تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

ئاسوس محمد نووسی:
burhannet نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتووبیت بابه‌تێكی زۆر خۆش بوو

supas kaka asos

4

burhannet نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتووبیت بابه‌تێكی زۆر خۆش بوو

3

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتووبیت بابه‌تێكی زۆر خۆش بوو

2

له‌ فلاشه‌كه‌م خزنم كرد انشالله‌ له‌ دائیره‌ به‌ ووردی ده‌یخوێنمه‌وه‌ hmm

1

[right]وه‌سێت نامه‌ی هه‌ردوو عاشق که‌له‌ ژووری 508 له‌ ئوتێلی( زومه‌رد) له‌ شاری به‌غداد جێیان هێشتبوو،، له‌ 16.01.1986
دوای ئه‌وه‌ی که‌سوو کاریان هه‌موو ده‌رگاکانیان به‌ ڕوو داخستن که‌ بتوانن به‌ ساده‌ی پێکه‌وه‌ بژین،،، بۆیه‌ بڕیاریان دا جه‌سته‌ی خۆیان له‌ دیجله‌دا بۆ هه‌تا هه‌تای نوقم که‌ن
ئه‌م دوو عاشقه‌( سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د) ڕۆشنبیرو چیرۆک نوسێکی به‌ توانا بوو به‌ زمانی عه‌ره‌بی، خه‌ڵکی هه‌ولێر بوو،، کۆمه‌ڵێ چیرۆکی چاپکراوی هه‌یه به‌ ناوی(دخان الغرفه‌)
له‌ ساڵی 1985 بڵاو بۆته‌وه‌، خوێندکاری به‌شی زمانی تورکی بوو..،،( به‌یان محمد)یش خوێندکاره‌ به‌شی ئینگلیزی کۆلیژی ئه‌ده‌بیات بوو، خه‌ڵکی سلێمانی بوو


... وه‌سێت نامه‌که‌یان...

