور و نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌كه‌ن .
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م ته‌وره ....[/size]