تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

dast xosh

6

سه‌هه‌ند نووسی:

زۆۆر چیڕۆکێکی جوان بوو !
ده‌سته‌کانت خۆش برام

5

dastt xosh bet hawlery
zor jwan bo

4

زۆریش  جوانه به ڕاستی

ده ست خۆش کاك بلند

3

زۆۆر چیڕۆکێکی جوان بوو !
ده‌سته‌کانت خۆش برام

2

هاهاها  والله‌ خوشه‌ ئه‌وه‌ ئه‌یبو ئاری خوی بوو ..هاهاهاها
ده‌ست خوش زور پر مانا  بوو

1

[size=17]شوشه‌ی‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ت پاك بكه‌ره‌وه‌ ...

ژنو پیاوێك خانویه‌كیان به‌كرێ‌ گرت و دوای‌ پاك كردنه‌وه‌ گواستیانه‌وه‌ بۆ ناوی‌،نانی‌ به‌یانیان ده‌خوارد ، ئافره‌ته‌كه‌ سه‌رێكی‌ كێشایه‌ حه‌دیقه‌ی‌ماڵه‌كه‌ كه‌هاوبه‌ش بوو له‌نێوان ئه‌وانو دراوسێكه‌یاندا،به‌مێره‌كه‌یی‌ وت: ئازیزه‌كه‌م ، سه‌یر كه‌، ئه‌و جلو به‌رگه‌ی‌ به‌و ته‌افه‌و هه‌ڵواسراوه‌ پیسه‌و جوان پاك نه‌بوونه‌ته‌وه‌، پێ‌ ده‌چێ‌ ئه‌و دراوسێه‌مان به‌خیل بێت و دڵی‌ نه‌یێت تایتی‌ گران به‌ها بكڕێ‌ تا جله‌كان جوان پاك بكاته‌وه‌

عه‌فان شێخ صدیق سه‌رگه‌تی‌

به‌جوانی‌ ئه‌م كورته‌ چیرۆكه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ و دواتریش ئه‌م وشانه‌م له‌گه‌ڵدا به‌دڵ‌ بڵێره‌وه‌ تا وانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ فێر بین ،تا بزانین چۆن بژین بۆ ئه‌وه‌ی‌ قیامه‌تمان مسۆگه‌ر بێت ، له‌ دونیایشدا ئاسوده‌ بین،
ژن و پیاوێك خانویه‌كیان به‌كرێ‌ گرت و دوای‌ پاك كردنه‌وه‌ گواستیانه‌وه‌ بۆ ناوی‌،نانی‌ به‌یانیان ده‌خوارد ، ئافره‌ته‌كه‌ سه‌رێكی‌ كێشایه‌ حه‌دیقه‌ی‌ماڵه‌كه‌ كه‌هاوبه‌ش بوو له‌نێوان ئه‌وانو دراوسێكه‌یاندا،به‌مێره‌كه‌یی‌ وت: ئازیزه‌كه‌م ، سه‌یر كه‌، ئه‌و جلو به‌رگه‌ی‌ به‌و ته‌افه‌و هه‌ڵواسراوه‌ پیسه‌و جوان پاك نه‌بوونه‌ته‌وه‌، پێ‌ ده‌چێ‌ ئه‌و دراوسێه‌مان به‌خیل بێت و دڵی‌ نه‌یێت تایتی‌ گران به‌ها بكڕێ‌ تا جله‌كان جوان پاك بكاته‌وه‌،هه‌مو جارێ‌ به‌یانیان كه‌هه‌ڵده‌سا سه‌یری‌ ده‌كرد بزانێ‌ ج به‌ته‌نافه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌مان توانج له‌ ئافره‌ته‌ دراوسێكه‌ی‌ بدات،مانگێكی‌ پێچوو ، ئه‌مه‌ خوو عاده‌ت ئه‌و ئافره‌ته‌ بوو، رۆژێكیان هه‌مووشتێ‌ گۆڕا، چۆن؟ ئه‌م جاره‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌هه‌مان ئسلوبی‌ جارانی‌ سه‌یری‌ ته‌نافی‌ ئافره‌تی‌ دراوسێی‌ كرد،به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شتێكی‌ تازه‌ی‌ بینی‌،جله‌كان ته‌نافه‌كه‌ زۆر پاك بوون، بۆیه‌ به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بانگ كرد و وتی‌ سه‌یر بكه‌ بۆ دواجار ئافره‌تی‌ دراوسێمان فێر بوو كه‌ چۆن جله‌كانی‌ به‌پاكی‌ بشوات، پیاوه‌كه‌ش زۆر به‌ هێوری‌ و له‌سه‌ر خۆیی‌ پێی‌ ووت : هاوسه‌ری‌ خۆشه‌ویستم ته‌نها ئه‌م به‌یانیه‌ زوو هه‌ستاویت و شووشه‌ی‌ ئه‌وپه‌نجه‌ره‌یه‌ت پاك كردۆته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی‌ سه‌یری‌ جله‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی‌ دراوسێكه‌ ده‌كه‌یت.

***

به‌راستی‌ چه‌ند جار به‌هه‌ڵه‌ سه‌یری‌ خه‌ڵكانی‌ ترمان كردوه‌و حوكممان به‌سه‌ردا داون؟ یا چه‌نده‌ به‌ناڕه‌وا گومانی‌ خرابمان پێبردوون؟له‌ كاتێكدا هه‌ڵه‌و كه‌مو كورتیه‌كه‌ له‌خۆماندا بووه‌! ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌شووشه‌ پیسه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ حوكمی‌ ده‌دا به‌سه‌ر جله‌هه‌ڵواسراوه‌كانی‌ ته‌نافی‌ ئافره‌تی‌ دراوسێدا،له‌ كاتێكدا عه‌یبو ناته‌وایه‌كه‌ له‌ خودی‌ خۆیدا بوو كه‌ نه‌یده‌توانی‌ له‌شووشه‌ی‌ پاكه‌وه‌ سه‌یر بكات و ئیشی‌ دراوسێكه‌ی‌ هه‌ڵبسه‌نگێنێ‌ تا راستی‌ و حه‌قیقه‌ت وه‌ك خۆی‌ ببینێ‌ نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ لوشوشه‌ پیسه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ بۆی‌ ده‌ده‌كه‌وێ‌ ودیاره‌، كه‌واته‌ مرۆڤی‌ برَوادار هیچ كات نابێ‌ له‌ شووشه‌ی‌ پیسی‌ ماڵی‌ خۆیه‌وه‌ حوكم بدات به‌سه‌ر جلو به‌رگه‌كانی‌ دراوسێكه‌یدا چونكه‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ هه‌ڵه‌ێسته‌كانیشی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ راستی‌ ده‌بن، ده‌كرێ‌ ئه‌مه‌ش بكرێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ خویًندنه‌وه‌ما بۆ هه‌م كه‌سێ‌ كه‌ ده‌مانه‌وێ‌ خوێدنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌ین. [/size]

به خته وه رى