به‌یانیتان باش پیاو ماقوڵان
ئێواره‌تان باش خانمه‌کان

له‌وه‌ ده‌چێت هه‌ندێکتان وا تێبگه‌ن، ئێمه‌ په‌نامان بردۆته‌ به‌ر خۆ کوژی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک ڕابکه‌ین، یان له‌ ترسی حه‌یا چوونێک... ئێمه‌ ئه‌سڵه‌ن خۆمان به‌وه‌ خه‌ریک ناکه‌ین، که‌ ڕووی قسه‌مان بکه‌ینه‌ ئه‌م ( هه‌ندیک)ه‌ گه‌مژه‌و ( هیچ)ه‌، ئێمه‌ خۆمان ده‌کوژین چونکه‌ عه‌شقه‌ ئێمه‌ گه‌لێک مه‌زنتره‌، له‌وه‌ی ئه‌م جیهانه‌ زه‌مینیه‌ بیگرێته‌ خۆ،وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵسۆزیمان بۆ عه‌شقه‌که‌مان و، ده‌ست پێوه‌ گرتنمان به‌ به‌رده‌وام بونی، له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو شته‌کانی تره‌و، له‌ هه‌مویشیان گه‌وره‌ تره‌ لامان
له‌ ڕۆژی چوارده‌هه‌م له‌ مانگی چوارهه‌می ساڵی 1985 ئێمه‌ ( به‌یان و سه‌روه‌ر) بڕیارمان دا تا هه‌تا هه‌تایه‌ یه‌کترمان خۆش بوێت، ته‌نانه‌ت له‌ مردنیشدا پێکه‌وه‌ بین، له‌ مه‌رگه‌سات، ئه‌و کاته‌ی که‌ ئیتر له‌وه‌ ده‌رباز ده‌بین که‌ دوو ڕۆحی قه‌تیس ماو بین له‌ دوو جه‌سته‌دا ئیتر بۆ دوو باره‌ ده‌بینه‌وه‌ به‌ یه‌ک ڕۆح،وه‌ک جاران پێش له‌دایک بوونمان، که‌ ئێمه‌ی له‌ یه‌کتر ترازان.. ئیتر جا‌رێکی تر پێوستمان به‌ 25 ساڵ بوو، پڕ له‌ سۆراخ و گریانو چاوه‌ڕێ کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌وه‌ به‌ یه‌ک،، ئه‌و کاته‌ هه‌ردووکمان گریان،، چونکه‌ هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌ ئه‌وی تری ده‌ویست،، به‌ڵام ئه‌وان له‌ ئێمه‌و له‌م به‌یه‌ک گه‌یشتنه‌ نه‌گه‌شتن،،
عه‌شق هونه‌ری خۆ حه‌شاردانه‌،، ئێمه‌ ئه‌م هونه‌ره‌مان پیاده‌ کرد تا هه‌ڵپروکاین! چونکه‌ حه‌شاردانی دوو جه‌سته‌و شاردنه‌وه‌ی له‌ چاوه‌کان کارێکی وا ئاسان نیه‌.، به‌ تایبه‌تی جه‌سته‌ی ژن و پیاوێکی ڕۆژهه‌ڵاتی، ئێستا که‌ ناخمان پڕه‌ له‌ بێز کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ به‌دواماندا ده‌گه‌ڕێن مه‌به‌ستی خراپه‌ کاریان هه‌یه‌و دزێو کاریمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و شوێن پێمان ده‌که‌ون..،، ده‌مانه‌وێ به‌ یه‌ک جاری خۆمان بشارینه‌وه‌، عه‌شقیش هونه‌ری خۆ بزر کردنه‌ ، عه‌شق دابڕان و ته‌ریکی کامڵه‌، ئێمه‌ ته‌ دواین تنۆکی توانامان تیایدا ژیان، هه‌تا ده‌سته‌و ه‌ستان ماینه‌وه‌ که‌ ئیتر چی بکه‌ین به‌ هۆی ئه‌و شپرزیه‌ بێزراوه‌ی که‌ گه‌مارۆی داوین، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئیتر له‌ دابڕانێکی ته‌واودا بژیه‌ن ، خۆشه‌ویستیش دابڕانه‌ لێواو لێو دا‌بڕانه‌... ئێمه‌ خۆ کوژی ده‌که‌ین، به‌ڵام نامرین، به‌ڵکو چاو هه‌ڵدێنین...،،
ئێسته‌ ئێمه‌ له‌ ژووری ژماره‌ 508 له‌ ئوتێلی ( زومه‌ر) داین، پێش تۆزێ ( به‌یان) خه‌وت و منیش ( سه‌روه‌ر) له‌ ڕۆشنای شه‌ش مۆم که‌ بۆ ( ڕزگار) مان داگیرساند بوو ئه‌مه‌ ده‌نووسم.. له‌ ڕێگای هاتنمان بۆ به‌غدا له‌ که‌رکوک گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر. مۆمه‌کانمان کڕی بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی( ڕزگار) دایگرسێنین. چونکه‌ گوڵمان ده‌ست نه‌که‌وت، دواتر له‌ هه‌ولێر ده‌ستمان که‌وت به‌ڵام بۆمان نه‌کڕدرا، چونکه‌ گران بوو 35 دینار بۆ چه‌پکێ گووڵی ده‌ست کرد،، به‌ هه‌ر حاڵ نه‌شمان توانی سه‌ر له‌ گۆڕکه‌که‌ی بده‌ین، ئه‌وه‌ بوو چه‌ند مه‌ترێکمان مابوو بگه‌ینه‌ ده‌رگا چۆڵ و بێکه‌سه‌که‌ی گۆڕستانه‌که‌ گه‌ڕاینه‌وه‌، له‌ ترسی زیندوه‌کان...،،
