تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

burhannet نووسی:

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

6

ئایه نووسی:

[size=16]ده‌رگای كوردستان كراوه‌یه‌ بۆ گشت نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب
انشاءالله‌ ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌رگایان ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ كورد
ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵكه‌وت بژیت..[/size]

ده‌ست خۆش هه‌ڵکه‌وت
به‌ڵام وابزانم هه‌ر  عه‌ره‌به‌کان بوون ده‌رگایان نه‌کرده‌وه‌ له‌ کورده‌کان له‌ کۆچڕه‌وه‌که‌ی ساڵی ١٩٩١

5

سوپاس كاك بورهان گیان

4

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

3

ئایه نووسی:

[size=16]ده‌رگای كوردستان كراوه‌یه‌ بۆ گشت نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب
انشاءالله‌ ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌رگایان ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ كورد
ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵكه‌وت بژیت..[/size]

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت

2

[size=16]ده‌رگای كوردستان كراوه‌یه‌ بۆ گشت نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب
انشاءالله‌ ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌رگایان ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ كورد
ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵكه‌وت بژیت..[/size]

1

[size=16]سڤیل: تەیار عادل گۆران- بە زەردەخەنەیەكی تایبەتی و روویەكی خۆشەوە پێشوازی لێكردین، لەماڵەكەی میوانداری كردین، پاش بەخێرهێنانێكی زۆر بەزمانی عەرەبی بانگی خێزانەكەی كرد، تا ئاومان بۆ بهێنێت.رەشید عەبدوڵڵا، تەمەن 27 ساڵان كە خاوەنی 3 منداڵ بوو، ئێستاكە لەگەڵ ژنە عەرەبەكەی لەسەنتەری قەزای بەردەڕەشی سەر بەپارێزگای دهۆكدا ژیان بەسەر دەبات و وەك خۆی باسی كرد، ماوەی ساڵ و نیوێك زیاترە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ (شەیما)دا پێكهێناوە، كە كچە عەرەبێكی بەغدادیە، ئەو پیاوە وەك باسی دەكرد پێشتر ژنێكی تری هێناوە، بەڵام لەگەڵ یەكتری نەگونجاون و لێك جیابونەتەوە، كە دوو منداڵیشی لەو ژنەی پێشوو هەیە و ئێستاكە منداڵێكی تریشی لەژنە عەرەبەكە هەیە. رەشید لەگەڵ كۆمپانیایەكی كارەبا لەبەغدا كاری كردووە، لەوێ شەیمای ناسیووە، باوكی شەیما زوو نیازی خۆی بۆ رەشید ئاشكرا كردووە، كە ئەو دەیەوێت بەهۆی پەیداكردنی زاوایەكی كورد، ماڵ و منداڵەكانی بهێنێتە كوردستان، ئەمەش دەبێتە هەلێك بۆ رەشید، وەك گوتی "لەگەڵ كۆمپانیایەكی گەیاندنی هێڵی كارەبا كارم دەكرد لەبەغدا و نزیكەی 15 رۆژ خەریكی گرێدانی وێستگەیەكی كارەبا بووین، لەگەڕەكەكەی ماڵی شەیما و ئەو كات هاوین بوو، زۆر جار دەچووینە ماڵی ئەوانەوە بۆ بەفر هێنان و تا وای لێهات لەگەڵ باوكی بووین بە برادەر و ئەو زۆر جار دەیویست بێتە كوردستان و هەمیشە دەیگوت حەز دەكەم بە ماڵ و منداڵەوە بێم بۆ كوردستان و لەوێ بژیم، تا كار گەیشتە ئەو رادەی رۆژێكیان بە منی گوت دەمەوێت كچەكەی خۆم بدەم بە كوردێكی لای خۆتان و حەز دەكەم تۆ ئەو كوڕەم بۆ بدۆزیتەوە و منیش لەبارەی مواسەفاتی كوڕەكە پرسیارم لێ كرد و لەمن نزیك بوو، ئیتر منیش هەموو شتێكم لەبارەی ژیانی خۆم پێگوت و چەند جارێكیش شەیمام بینی بوو، چوو بووە دڵمەوە، ئەوەبوو باوكی رازی بوو و خواستم". ئەوە چیڕۆكی رەشید و شەیما بوو، رەشید ئێستا خۆی ئامادە دەكات، بۆ ئەوەی رێوشوێن بۆ ماڵی خەزوری بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی ئەوان بێنێتە كوردستان.
