تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

15

swpas kaka burhan

14

رابه‌ر نووسی:

[size=16]بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانه‌،،،،
به‌س ئه‌بوایه‌ پێش ئه‌وه‌ی بمرێت ئه‌و ڕاستیه‌ی پێبوتایه‌.[/size]

13

MARYAM نووسی:

ده‌ست خوشش  بابه‌تیكه‌ جوان بوو

swpas maryam gyan malakam

12

A5 نووسی:

dast xosh...jwan bu

swpas barezakam bo payamakat

11

رابه‌ر نووسی:

[size=16]بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانه‌،،،،
به‌س ئه‌بوایه‌ پێش ئه‌وه‌ی بمرێت ئه‌و ڕاستیه‌ی پێبوتایه‌.[/size]

are walla swpas bo payamakat

10

Blnd HawlerY نووسی:

[size=19]ده سته كانت خؤش بيت به ريزم بؤ ئه و بابه ته جوان و خه يال به ره[/size]

swpas kaka blnd

9

[size=19]ده سته كانت خؤش بيت به ريزم بؤ ئه و بابه ته جوان و خه يال به ره[/size]

8

dast xosh...jwan bu

7

ده‌ست خوشش  بابه‌تیكه‌ جوان بوو

6

[size=16]بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانه‌،،،،
به‌س ئه‌بوایه‌ پێش ئه‌وه‌ی بمرێت ئه‌و ڕاستیه‌ی پێبوتایه‌.[/size]

5

ئاسوس محمد نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت
به‌راستی کورێکی زۆر دڵ ره‌ق بو 
دوو به‌ره‌ ده‌ست خۆش

swpas bo janabt hewadarm ka wafadar bet barambar ba daykt

4

MALDINI نووسی:

ده‌ست خۆش .به‌ڕاستی چیرۆکێکی خه‌م هێنه‌ره‌.من خۆم چه‌ندئن جار له‌په‌رتوکێکی خۆم خوێندومه‌ته‌وه‌و چێژه‌که‌ی نه‌ڕۆیشتووه‌.
وابزانم دانه‌ره‌که‌ی نه‌ناسراوه‌.
زۆر سوپاس و ده‌ست خۆش.
سوپاس بۆهێمن چۆمانی و چۆمانییه‌کان.

swpas bo payamakat kaka maldini

3

ده‌ستت خۆش بێت
به‌راستی کورێکی زۆر دڵ ره‌ق بو 
دوو به‌ره‌ ده‌ست خۆش

2

ده‌ست خۆش .به‌ڕاستی چیرۆکێکی خه‌م هێنه‌ره‌.من خۆم چه‌ندئن جار له‌په‌رتوکێکی خۆم خوێندومه‌ته‌وه‌و چێژه‌که‌ی نه‌ڕۆیشتووه‌.
وابزانم دانه‌ره‌که‌ی نه‌ناسراوه‌.
زۆر سوپاس و ده‌ست خۆش.
سوپاس بۆهێمن چۆمانی و چۆمانییه‌کان.

1

زۆر ڕقم له‌ دایكم بوو ....چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو!