به‌یان) به‌ دڵنیایه‌وه‌ نووستوه‌ له‌ خه‌وێکی قوڵدایه‌ له‌م ئاخرین شه‌وه‌ماند که‌‌ئه‌مه‌چوارده‌هه‌می� �شه‌ومانه‌ پێکه‌وه‌ به‌ سه‌ری ده‌به‌ین دوای بڕیاره‌ شه‌هیدانه‌که‌مان..
‌دوێنێ سه‌عاته‌که‌نمان فڕێ دایه‌ ناو ڕووبار، ئه‌وه‌ ڕێگایه‌ک بوو که‌ به‌ته‌مابوین هه‌موو 16.04.ێک پیاده‌ی بکه‌ین بۆ یادکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ند به‌ستنه‌ هه‌تا هه‌تایه‌که‌مان،، به‌ڵام کاتمان که‌مه‌و 16.04 یش زۆر دووره‌
ئێمه‌ دڵمان خۆشه‌ به‌وه‌ی سبه‌ینێ ده‌مرین، ڕۆژی چوارده‌هه‌م له‌ مانگی یه‌که‌می 1986 کۆرپه‌له‌ ته‌نها پێوستی به‌ نۆ مانگ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دایک بێت ،، ئێمه‌ش هه‌روه‌ها
قینمان له‌که‌س نیه‌، من بۆ خۆم ڕقیشم له‌ وانه‌ نیه‌ که‌ خراپه‌کاریان له‌گه‌ڵدا کردووم، هیوام وایه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ منیش ناڕه‌حه‌تم کردوون لێم ببوورن. ئه‌گه‌ر وویستان،، به‌ڵام من قه‌ت له‌ وانه‌ خۆش نابم، که‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ ئه‌گه‌ر تۆزێکیش بێت له‌ وه‌ی ئه‌م ئازاروو مه‌ینه‌ته‌ ترسێنه‌ره‌یان خوڵقاندوه‌ بۆ ئه‌و ڕۆحه‌ بێ گه‌ردوو بێ تاوانه‌ی دولبه‌ره‌که‌م ( به‌یان) که‌ به‌ درێژای ئه‌م نۆ مانگه‌ تێدا ژیاوه‌
ئێمه‌ به‌ ئاشکرا ئومێده‌ بچکۆله‌کانی خۆمان چاو لێ بوو که‌ ووردو خاش ده‌بوون(( ژورێکی گه‌رم، مێزێک چرایه‌کی له‌سه‌ر بێ، قاوه‌ خواردنێک، به‌یان، سازی بکات، مندالێک ناوی بنێن ڕزگار یان سروه‌، پیاسه‌یه‌کی ئیواران به‌ پاسکیل به‌ که‌ناری ڕووبار)) به‌ڵام هیچ هێزێک بۆی نیه‌ ئومێده‌ گه‌وره‌که‌مان تێک بشکێنی.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌یه‌که‌وه‌ بین هه‌تا هه‌تایه‌ ، که‌ قه‌راره‌ سبه‌ی به‌یانیه‌که‌ی به‌ده‌ستی بهێنین
ئاخرین داوای بچکۆله‌مان ئه‌وه‌یه‌ که‌ لاشه‌که‌مان له‌ نێو ڕووبارجێبێڵن، چونکه‌ به‌یان له‌ گۆڕ ده‌ترسێ ، هه‌ردوکیشمان حه‌زمان له‌ ڕووباره‌. ئه‌گه‌ر نه‌شکرا تکا ده‌که‌ین به‌ ته‌نیش یه‌که‌وه‌ له‌ نزیک ڕووبار بمان نێژن
هیوام وایه‌ دایکم بم به‌خشێ، من ده‌رحه‌ق به‌ دایکم که‌م ته‌رخه‌م بووم، ئه‌ویش زۆر ئازاری چه‌شتوه‌، تکایه‌ با لێم خۆش بێ،، (به‌یان) یش هه‌ست به‌ تاوان ده‌کات چونکه‌ دایکم زووتر پێی ووت بوو که‌وا پشتم به‌ تۆو خوا ئه‌ستوره‌ که‌ چاوتان له‌ کوڕه‌که‌م بێت... منیش ئیتر به‌ ته‌مامم له‌گه‌ڵ خودا و له‌گه‌ڵ ( به‌یان) بمێنمه‌وه‌... ( به‌یان) باوکمی له‌ خه‌ودا بینیوه‌( که‌ هه‌ر به‌ ڕه‌سم ده‌یناسێت) ده‌یووت تکای لێکردووم که‌ ئه‌و کاره‌ نه‌که‌ین... خوایه‌ گیان یارمه‌تیمان بده‌، هێزمان پێ ببه‌خشه‌ تا به‌ره‌و لای تۆ هه‌نگاو هه‌ڵێنین،، خوایه‌ گیان ئیتر ناتوانین ئه‌و هه‌موو دڵ ڕه‌قیه‌ی خزمان و ناپاکی دۆستان قبوڵ بکه‌ین، خوایه‌ گیان بۆ خۆتمان به‌ره‌وه‌ تا ئیتر بتوانین لاشه‌کانمان ببه‌خشین به‌و که‌سانه‌ی داوای ده‌که‌ن... به‌ هه‌چ قیمه‌تێ بێ داوای لاشه‌کانمان ده‌که‌ان...،،،
[/right]