گەنجێكی تر هاوشێوەی رەشید زاوای عەرەبەكانە، رەمەزان سەلیم كە خەڵكی شاری هەولێرە و وەك خۆی باسی دەكرد، ماوەی 3 ساڵە ژنێكی عەرەبی خواستووە، كە خەڵكی شاری بەغدایە و دوای ئەو پەیوەندیە ئێستا چوار لەكوڕە خەزورانی خۆی هێناوەتە شاری هەولێر و لەشوێنە گشتییەكاندا كاری بۆیان دۆزیوەتەوە، ئەو كوڕە كوردە ئاماژەی بەوە كرد، كە ئێستاكە دوو لەكوڕە خەزورانی و هاوكات خێزانەكەشی بە تەواوەتی فێری زمانی كوردی بوونە و گوتی "ئێستاكە كوڕە خەزورانم دەخوازن كچێكی كورد بهێنن و بۆ یەكجاری لەكوردستاندا بمێننەوە و ببن بە كوردستانی".
ئەو شووكردنەی كچانی باشووری بە كوڕە كوردەكانی كوردستان بە لای كۆمەڵناسانەوە هۆكاری تایبەتی خۆی هەیە. هۆزان ساڵحـــی كۆمەڵناس پێیوایە، كە هیچ هۆكارێكی كۆمەڵایەتی لەپشت ئەو لایەنەوە نییە، كە لەسەر كام پێوەر ئەو هاوڵاتیە عەرەبانە كچەكانی خۆیان دەدەن بە كوڕە كوردەكان، جگە لەوە نەبێت كە ئێستاكە بارودۆخی هەرێمی كوردستان رەوش و كەشێكی جیاوازترە، بە بەراورد لەگەڵ شارەكانی تری عیراق. تیرۆریش بە پلەی یەكەم یەكێكە لەجیاوازییەكان، لەو شوێنانە و خەڵكی ناوچەكە تۆقاوە، بۆیە دەخوازێت بە هەر رێگاچارەیەك بێت، پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دروست بكات، بۆ ئەوەی مافی حەوانەوە و پەنابەریەتی پێ بدرێت.
یونس محەمەدی تەمەن 35 ساڵان، كە دەرچووی كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی موسڵەو وەك ئابووریناسێك رای جیاوازی لەگەڵ هۆزانی كۆمەڵناسدا هەبوو و ئاماژەی بەوە كرد، هۆكاری سەرەكیی پەیدابوونی ئەو دیاردەیە بە هەلی كارەوە رەخساوە و لەدوای رووخانی رژێمی بەعس، تاكو ئێستاكە لەشارەكانی باشووری عێراق هەلی كاركردن نەڕەخساوە و لەبەرامبەر ئەوەشدا هەرێمی كوردستان بووەتە هەرێمێكی پیشەسازی لەوڵاتەكە و چاوەڕوانی ئایندەیەكی گەشی لێ دەكرێت، بۆیە عەرەب و هاوڵاتییە غەیرە عەرەبەكانیش كە بەشێك لەئیرانییەكانیش دركیان بەو دۆخە كردووە و دەیانەوێت بە هەر وەسیلەیەك بێت، مافی پەنابەریەتی لەهەرێمی كوردستان وەرگرن، بۆ ئەوەی هەلی كاركردنیان بۆ بڕەخسێت و لەرێگای باشكردنی بژێوی ژیانیان لەرووی ئابوورییەوە، ئایندەیەكی گەش بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن.
جاسم سالیم كە هاوڵاتیەكی كوردی خەڵكی شاری بەغدایە و وەك خۆی بۆ (سڤیل) باسی دەكرد، لەساڵی 1970ـوە خێزانەكەی ئەو چوونەتە بەغدا، كە بە رەچەڵەك خەڵكی شاری كەركوكن و تاكو ئێستاكەش هەر لەبەغدا دەژین. جاسم ئاماژەی بەوە كرد، كە پێشتر هەرێمی كوردستان لەبەغدا بە (شیمال حەبیب) ناو دەبرا و زۆر جار خەڵكی بۆ گەشتوگوزار رووی لەچیاكان دەكرد، بەڵام ئێستاكە هەموو خەڵكی بەغدا بە چاوێكی زۆر گەورە سەیری هەرێمی كوردستان دەكەن و تەمەنای ئەوە دەكەن، رۆژێك لەرۆژان بە مەبەستی سەرەدانیش بێت، بێنە كوردستان و عەرەبەكانی بەغدا لەدوای نەمانی حیزبی بەعس چوون بۆ وڵاتە دراوسێكانیان لا بۆتە ئاوخواردنەوە، بەڵام كوردستانیان لێ بووەتە ئەوروپا، چونكە لەهەموو بازاڕێك و مامەڵەیەكی خۆیان باسی كوردستان دەكەن و بە خۆم زۆر جار لەپێشانگای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بوویمە، كە باسی جیاوازیی نرخەكان و جوانی ئۆتومبیلەكانی هەرێمی كوردستان كراوە. ئەو هاوڵاتیە كوردە ئاماژەی بەوە كرد، كە زۆر جار لەلایەن هاوڕێ عەرەبەكانیەوە داوای ئەوەی لێ دەكرێت، كە بۆ شاری هەولێریان بهێنێت.
بە پێی زانیارییەكانی (سڤیل) ئێستاكە هێزەكانی ئاسایشی كوردستان، لەرێگا بازگە و خاڵە سنووریەكانەوە چاودێری تووندی داناوە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی هاوڵاتیە عەرەبەكان نەهێنە نێو خاكی هەرێمی كوردستان، ئەوەش زیاتر لەبەر هۆكاری پاراستنی باری ئاسایشی ناوچەكەیە. هاوكات بە پێی سەرژمێریەكی رێكخراوی (g.i.o) كە رێكخراوێكی فەڕەنسیە و تایبەتە بە كاروباری ئافرەتان و بارەگای سەرەكی لەعێراق لەشاری بەغدایە، دەركەوتووە تاكو ئێستاكە زیاتر لە(1500) ئافرەت لەشاری بەغداوە روویان لەشارەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و زۆرینەیان بە مەبەستی شووكردنەوە بووە و بەشێكی تریش بۆ كاری لەشفرۆشی و خزمەتگوزاری تر لەشوێنە گشتییەكان كار دەكەن.



[/size]



[size=10]دوورگه‌[/size]