تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هیوادارم سودی هه‌بووبێت:)

7

[size=16]:/:/

من له ژیانم 2 جار خواردومه
به س بێ ئه وه ی بزانم که به رازه چونکه فه رقی وای نیه له گه ڵ گۆشتی که .


به س من به شێوه یه کی که بیستم بۆ حه رامه نه م زانی ئه م هه موو زیانه ی هه یه
ده ستت خۆش بێت بابه تێکی به سوده [/size]

6

burhannet نووسی:

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

5

سوپاس کاکه‌ بورهان بژیت

4

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

3

DellYaar نووسی:

Dest Xosh Mawzo3aki Zor Basha,Xwai Gawra Hamu Shtekmani Lo Dear Krdya La Quran
Balam Awaya Insan Hamui Tatbeq Nakat. sad

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت دڵیار..
بێگومان وایه‌.

2

Dest Xosh Mawzo3aki Zor Basha,Xwai Gawra Hamu Shtekmani Lo Dear Krdya La Quran
Balam Awaya Insan Hamui Tatbeq Nakat. sad

1

وه‌ک ده‌زانین گۆشتی به‌راز حه‌رامه‌
به‌ڵام هیچ کات له‌ خۆتانتان پرسیوه‌ هۆکاری به‌ حه‌رام کردنی له‌لایه‌ن خوای گه‌وه‌ره‌وه‌ بۆ چیه‌؟!

با تاقی بکه‌ینه‌وه‌

له‌گه‌ڵم بن

ئه‌گه‌ر دووپارچه‌ گۆشتی به‌راز بکه‌ینه‌ ده‌ورییه‌ک و پاشان تۆزێک کۆلای بکه‌ین به‌ سه‌ردا،، تۆزێک ده‌وه‌ستن...
دوای 2 ، 3 ده‌قیقه‌ که‌مێک کۆلای تر بکه‌ به‌سه‌یدا گۆشتی به‌رازه‌که‌ گه‌رم ده‌بێت و فشه‌ڵ ده‌بێت...

دواتر چی ده‌بینیت!!!!

پێکهاتوویه‌کی سپی لینج ده‌زانن چیه‌؟!!

کرمۆکه‌.........

له‌ ناوه‌رۆکی گۆشتی به‌رازدا کرم هه‌یه،، فه‌رموو به‌ ڤیدیۆ کرداره‌که‌ به‌ روونی ببینه‌

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=EzW_UjDt … r_embedded[/youtube]

خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمێت:-


(حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلامِ ذَلِكُمْ فِسْقٌ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ دِينِكُمْ فَلا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لإِثْمٍ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ) (المائدة:3).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:

( قُلْ لا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّماً عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَماً مَسْفُوحاً أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ أَوْ فِسْقاً أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلا عَادٍ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ) (الأنعام:145).

واته‌:-

واته‌: له‌سه‌رتان حه‌رام كراوه‌ خواردنى گۆشتى مرداره‌وه‌ بوو, و خوێن، گۆشتى به‌راز, و ئه‌و گیانداره‌ى كه‌ سه‌ر ده‌برِرِێت ، ناوى غه‌یرى خواى له‌سه‌ر ده‌برێت, و هى خنكاو, و ئه‌وه‌ى كه‌ به‌لێدان یان كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ یان به‌ لێدانى گیاندارێكى تر, یان درِنده‌ په‌لامارى دابن, لێى خواردبن، مه‌گه‌ر سه‌رببرِێن (به‌چه‌قۆدا بگه‌ن).

وه‌ زانستی سه‌رده‌میش زیانه‌كانى گۆشتى به‌رازى رِوونكردۆته‌وه‌ وه‌كو:

1- نه‌خۆشى مشه‌خۆرى ( طفيلي ): وه‌ك ئه‌و نه‌خۆشى یه‌ى كرمێك دروستى ده‌كات كه‌ پێى ده‌ڵێن كرمى (لولپێچى), ئه‌وه‌ ترسناكترین جۆرى كرمه‌ بۆ مرۆڤ كه‌ له‌ناو گۆشتى به‌رازدا هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆى ئازارێكى زۆر, یان وه‌ستانى هه‌ناسه‌ و له‌ كۆتاییدا له‌وانه‌یه‌ مرۆڤه‌كه‌ به‌ره‌و مه‌رگ ببات.

نه‌خۆشى یه‌كى ترى گۆشتى به‌راز كرمێك دروستى ده‌كات كه‌ درێژیى یه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (1 پێ) ئه‌م جۆره‌ش ده‌بێته‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌ كۆئه‌ندامى هه‌رس وه‌ که‌مكردنه‌وه‌ى خوێن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێته‌ هۆى دروستكردنى نه‌خۆشی له‌ مۆخى بخۆرى به‌رازدا یان له‌ جگه‌ر و سى یه‌كان ء درِكه‌ په‌تكدا, كه‌ ئه‌مانه‌ش له‌ زیانه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانن.

ئه‌م جۆره‌ كرمه‌ له‌ناو رِیخۆڵه‌ باریكه‌ى مرۆڤدا ده‌ژى بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ش پارچه‌كانى له‌شى له‌ نزیكه‌ى هه‌زار پارچه‌ پێكدێت، له‌دواییدا درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (4-10م), به‌ته‌نها له‌ناو رِیخۆڵه‌ى مرۆڤه‌ توشبووه‌كه‌دا ده‌ژى ء هێلكه‌كانیشى له‌گه‌ڵ پاشه‌رِۆى ئه‌و مرۆڤه‌دا ده‌رده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

هه‌روه‌ها جۆرێكى تر له‌ كرم دروست ده‌كات كه‌ پێى ده‌ڵێن كرمى ئه‌سكارس، كه‌ ده‌بێته‌ هۆى هه‌وكردنى سى یه‌كان و گرتنى رِیخۆڵه‌كان.

