تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

dast xosh

5

burhannet نووسی:

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

4

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

3

وووووووووووووووووووووووااااااااااااااااااااااااااااووووووووووووووووووو
وتةى زور زور جوان و كاريكةرن
دةستةكانت خوش بيت

2

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

1

[size=19]بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌![/size]

[size=19]عفان شێخ صدیق سه‌رگه‌تی‌

ده‌بینی‌ به‌رامبه‌ر ئاره‌زوو و شه‌هه‌وات لاوازی‌
به‌ڵام به‌رامبه‌ر گوناهو تاوانكردن گه‌وره‌و جه‌ریئی‌، بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
مونكه‌رو خرابه‌ ده‌بینی‌ و خۆتی‌ لێكه‌ڕ ده‌كه‌یتو به‌لایدا به‌ بێده‌نگی‌ هه‌نگاو ده‌نێیت ده‌رۆیت،
وه‌ به‌ری‌ كاری‌ چاكه‌و خێریشدا تێده‌په‌ڕی‌ و به‌لایه‌نی‌ كه‌میشه‌و ده‌ست باریان ناده‌یت،
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
دیمه‌نێكی‌ كاریگری‌ فلیمێك ده‌بینی‌ و چاوت هۆن هۆن فرمێسك ده‌ڕێژێ‌، له‌كاێكدا به‌ خوێندن یابیستنی‌ ئایه‌ته‌كانی‌ قورئان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كت نابێ‌، بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ هه‌ڵدێی‌ و راده‌كه‌ی‌ به‌دوای‌ دونیاو سه‌روه‌ت و سامانێكدا كه‌ هه‌رگیز نایگه‌یتێ‌، به‌ڵام هیچ كات كێبڕكێ‌ ناكه‌ی‌ له‌سه‌ر تاعه‌ت و گوێ‌ رایه‌ڵی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و ئه‌نجامدانی‌ عیبادات، بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
ده‌ینی‌ نوێژه‌كانت هێنده‌ ساردو سڕن وه‌ك عاده‌ت و له‌كۆڵ‌ خۆ كردنه‌وه‌ ئه‌نجامیان ده‌ده‌ی‌، له‌كاتێكدا به‌گه‌رمو گوڕی‌ به‌دوای‌ شتی‌ تردا را ده‌كه‌ی‌، بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ حیجابه‌كه‌ت ته‌نها رووكه‌شێ‌ بێ‌ یاحاڵه‌تێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بێت و نابێته‌ په‌یامێك و هه‌ده‌فێك، بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ ده‌بینی‌ نه‌فست ئاماده‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ گوناهو تاوانه‌و ، به‌حه‌زو حوبه‌وه‌ رۆ ده‌چێت له‌اویاندا، ‌واماده‌شه‌ به‌كردار دژایه‌تی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و فه‌رمانه‌كانی‌ بكات، بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ ه‌بینی‌ چێژ له‌ عیباده‌ت وه‌رناگری‌،و نازانی‌ له‌زه‌ت و خۆشی‌ گوێڕایه‌ڵی‌خوای‌ گه‌وره‌ له‌چیدایه‌، بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
ده‌بینی‌ خه‌مو خه‌فه‌ت دایگرتوی‌و رێی‌ ده‌رباز بوونت نیه‌، له‌كاتێكدا تۆ سێیه‌كی‌ شه‌وت هه‌یه‌ و ده‌توای‌ ئه‌و خه‌مانت له‌و كاتانه‌دا بڕه‌وێنیته‌وه‌، بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
كاتێ‌ بێهووده‌ كاته‌كانت به‌سه‌ر ده‌به‌یت و ده‌شزانی‌ لێپێچینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ‌ ده‌كرێ‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاتانه‌، بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌!
له‌كاتێكدا ده‌زانی‌ رێت به‌هه‌َه‌ بڕیوه‌و ئه‌مرَ هه‌ستت به‌و هه‌ڵه‌یه‌ كردووه‌، په‌شیمان نیت له‌و ساته‌ به‌نرخانه‌ی‌ ته‌مه‌نت كه‌له‌و هه‌ڵه‌دا به‌سه‌رت بردوون.
بگری‌ بۆ خۆت كاتێ‌! زۆر به‌كۆڵ‌ له‌سه‌ر هه‌ر گوناهو تاوانێك كه‌ ئه‌نجامت داوه‌ به‌رله‌وه‌ی‌ دوه‌رگاكانی‌ ته‌وبه‌ت له‌روو دابخرێن و هاواربكه‌ی‌( ارجعونی‌ لعلی‌ اعمل صالحا فیما تركت) ئه‌ وه‌ڵامه‌ ره‌قه‌ت بدرێته‌وه‌ (كلا) چونكه‌ ته‌مه‌نت رۆیی‌ و نه‌تتوانی‌ توێشوویه‌ك ساز بكه‌ی‌ بۆ ئه‌و رۆژه‌.[/size]

كورد لاو