تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

13

[size=24]زور سوباس بو بةيامة جوانةكانتن[/size]

12

ده‌ست خۆش بابه‌ته‌كی زۆر جوانت نووسیوه‌ سه‌ركه‌وتووبیت

11

Dast xosh Yas xan babateki ba sud bu

10

dast xosh bo am babata baswda har bji

9

dastakant xosh babateke zor jwana

8

ده‌ست خۆش خاتوو یاس ، بابه‌تێکی گرنگه‌.

7

[size=24]زور سوباس بو بةيامة جوانةكانتن[/size]

6

تةنیا وةختی مةکتةب هةیة دةبیت زوو هةلسم ئةگةر نا بةیانیان زوو هةلناستم
دةست خؤش یاس بابةتیکی جوانة بژی....

5

dast  xosh ..walla  mn awam  zo naxawm bayaniyanesh ba  zor hal astem
babatakat zor ba  soda \
dast xosh

4

[size=16]بێگوومان زۆر ناخۆشه‌ به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستی ئێشتا تێر خه‌و نه‌بووی،،،
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌سووده‌.[/size]

3

بابه‌تێكی زۆر به‌سووده‌ ده‌سته‌كانت خۆش یاس خان

2

dast xosh
zor ba swd bw

1

[size=24]زۆرێك له‌ كچان وكوران له‌سه‌ر دره‌نگ خه‌وتن ڕاهاتوون، وه‌ به‌ بۆچوونی خۆیان ئه‌مه‌ هیچ كاریگه‌ریی نابێت ئه‌گه‌ر  ڕۆژانی هه‌ینی و پشوو وه‌ هه‌روه‌ها له‌ كاتی پشووی هاوین و زستان دا بێت.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له‌ ڕۆژانی دواتردا ئینجا كێشه‌كان ده‌ست پێده‌كات، چونكه‌ پێویسته‌ به‌یانی زوو هه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ قوتابخانه‌ یان زانكۆ ، له‌كاتێكا كه‌ تێر خه‌و نه‌بوون یان هیچ نه‌بێت باش نه‌خه‌وتوون .

بێگومان ئه‌مه‌ش له‌ زۆر شتدا كاریگه‌رییان لێده‌كات، له‌وانه‌ش: نه‌مانی ته‌ركیز له‌كاتی ئاماده‌بوونه‌كان یان له‌كاتی وانه‌كان.

هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بواره‌دا كراوه‌ و ده‌ریان خستوه‌ كه‌ له (20%) قوتابیانی ناوه‌ندی له‌ناو پۆلدا ده‌خه‌ون، بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ده‌رچوونیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان دا ده‌بێت.

جگه‌ له‌مه‌ش كه‌م خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن، هه‌مووشمان ئه‌و كێشانه‌ ده‌زانین كه‌ به‌ هۆی نه‌مانی ‌ته‌ركیز له‌كاتی ئۆتۆمبیل هاویژتنه‌وه‌ دروست ده‌بێت.

هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌و خۆ ده‌بێت له‌مه‌ش خراپتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونیش ده‌بێ، وات لێده‌كا هه‌ست به‌ دڵته‌نگی و توڕه‌یی و دڵه‌ڕاوكێ بكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌مانه‌، پێویسته‌ ماوه‌یه‌كی باش بخه‌ویت و لاشه‌ت كاتی خۆی وه‌رگرتبێت له‌ نوستن و حه‌وانه‌وه‌.

له‌وانه‌یه‌ ئێستا بپرسی جا باشه‌ من چۆن بزانم به‌شێكی باش خه‌وتووم؟

ئه‌مه‌ هه‌ندێ له‌و نیشانانه‌یه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌باشی نه‌خه‌وتووی :

- به‌زه‌حمه‌ت خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ و به‌گران هه‌ستان له‌ به‌یانیاندا.

- نه‌مانی ته‌ركیز و كه‌م توانایی باش بیركردنه‌وه‌.

- خه‌وه‌نوسكێ له‌كاتی وانه‌كان.

- هه‌ست كردن به‌ دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێ و توڕه‌ی.

ئه‌مه‌ش هه‌ندێ ئامۆژگاریه‌ كه‌ یارمه‌تیت ده‌دا بۆ خه‌وێكی خۆش و هێمن:

- هه‌وڵ بده‌ كاتی خه‌وتن و هه‌ستانت جێگیر بێت، ته‌نانه‌ت له‌ كاتی پشووشدا، ئه‌گه‌ر لاشه‌ت له‌سه‌ر كاتێكی دیاریكراوی خه‌وتن و هه‌ستان ڕاهات زۆر ده‌حه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ كاتێك دیاری بكه‌، وه‌ له‌ یه‌ك كاتژمێر زیاتر دوامه‌كه‌وه‌ بۆ خه‌وتن، وه‌ له‌ دوو یا سێ كاتژمێر زیاتر دره‌نگ مه‌كه‌وه‌ بۆ هه‌ستان.