دایكێكی‌ میهره‌بان و .....كوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا
وه‌رگێڕانی‌ : هێمن چۆمانی‌ / سۆران
دایكم ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو... ڕقم لێی بوو ...چونكه‌ ده‌بووه‌ مایه‌ی‌ ته‌ریقبونه‌وه‌م .
له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌منی‌ لێبووم وه‌ك چێشت لێنه‌ر كاری‌ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ بژێوی‌ ژیانمان دابین بكات و جێگای‌ باوكم بۆ پڕبكاته‌وه‌ ، ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ...كه‌ ئه‌و كات له‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌مخوێند ، هات بۆ پۆله‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌بینینی‌ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی‌ كه‌مێك له‌ ماندووبونه‌كه‌ی‌ و هیلاكیه‌كه‌ی‌ بڕه‌وێنێت و هه‌ناسه‌یه‌كی‌ پڕ له‌ له‌ ئارامی‌ هه‌ڵمژێت.
به‌ هاتنی‌ دایكم بۆ پۆله‌كه‌م زۆر هه‌ستم به‌ ته‌ریقبوونه‌وه‌ كرد و به‌ چاوه‌ پڕ ئاگرینه‌كانم غه‌زه‌ب بارانم كرد ... پێم ووت چۆن كاری‌ وا ده‌كه‌ی‌ ...
بۆ ڕۆژی‌ دواتر قوتابیێكی‌ هاوپۆلم پێی‌ ووتم : دایكی‌ ته‌نها چاوێكی‌ هه‌یه‌....ئوه‌ه‌ه‌
له‌و كاته‌یا حه‌زم ده‌كرد دڵم له‌ لێدان بكه‌وتایه‌و بمردبام یاخود دایكم له‌ ژیانم دوركه‌وتبایه‌ته‌وه‌ وهه‌رنه‌مدیبوایه‌ته‌وه‌ ، چومه‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ و دایكم هه‌ر كه‌ چاوی‌ پێ كه‌وتم به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێشوازی‌ كردم و به‌ره‌و ڕووم هات ...منیش زۆر به‌ توڕه‌یه‌وه‌ هاوارم به‌سه‌ریا كرد و پێم ووت بمردبوای‌ باشتر بوو نه‌وه‌ك سه‌ردانی‌ منت كردبا ، هیچ وه‌لاَمی‌ نه‌دامه‌وه‌.
هیچ بیرم له‌ووته‌ ناشیاوه‌كانم نه‌كردووه‌ چونكه‌ زۆر توڕه‌بم ! وه‌ هیچ گوێم به‌ هه‌ست و نه‌ستی‌ ئه‌و نه‌دا...
هیوایه‌تم بوو ئه‌و شوێنه‌ به‌جێبێڵم ، هه‌وڵی‌ زۆرم دا تا یه‌كه‌یه‌كه‌ی‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندنم به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ ته‌واو كرد وه‌ به‌ هۆی‌ نمره‌كانمه‌وه‌ توانیم له‌زانكۆی‌ سه‌نگافوره‌ وه‌ربگیرێم...
چووم بۆ سنگافوره‌ ..به‌ هه‌وڵی‌ زۆرمه‌وه‌ توانیم خوێندن به‌سه‌ركه‌وتویی‌ ته‌واو بكه‌م...پاشان ژیانی‌ هاوسه‌ریم پێك هێنا...وه‌ خانوێكم كڕی‌ تێیدا نیشته‌جێ‌ بووم... چه‌ند مناڵێكمان په‌یدابوو زیاتر ژیانمانی‌ خۆش كرد.
ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ئه‌و دایكه‌ی‌ چه‌نده‌ها ساڵ بوو نه‌مدیبوو بۆ ته‌نها جارێكیش چاوی‌ به‌نه‌وه‌كانی‌ نه‌كه‌وتبوو به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانیكردنمان ئه‌م هه‌موو ڕێیه‌ دوور و درێژ و ناخۆشه‌ی‌ بڕیبوو به‌ ناڕه‌حه‌تیێكی‌ زۆره‌وه‌ تاكو توانیبووی‌ ماڵه‌كه‌م بدۆزێته‌وه‌ ، بینیم له‌به‌رده‌رگامان وه‌ستاوه‌ مناڵه‌كانم پێی‌ پێده‌كه‌نین...
به‌ سه‌رما قیژان و پێم ووت ئه‌وه‌ هاتوویت مناڵه‌كانم بترسێنیت ؟ لێره‌ بڕۆ با چاوم پێت نه‌كه‌وێت!!!
زۆر به‌ هێمنی‌ وه‌لاَمی‌ دامه‌وه‌و ( ببوره‌ ...ناونیشانه‌كه‌م هه‌ڵه‌ كردووه‌ ) ...پاشان ڕۆیشت و دیارنه‌ما...
ڕۆژێك له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ خوێندنم تێیدا كردبوو نامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له‌ نامه‌كه‌دا داوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ خێزانه‌ په‌رت و بلاَوه‌كه‌م لێكرا بوو.
منیش له‌به‌ر شه‌رمی‌ خۆم ، بڕیارمدا بچم بۆ ماڵی‌ دایكم ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خێزانم هه‌ست به‌و كاره‌ نه‌كات به‌ درۆ ووتم كاره‌كه‌م وا ده‌خوازێ‌ كه‌ سه‌فه‌ر بكه‌م!
دوای‌ كۆبونه‌وه‌ ڕۆیشتم بۆ ئه‌و ماڵه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ من و دایكم تێیدا ده‌ژیاین !!!
به‌لاَم كه‌ چووم ، دراوێسه‌كه‌ پێیی‌ ڕاگه‌یاندم كه‌ دایكت ....مردووه‌.
ته‌نها فرمێسكێكیش له‌ چاوانم نه‌هاته‌ خواره‌وه‌!!
دراوسێكه‌ نامه‌یه‌كی‌ پێدام كه‌ دایكم به‌ر له‌ مردنی‌ بۆ كوڕه‌ دڵ ڕق و بێ‌ وه‌فاكه‌ی‌ نوسیبووی‌ ، له‌ نامه‌كه‌دا هاتبوو : كۆڕه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ، به‌ هاتنم بۆ سه‌نگافوره‌ و ترسانی‌ مناڵه‌كانت زۆر داوای‌ لێبووردن ده‌كه‌م..
من زۆر دڵ خۆشم ده‌بم هه‌ر كاتێ‌ كه‌ بێیت بۆ سه‌ردانم به‌لاَم ئه‌گه‌ر كاتێ‌ هاتی‌ من له‌ ژیان نه‌مابم ئه‌وا به‌ دڵ حه‌ز ده‌كه‌م كه‌ پێشوازیت بكه‌م به‌لاَم ئه‌و كات ناتوانم سه‌رم له‌ سه‌رینه‌كه‌م هه‌ڵگرم!! ڕۆڵه‌كه‌م بۆ ته‌ریق بونه‌وه‌كه‌شت چه‌ندان جار به‌ هۆی‌ منه‌وه‌ زۆر داوای‌ لێبوردن ده‌كه‌م... ئایا ده‌زانیت كاتێ‌ بچووك بووی‌ له‌ ڕووداوێكدا تووشی‌ كاره‌ساتێك بووی‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چاوێكت له‌ ده‌ست دا ، منیش وه‌ك دایك زۆر لام گران و ئه‌سته‌م بوو ڕۆڵه‌كه‌م گه‌وره‌ بكه‌م له‌ كاتێكدا ته‌نیا خاوه‌نی‌ چاوێك بێت ، بۆیه‌ چاوێكی‌ خۆمم پێشكه‌ش كردیت...وه‌ من زۆر هه‌ستم به‌ شانازی‌ ده‌كرد و دڵخۆش بووم به‌وه‌ی‌ كه‌ كوڕه‌كه‌م ده‌توانێت به‌ چاوه‌كانی‌ جیهان ببینێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی‌ خۆشه‌ویستی‌ .....دایكت