جۆرێكى ترى كرمى نه‌خۆشی بریتى یه‌ له‌ كرمه‌كانى (ئه‌نگلوستۆماء به‌لهارزیا– دوسانتریا) كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆى خوێن به‌ربوون و كه‌م خوێنی و هه‌ندێك نه‌خۆشى تر كه‌ ده‌بنه‌ مردن وله‌ناوچوونى مرۆڤه‌كه‌.

2) نه‌خۆشى به‌كتیری: وه‌ك نه‌خۆشى سیلى سی، كۆلێرا، باراتایفۆئید – گرانه‌تا, و حوماى ماڵتا.

3)نه‌خۆشى ڤایرۆسى :-ده‌بێته‌ هۆى هه‌وكردنى مێشك و ماسولكه‌ى دڵ و هه‌ڵامه‌ت (هه‌وكردنى ده‌مى مانگا).

4) نه‌خۆشى ترى میكرۆبى: وه‌كو میكرۆبى (تۆكسۆپلازماى جواندى) ئه‌م میكرۆبه‌ش ده‌بێته‌ هۆى تا و له‌ش قورسى و ئاوسانى سپڵ و جگه‌ر و هه‌وكردنى سییه‌كان, ماسولكه‌كانى دڵ, جگه‌ له‌مانه‌ش له‌ده‌ستدانى چاو و گوێ.

دكتۆر (لارسۆن) ده‌ڵێ: ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هه‌ندێك دیارده‌ى ترى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌كو:
روماتیزمی جومگه‌ ،دڵ ، گورچیله‌ ، ئازارى ئێسقان ، نه‌خۆشى پێست، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌ هێنده‌ باس و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر خواردنى ئه‌م گیانداره‌ ده‌كرێت.

خواردنى ئه‌م گۆشته‌ ده‌بێته‌ هۆى دروستكردنى كرمى (شریتى)، كه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ناو رِیخۆڵه‌ باریكه‌ى مرۆڤدا به‌هۆى بوونى چوار مه‌میله‌ له‌ سه‌رى دا ده‌ژى، كه‌ چوارده‌ورى به‌ خواردنى هه‌رسكراو دراوه‌ و به‌هۆى پێستى خۆیه‌وه‌ هه‌ڵى ده‌مژێ، به‌مه‌ش ووزه‌ خۆراكى مرۆڤه‌كه‌ بۆخۆى ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م كرمه‌ ژه‌هر له‌ له‌شى ده‌رده‌چێ .

5) ئه‌نفلۆنزاى به‌راز: ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌شێوه‌ى (په‌تا) بڵاوده‌بێته‌وه‌ ملیۆنه‌ها كه‌س تووش ده‌كات، و ده‌بێته‌ هۆى هه‌ندێك ئاكامى ترسناك وه‌ك: هه‌وكردنى مێشك ، گه‌وره‌بوونى دڵ ،پاشان له‌كارخستنى.

6) برینى گه‌ده‌ (قرحه‌ المعدة ):-ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌هۆى كرمێكه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ره‌تادا تووشى به‌راز خۆى ده‌بێت، كاتێك كه‌ گۆشته‌كه‌ى ده‌خورێت، ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤه‌كه‌ به‌تایبه‌تتر بۆ منداڵان كه‌ ده‌بێته‌ هۆى سكچوون و هه‌وكردنى رێخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌.

جۆره‌ كرمێكى تر كه‌ له‌ سىدا په‌یداده‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ره‌تادا له‌سیى به‌رازه‌كه‌وه‌ دروستده‌بێت, پاشان ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ بخۆره‌كه‌ى,
سه‌لمێنراوه‌ كه‌ رِۆنى به‌راز له‌ رِێژه‌یه‌كى زۆر له‌ ترشى رِۆنى ئاڵۆز پێكهاتووه‌ وه‌كو (ترايطليسرين).
رِێژه‌ى كۆڵیسترۆڵ له‌م گۆشته‌دا (15) ئه‌وه‌نده‌ى گۆشتى مانگایه‌. له‌ مه‌وسوعه‌یه‌كى پزیشكى ئه‌مه‌ریكى دا ده‌ڵێت: له‌ هه‌موو (100) ره‌تڵێكدا (50%)ى چه‌ورى یه‌، له‌كاتێكدا چه‌وری بزن 17% , و هی گوێزه‌كه‌ 5%, ئه‌م رِێژانه‌ش ئه‌گه‌ر له‌برِى پێویست زیاتر بوو، ئه‌وا له‌ناو لووله‌كانى خوێندا ده‌نیشێت ، به‌تایبه‌تى (خوێنبه‌ره‌كانى دڵ)، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌بێته‌ هۆى ره‌ق بوونى لووله‌كانى خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن, ئه‌مه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كى یه‌ بۆ سنگه‌ كوژێ ( الذبحة القلبية) كه‌ زۆر له‌ ئه‌وروپادا بڵاوه‌، و رِێژه‌كه‌ى پێنج قاتى تووشبووانه‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامییه‌كاندا.

میكرۆبی (یارسینیا) كه‌ ته‌نها له‌ گۆشتى به‌رازدا له‌ پله‌ى گه‌رمى (40)دا ده‌ژى, ئه‌م نه‌خۆشییه‌ تووشى زۆرێك له‌ ئه‌ورووپییه‌كان ده‌بێت، زۆرێك له‌وانه‌ى كه‌ تووشى نه‌خۆشیى برِبرِه‌ى پشتء جومگه‌كانى بوون، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌م میكرۆبه‌, له‌رِووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ گه‌وره‌ترین زیانى هه‌یه‌.

کوردماکس