تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

dasstt xosh bet
bas ba daxawa ka kcho kureki awha dabna nmona bo ganji esta
ka wayan le dakat bawryan ba yektr namynet
ba daxawa

2

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

1

[size=19]  كورته‌نامه‌یه‌ك ژیانی‌ (جوان)ی‌ له‌ لێواری‌ مه‌رگ نزیك كرده‌وه‌

ئازاد جه‌لال
جوان ئه‌و كچه‌ شه‌نگ‌و شۆخه‌ی‌، هێشتا هه‌ناسه‌ قووڵه‌كانی‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌، ناوبه‌ناو له‌ نێو جانتاكه‌یدا ده‌ست بۆ كلێنكسێك ده‌بات، تا ئاره‌قی سوور هه‌ڵگه‌ڕاوی‌ گۆنای‌ بسڕێ‌، ئه‌و كه‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ نۆزده‌ بۆ بیست ساڵیدا یاریده‌كات، واهه‌ست ده‌كات كه‌ یاری‌ به‌ سومعه‌و كه‌رامه‌تی‌ كراوه‌، به‌ ده‌نگێكی‌ ماندووه‌وه‌ له‌به‌رده‌م توێژه‌ره‌و یاریده‌ده‌ره‌كانی‌ ده‌دوا، كێشه‌ی‌ ئه‌م كچه‌ گه‌نجه‌ له‌وێوه‌ ده‌ستی‌ پێكرد كه‌ براو خزم‌و كه‌س‌و كاره‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ كوڕێكدا له‌ نێو ئۆتۆمبیلێكی‌ تایبه‌تدا بینیویانه‌.
ماجه‌رای‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی‌ جوان له‌ لایه‌ن ئه‌و كوڕه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ جوان چاوی‌ به‌ كورته‌نامه‌یه‌ك له‌نێو موَبایله‌كه‌یدا ده‌كه‌وێت، تیایدا هاتووه‌ (هاوڕیێ دێرینم، تا رۆژی‌ گۆڕم په‌یمان بێ‌ په‌یمان دڵم نه‌گۆڕم). ئه‌گه‌ر چی‌ جوان وه‌ك خۆی‌ باسی ده‌كات، پێش ئه‌م كێشه‌یه‌ هه‌رگیز په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ كچێكی‌ جوان كچێكی‌ قه‌شه‌نگ‌و ڕێكپۆش بووه‌، به‌ هۆی‌ ئه‌و كه‌سێتییه‌ی‌ كه‌ له‌ نێو خانه‌واده‌كه‌یدا بۆیدروستبووه‌، كه‌س نه‌یوێراوه‌ داوای‌ عه‌لاقه‌ی‌ لێبكات، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ زه‌نگی‌ نامه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ی‌ ئاگاداریده‌كاته‌وه‌. به‌وته‌ی‌ جوان زۆر له‌ ده‌سته‌ خوشكه‌كانی‌ خوێندنگه‌ی‌ هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ جوان وه‌ك ئه‌وان خۆشه‌ویستیی‌ بكات، به‌لاَم جوان ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه‌. جوان وه‌ك كچێكی‌ خاوه‌ن سۆز كورته‌ نامه‌كه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌، سه‌ره‌تا فه‌رامۆشی‌ ده‌كات به‌لاَم له‌ به‌ر له‌وه‌ی‌ جانتای‌ خوێندنگه‌ بكاته‌ شانی‌ كورته‌ نامه‌یه‌كی‌ تری‌ بۆ دێت، ئه‌م كورته‌نامه‌یان ئاڕاسته‌ی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ جوان ده‌گۆڕێت، وه‌ك خۆیده‌ڵێت: نه‌متوانی‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌و وشه‌ نوسراوانه‌دا بێده‌نگ بم، ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ ئه‌و دێڕِانه‌ی‌ خوێندۆته‌وه‌ ته‌زوو به‌جه‌سته‌یدا هاتووه‌، سه‌ره‌تا ترساوه‌، به‌ڵام دواتر به‌ خه‌یاڵیدا هاتووه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م كه‌سه‌ راست بكات، یاخود شه‌رم بكات‌و نه‌وێرێ‌ راسته‌وخۆ به‌ جوان بڵێ‌: كه‌ خۆشم ده‌وێیت، به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆ جارێكی‌ تر بۆی‌ ده‌نووسێ (من له‌و كوڕانه‌ نیم گاڵته‌ به‌ كچ بكه‌م، ته‌نها مه‌به‌ستم زه‌واجه‌) ئه‌مه‌ وا له‌ جوان ده‌كات به‌ زوویی قه‌ناعه‌ت بكات، تا ده‌گاته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ بۆ جاری‌ سێیه‌م وه‌ڵامی‌ خاوه‌ن كورته‌ نامه‌كه‌ بداته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك جوان باسی ده‌كات داوای‌ روونكردنه‌وه‌ی‌ له‌و خاوه‌ن كورته‌نامه‌یه‌ كردووه‌، ده‌رباره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ ناسینی‌ جوان‌و ده‌ستكه‌وتنی‌ ژماره‌ی‌ جوان له‌ لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ باس‌و خواس له‌ نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ‌، مه‌وعید داده‌نرێ‌ تا یه‌كتری‌ ببینن.