- به‌رده‌وام وه‌رزش بكه به‌ ڕێكی، ‌به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وی وه‌رزش مه‌كه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شت و ئه‌مه‌ش خه‌وه‌كه‌ت بڕه‌وێنێته‌وه‌.

به‌ڵام شاره‌زایانی ئه‌م بواره‌ جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزش پێنج یان شه‌ش كاتژمێر پێش خه‌وتن یارمه‌تیت ده‌دا بۆ خه‌وێكی ئارام و خۆش و هێمن.

- دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خه‌و ڕه‌وێنه‌ره‌وه‌كان: ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه‌ مادده‌ی كافیینی تێدایه‌ وه‌كو قاوه‌ و بیبسی و كۆلاو ڤانتا و (هه‌موو ئه‌وانه‌ی مادده‌ی سۆده‌یان تێدایه‌)  دوای كاتژمێر چوار یا شه‌شی ئێواره‌ مه‌یانخۆره‌وه‌، چونكه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ خه‌وتنه‌كه‌ت ناخۆش ده‌كا، له‌وانه‌شه‌  له‌ شه‌وا تووشی دڵه‌ڕاوكێت بكا.

- مێشكت بحه‌وینه‌وه‌، به‌وه‌ی دووری بخه‌یته‌وه‌ له‌و شتانه‌ی زۆر مه‌شغوڵی ده‌كات پێش خه‌وتن ، وه‌كو به‌سه‌رهاتێكی كاریگه‌ر، یان ته‌ماشا كردنی ته‌له‌فیزیۆن و ئه‌و جۆره‌ فلیمانه‌ی كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌روون به‌تایبه‌ت فلیمی ترس، یان هه‌ر شتێك كه‌ وا له‌ مێشكت ده‌كا هه‌ر بیری لێ بكه‌یته‌وه‌ و توانای خه‌وتنت نه‌بێت له‌ كاتی دیاری كراو یان زۆر له‌وه‌ دواتریش.

- ڕووناكی ژووره‌كه‌ زۆر كز بكه‌، چونكه‌ ڕووناكی زۆر و زه‌ق مێشكت به‌ ئاگا ده‌هێنیته‌وه‌ هه‌تا كاتێك ده‌زانی وا به‌یانیه‌ و تۆش هه‌ر نه‌تتوانیوه‌ بخه‌وی.

- له‌ڕۆژدا یه‌ك تۆز بخه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر زۆر بخه‌وی شه‌و خه‌وت لێناكه‌ویت تا دره‌نگ و به‌مه‌ش دوا ده‌كه‌ویت له‌ خه‌وی شه‌و.

- به‌هیچ جۆرێك شه‌وی پێش تاقیكردنه‌وه‌ دره‌نگ نه‌خه‌وی، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی سه‌عی ده‌كه‌یت، چونكه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی مێشكت وه‌ری ده‌گرێ و پاشكه‌وتی ده‌كات پێویستی به‌ كاتێكی نوستنی ته‌واو هه‌یه‌ تاكو  له‌ كاتی پێویستدا به‌كار بهێندرێن.

- كه‌ش و هه‌وایه‌كی له‌بار بۆ شوێنی خه‌وه‌كه‌ت دروست بكه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌شی ژووره‌كه‌ گه‌رم بوو سارد كه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كار بهێنه‌، هه‌ر‌وه‌ها بێده‌نگی ژووره‌كه‌ ڕابگره‌ و دووریخه‌وه‌ له‌ هه‌موو ده‌نگێكی ناساز.

- له‌ به‌یانیشدا به‌ ڕووناكیه‌كی شه‌وقدار هه‌سته‌، چونكه‌ ڕووناكی به‌رز له‌شت ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێستا كاتی هه‌ستانه‌، وه‌ یارمه‌تیشت ده‌دا بۆ زوو به‌ئاگا هاتنه‌وه‌.

- ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت خوای گه‌وره‌ شه‌وی بۆ حه‌وانه‌وه‌ و خه‌وتن دروست كردوه‌، ڕۆژیش بۆ ئه‌نجامدانی كارو باره‌كانمان هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت [ وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا ] واته‌: ئایا شه‌وگارمان بۆ نه‌كردون به‌ پۆشاك, كه‌ تیایدا ده‌شاردرێنه‌وه‌؟ [ وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا ] واته‌: ئایا ڕۆژگارمان بۆ نه‌كردونه‌ته‌ هۆی ژیان و هه‌وڵ و كۆشش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟ سوره‌تی النبأ / ئایه‌تی (10-11)، ئه‌مڕۆ  زانستیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م دانه‌ر و كار جوانیه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌كات، به‌وه‌ی كه‌ خه‌وی دوو كاتژمێری شه‌و سودی زیاتره‌ له‌ هه‌موو خه‌وی ڕۆژێك، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ی جه‌سته‌ و ده‌روون و مێشكمان خه‌وی شه‌و بێنرخ ته‌ماشا نه‌كه‌ین وه‌ مانه‌وه‌ی تا دره‌نگی شه‌ویش نه‌بێته‌ خووی ڕۆژانه‌مان.

- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان                                [/size]