ده‌ست خۆش شیعرێكی خۆش بوو
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » عه‌شق و خه‌یاڵی منداڵی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش شیعرێكی خۆش بوو
dastt xosh bet sar kawto byit
ده‌ست خوش كاك شڤان
[size=24]عه‌شق و خه‌یاڵی منداڵی [/size]
ده‌مه‌وێت ده‌رگایه‌ك بهرِووی
عه‌شقدا بكه‌مه‌وه
دووربێت له‌شه‌پۆلی ده‌ریاو
په‌پووله‌ی باڵشكاوی خه‌یاڵ و
بووكه‌شووشه‌ی ده‌ستی منداڵێك
تاكوو كوچه‌ی شه‌رمم ده‌شكێ
كه گوڵێكی ژاكاو ده‌بینم
خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه باوه‌شی منداڵی
ده‌مه‌وێت باخچه‌یه‌ك برِازێنمهوه
عه‌شقی خۆمی تێدا ببینم
كه‌چی په‌نجه‌ره‌یه‌ك گومان ده‌كات
گوڵێك رازی نیه به‌دڵم
نزرگهیهكیش نابینم
بێته سه‌وازیی
ژیان باغێكه میهره‌بان
شیوه‌نی گوڵ، مه‌ستی خه‌یاڵ
گهلاَی وه‌ریوو، گمه‌ی كۆتر
خونچه‌ی ئاشتی، قاقای منداڵ
هه‌موو ئه‌مانه پیرده‌بن
چاوهرِوانی قهدهرێكن بیربچنه‌وه
كاتێكی بێده‌نگی ده‌مكوژێ
ماڵێك نیه،ره‌ونه‌قی به‌هه‌شت بنوێنێ
كوچهیهك نیه تێكه‌ڵ به‌سێبه‌ری دڵم ببێ
ناچار بهخونچهیهك باخچه‌و
په‌رژینی خه‌مه‌وه
هه‌ناسه‌ی خۆم ده‌سپێرمه نێو
په‌نجه‌ی ده‌ستی مۆسیقارێك و
رۆحی شه‌وانی تاریكی
ژیان لێره كێڵگه‌یه‌كه
مردوو به‌زه‌نگێكی ترسناك
مردوو به‌شه‌قامی به‌جێماوی مرۆڤ
پرسیار كردنه له ته‌می كاڵبونه‌وه‌ی ژیانء
سووتانی مه‌عبه‌دی عه‌شق و
دۆزه‌خ به‌هه‌ڵوه‌رینی گهلاَی دره‌ختی
وه‌ریوو
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی عه‌شقدا
هێنده عاشق بووم به‌ته‌مه‌ن
فریشه خۆی حه‌شارده‌دا
ئه‌ستێره لهكهشتیهكی ده‌ریا ده‌چوو
ئه‌وه‌نده هێلانه‌م دروست كرد
باڵنده‌یه‌ك پشووی نه‌دا
رۆژمێرێك شووشه‌ی شكاند
كه‌چی ته‌لیسمی ئه‌و عه‌شقه
یاخی بووه‌و، مه‌ره‌كه‌بێك ده‌ینوسێته‌وه
ئای عه‌شقی ئه‌به‌دی
كۆشكێكی قهلاَی ته‌نهایی
پرِی لهشكۆفهی خه‌م و
هه‌ناسه‌ی دره‌ختێكی ماندوو
چه‌ند به‌خته‌وه‌ری كاتێك
ره‌نگه‌كانت ده‌بنه لاولاو
تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری ده‌بن
برین ناكه‌نه جه‌سته‌ی یه‌كتر
ره‌نگ جوانی خۆی ده‌نوێنێ
كانی ره‌نگی پرته‌قاڵی
ده‌گرێ و
شه‌ویش ده‌بێته به‌فری سپی
هه‌تاو تیشكی خۆی دهردهخاو
ئومێد دهگهرِێتهوه بۆعه‌شق
بولبول بهنهشئه ده‌خوێنێ و
گوڵ قه‌رزی خۆی ده‌داته‌وه
هه‌ناسه‌ی عشق پاكژدهبێ و
ده‌رگاو په‌نجه‌ره ده‌كاته‌وه
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » عه‌شق و خه‌یاڵی منداڵی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]