جوان ده‌ڵیتَ: "خۆم دایه‌ ده‌ست قه‌ده‌ر، بڕیارم دا بیبینم، وتیشم: هیچم له‌ هاوڕێكانم كه‌متر نییه‌". وه‌ك خۆی‌ باسیده‌كات له‌ماوه‌ی‌ دوو مانگدا جوان هه‌شت جار ئه‌وكه‌سه‌ ده‌بینێت كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ كورته‌نامه‌كه‌وه‌ به‌ یه‌كتر ئاشنا بوون ، له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بینینانه‌دا وه‌ك جوان ئاماژه‌ی‌ پێ ده‌كات هیچ فیڵ ‌و ته‌ڵه‌كه‌یه‌كی‌ له‌ كوڕه‌كه‌دا نه‌بینیوه‌. جوان وتی‌: "كوڕێكی‌ قۆز، باڵای‌ به‌رز، هه‌ست ناسك، قسه‌خۆش، ئه‌و سیفاتانه‌ی‌ كه‌ من بیرم لێده‌كرده‌وه‌ له‌و كوڕه‌دا هه‌بوو"، جوان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر قسه‌كانی‌‌و ده‌ڵێت: "ته‌نها گله‌ییم له‌و كوڕه‌ ماوه‌یه‌دا لێی ئه‌وه‌بوو كه‌ بۆچی نابێ‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان جوان‌و ئه‌و بۆ كه‌س‌و كارمان ئاشكرا بكه‌ین؟ جوان به‌ ده‌نگێكی‌ كز و نزم ده‌ده‌وا وتی‌: داوام لێكرد بێته‌ داوام. به‌ڵام دیاربوو ده‌یویست پێش ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ ناشه‌رعیم له‌گه‌ڵ‌ بكات، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوسووكه‌وتی‌ له‌گه‌ڵ‌ كردم، ته‌نها كاری‌ جنسی نه‌بێت.
دوا بینینی‌ ئه‌م كچه‌ بۆ ئه‌و كوڕه‌ی‌ كه‌ به‌ (هێمن) خۆی‌ پێناساندووه‌ ئه‌و رۆژه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ هێمندا كه‌س‌وكاری‌ جوان هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ ده‌بینن‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ راده‌گرن.
جوان زمانی‌ لاڵ‌ ده‌بێ‌‌و قیژه‌ی‌ ئه‌و رۆژه‌ی‌ بووه‌ته‌ كابوسێك‌و شه‌و نییه‌و به‌و قیژه‌یه‌ خه‌به‌ری‌ نه‌بێته‌وه‌. له‌و نێوه‌نده‌شدا هێمن ده‌درێته‌ به‌ر شه‌ق‌و زلله‌ی‌ تۆڵه‌ی‌ خانه‌واده‌كه‌، جامی‌ ئوتومبیله‌كه‌شی‌ ده‌شكێنن. كه‌س‌و كاری‌ جوان هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ شوێن پپَی ماڵی‌ هێمن هه‌ڵده‌گرن‌و ده‌یدۆزنه‌وه‌ دوای‌ پرسیارو پشسكنین بۆ جوان‌و كه‌س‌و كاره‌كه‌ی‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ناوی‌ هێمن نییه‌، به‌ڵكو ناوی‌ (ك)ه‌، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش قورستر ئه‌و كوڕه‌ ژنی‌ هه‌یه‌و خاوه‌نی‌ دوو منداڵه‌. بۆیه‌ داوا له‌ جوان ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ی‌ دادگاوه‌ به‌ پێی ماده‌ی‌ یاسایی كه‌سه‌كه‌ سزا وه‌ربگرێ‌. دوای‌ ماوه‌یه‌كیش ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ هێمن ناوه‌كه‌و ژماره‌ی‌ ته‌له‌فۆنی‌ جوانی‌ داوه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك كوڕی‌ تر. له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر جوان رازی‌ نه‌بێ‌ سێكس له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و هێمن ناوه‌ دا بكات، ئه‌وا هێمن نهێنییه‌كانی‌ جوانی‌ به‌سته‌زمان ئاشكرا بكات. ئه‌وه‌ی‌ جوان بیری‌ لێنه‌كردۆته‌وه‌و به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه‌ له‌ ژیانیدا ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ بووه‌ له‌ دادگا، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێشنی‌ نه‌ده‌كرد ئه‌و به‌كاربرنه‌بوو كه‌ هێمن ناوه‌كه‌ ئه‌نجامی‌ داوه‌، له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ سه‌یرتر ژماره‌ موَبایله‌كه‌ی‌ جوان له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه‌ ده‌ست (ك) كه‌وتووه‌، ئه‌و هاوڕێیه‌ی‌ (ك) دراوسێی ماڵی‌ جوان بووه‌. ئێستا كه‌ چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ هۆی‌ هه‌ڵه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ موَبایله‌وه‌، دوو مرۆڤ، دوو خێزان، دوو تیره‌ سه‌رقاڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌ وكێشه‌یه‌ن ، كه‌ (ك) له‌ بۆ تێركر دنی‌ غه‌ریزه‌كانی‌ ویستی‌ كچێكی‌ جوانی‌ قژ زه‌ردی‌ باڵابه‌رز له‌ خشته‌ ببات. جوان له‌وه‌ته‌ی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ به‌سه‌رهاتووه‌، دووجار هه‌وڵی‌ كۆتایی هێنا به‌ ژیانی‌ داوه‌، به‌ڵام كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ زوو فریای‌ كه‌وتوون‌و نه‌یانهێشتووه‌ هه‌واڵی‌ مه‌رگی‌ جوان ببسترێت. (جوان) ناوێكی‌ خوازراوه‌.[/size]

زانكؤ كورد