ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوان و به سووده
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چه‌ند به‌سه‌ر هاتێكی به په‌ند و مان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوان و به سووده
ده‌ست خوش زور كاریگه‌ر بوو خوا پاداشتی خیرت باته‌وه
ده‌سته‌كانت خۆش زۆر به‌سوود بوو
وریا به دینی خوا سوك مه‌که
چه‌ند ساڵێك له مه‌وبه‌ر مامۆستای مزگه‌وتێك له به‌ریتانیا ، سواری (پاس) ده‌بێت پاره‌ی کرێ که‌ی ده‌دات ، سایه‌قه‌که (20) بهنسی زیاتر ئه‌داته‌وه له‌هه‌قی خۆی! مامۆستاکه بیری کرده‌وه که پارهزیادهکه بگێرێته‌وه چونکه هه‌قی ئه‌و نیه ، ئینجا هات به خه‌یاڵیدا : جۆ بڕه پاره‌که ئه‌وه‌نده نیه که بۆی بگێرمه‌وه، کێ گوێ ده‌داته ئه‌وه، داوی ئه‌وه‌ش کۆمپانیای ئه‌و پاسانه پاره‌ی باشیان ده‌ست ده‌که‌وێت، خۆ په‌کیان له‌وه نه‌که‌وتووه، بۆ بیانده‌مه‌وه وا ئه‌زانم ڕزقێکه و خوا ناردوویه‌تی ، پاسه‌که وه‌ستاوه له‌و شوێنه‌ی که مامۆستا ده‌یویست دابه‌زێت، له ده‌م ده‌رگاکه نه‌فره‌تی له شه‌یتان کرد و پاره‌که‌ی ده‌یه‌وه سایهقهکهو وتی : ئه‌وه‌ت زیاد دامێ .
سایه‌قه‌که به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه وه‌ری گرت و وتی : تۆ مامۆستای تازه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه نیت ؟؟ وتی : به‌ڵێ، وتی : من ماوه‌یه‌که ده‌مه‌وێت بێم بۆ مزگه‌وته‌که‌تان تا له ئیسلام شاره‌زا ببم و به ئه‌نقه‌ست زیادم دایته‌وه تا تاقیت بکه‌مه‌وه .... مامۆستا دابه‌زی قاچی هه‌ڵینه‌ده‌گرت ، بۆیه ده‌ستی گرت به عهمودێکهوهو سه‌ری هه‌ڵبری بۆ ئاسمان و به‌گریانه‌وه وتی : خوایه گیان خه‌ریك بوو ئیسلام به 20 به‌نس بفرۆشم؟!
هه‌رچیت بۆ ده‌کرێ بیکه
هه‌ر که‌سه‌و به پێی لێهاتن و توانای خۆی چی بۆ ده‌کرێت با بیکات بۆ خزمه‌تی ئیسلام . ژیان کورته‌و مردنیش غه‌یبه و کت و پردێت
ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌که له بواری هه‌وڵ و کۆششدا
له زه‌مانی (صلاح ا‌لدین ) دا شارێکی موسڵمانان ئابڵوق درابوو به که‌شتی خاچپه‌رستان، صلاح ا‌لدین یش بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌و یارمه‌تی و نامه‌یان بۆ بنێرێ هانیان بدات ب ۆخۆراگری و نهخشدانان ، پێویستی به که‌سێك بوو ئه‌م کاره‌ی بۆ بکات پیاوێك به ناوی عیسی که مه‌له‌وانێکی زۆرچاك بوو به‌م کاره هه‌ستاوه ، نامه‌و پاره و یارمه‌تی ده‌خسته نایلۆنه‌وه ده‌یبه‌ست به پشتیه‌وه‌و به‌شه‌و به مه‌له به‌ژێر که‌شتی ده‌ژمنان دا ده‌رۆیشت و شته‌کانی ده‌گه‌یانده موسڵمانان. تا شه‌وێك له ئاوه‌که‌دا به‌ڵایه‌کی بۆ بهه شه‌هید بوو . زۆر چاوه‌رێیان کرد دیار نه‌بوو پاش 3 رۆژ لاشه‌که‌ی سه‌ر ئاوکه‌وت و موسڵمانان ده‌ریان هێنا ، خوای گه‌وره ویستی وا بوو به مردوویش ئه‌مانه‌ته‌که بگه‌یه‌نێت!!
ئه‌بو موسلیم له‌گه‌ڵ براده‌رێکیدا ده‌بێت و له ژێر لێوه‌وه یادی خوای ده‌کرد ، یه‌کێك به‌لایاندا تێده‌په‌رێت به بردهرهکهی ده‌ڵێت : چی یه ئه‌وه شێت بووه؟؟؟ ئه‌میش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ده‌ڵێت : برام ئه‌وه‌ی ده‌یبینی چاره سه‌ری شێتیه!!
شێخ محمد حسان که بانگه‌وازێکی میسریه ده‌ڵێت : جه‌ندرمه‌کانی حکومه‌ت شه‌وێک ئه‌ده‌ن به سه‌ر ماڵێ بانگخوازێکدا راپێچی ده‌که‌ن بۆ به‌ندیخانه ، دیاره هه‌رچیش گیرا مه‌گه‌ر خوا بزانێت که‌ی و چۆن ڕزگاری ده‌بێت؟؟!!
ئه‌و شه‌وه منداڵه بچوکه‌که‌ی زۆر نه‌خۆش ده‌بێت و تایه‌کی قورسی لێدێت ، هاوسه‌ره‌که‌شی به‌و نیوه شه‌وه له به‌ر هه‌ژاری و بێکه‌سی ده‌ستی به‌که‌سدا ناگات ، سه‌عات 12شه‌و له ده‌رگاکه‌یان ده‌درێت ، که ده‌یکاته‌وه دکتۆرێکه سه‌لام ده‌کات و ده‌ڵێت ؛ کوا نه‌خۆشه‌که‌تان؟؟ ئه‌ویش منداڵه‌که‌ی بۆ دێنێت ، فه‌حسی ده‌کات و هه‌ندێ ده‌رمانیشی ده‌داتێ ، چاوه‌رێ ده‌کات هه‌قی فه‌حسه‌که‌ی بداتێ ، ژنه‌که ده‌ڵێت ، به‌خوا هیچمان نیه بتده‌ینێ و مێرده‌که‌شم گیراوه .. ئه‌ڵێ : ئه‌ی تۆ ته‌له‌فۆنت نه‌کرد ؟؟ ئه‌مه شوقه‌ی ژماره چه‌نده ؟؟ دوایی بۆ ده‌رده‌که‌وێت دراوسێکه‌یان نه‌خۆشی هه‌بووه و ته‌له فۆنیشی بۆ کردووه‌و ئه‌م به قه‌ده‌ری خو شوقه‌که‌ی لێ تێك چووه بۆ ئه‌وه‌ی چاهرهسهری مناڵه‌که‌ی بۆ بکات!! دکتۆره‌که ئه‌وه‌ند پیاو ده‌بێت له به‌ر خوا مانگانه‌ی بۆ ده‌برێته‌وه تا مێرده‌که‌ی به‌رده‌بێت !! جا ژنه‌که هه‌ر کاتێ هیچیان نه‌بوایه بۆ خۆشی به مێرده‌که‌ی ده‌ووت : ناشیه‌ت بتبه‌ن به‌ندت بکه‌ن و خوا دهرومان لێبکاته‌وه.
کتێبی به‌ره‌و ئیسلام
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چه‌ند به‌سه‌ر هاتێكی به په‌ند و مان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]