تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

[size=16]شتێکی سه‌یره‌!!!!
دوو هه‌فته‌ له‌سه‌ر یه‌ک بخه‌وی که‌ ناخۆشیشه‌.[/size]

6

ئه‌وه‌یه‌ خه‌و خۆش ده‌ست خۆش

5

ره‌نگه‌ منیش له‌ داهاتوو توشی ببم

4

خۆزگه م به خۆی


ده ست خۆش

3

xozga baxoi wak ba xabar di nazni chi bwa chi nabwa
Dast xosh

2

‌ ئـه‌وه‌یـه‌ خــه‌و !!
ده‌سته‌کانت خۆش برام

1

[size=16]‌ ئـه‌وه‌یـه‌ خــه‌و !! كـچـێـكی‌ بـه‌ریـتـانـی‌ دوو هـه‌فـتـه‌ لـه‌سـه‌ر یـه‌ك ده‌خــه‌وێـت !![/size]
[size=16]
و: مینا
" لویزا بال – 15 ساڵ " كچێكی‌ به‌ریتانیی دانیشتووی‌ شاری‌ ( نورسینج ) ه‌ و ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ تووشی نه‌خۆشی خـه‌و خۆشی بووه‌ , كه‌ جاری‌ واهه‌یه‌ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌خه‌وێت و خه‌به‌ری‌ نابێته‌وه‌ !! .
شایانی‌ باسه‌ كه‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ت دایك و باوكی‌ بال ده‌توانن دایبنیشێنن , تا ئه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌مێك خواردن ده‌كه‌نه‌ ده‌میه‌وه‌ و یه‌كسه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئاگای‌ له‌خۆی‌ نامێنێت و ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ " 22 " بیست و دوو كاتژمێر ده‌خه‌وێت – ئه‌وه‌ كه‌ كـــه‌م بخه‌وێت !! – كه‌ وای‌ لێكردووه‌ له‌خوێندنه‌كه‌ی‌ دوا بكه‌وێت و نه‌توانێت بچێته‌ قوتابخانه‌و كاتێكیش كه‌ بۆ چه‌ند ڕۆژێك خه‌وی‌ لێده‌كه‌وێت و ئاگای‌ له‌خۆی‌ نامێنێت , دوایی نازانێت چی‌ كردووه‌ و له‌كوێ‌ بووه‌ و چی‌ ڕوویداوه‌ .
له‌باره‌ی‌ حاڵه‌ته‌كه‌شیه‌وه‌ , دایكی‌ بال ووتی‌ : ئه‌و حاڵه‌ته‌ سه‌یره‌ كاتێك ڕوویدا كه‌ بال تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا بوو و داوو ده‌رمانی‌ بۆ چاره‌سه‌ر ده‌خوارد و له‌دوای‌ ئه‌وه‌وه‌ وورده‌ وورده‌ حه‌ز و ئاره‌زووی‌ خه‌و له‌لای‌ زیادی‌ كرد و وای‌ لێهات كه‌ نه‌توانین هیچ بكه‌ین و بۆ هیچ شوێنێك بچین , به‌هۆی‌ خه‌ونه‌ هه‌فته‌ییه‌كه‌یه‌وه‌ .
دایكی بال ووتیشی : تا ئێستا پزیشكانی‌ ئه‌م شاره‌ نه‌یانتوانیوه‌ جۆری‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ دیاری‌ بكه‌ن , به‌ڵام كاتێك بردمانه‌ ده‌ره‌وه‌ پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ حاڵه‌تێكی‌ ده‌گمه‌نه‌ و به‌نه‌خۆشیی ( جـوانـه‌ خـه‌وتـووه‌كـه‌ ) وه‌سفیانكرد .
له‌ " أخبار مكتوب " ه‌ وه‌ [/size]

ستانده ر