ZOOR ZOOR SUPAS
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » نوكته » 100مه‌ته‌لی كوردی بهوهلامهوه ببینه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ZOOR ZOOR SUPAS
zoor zoor dast xosh
زۆر سوپاس بۆ وه‌لامه‌كانتان
دةستخؤش كاك هةلكةوت
DAST XOSH
ئافەرم هەربژی نەمری ١٠١نوکتەی ترمان بۆبکەی!!!!!!!!
ئافەرم هەربژی نەمری ١٠١نوکتەی ترمان بۆبکەی!!!!!!!!
زۆر سوپاس بۆ وه‌لامه‌كه‌ت خاتوو یاس ده‌مێكه ونی
[size=16]زۆربه‌ی زۆری یه‌که‌مجارمه بیبیستم،،،
ده‌ست خۆشبێت بۆ دانانی.[/size]
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك رابه‌ر
[size=16]زۆربه‌ی زۆری یه‌که‌مجارمه بیبیستم،،،
ده‌ست خۆشبێت بۆ دانانی.[/size]
[size=24]زۆر سوپاس بۆ وه‌لامه‌كانتان خۆش حال بووم كه به‌دلتان بوو[/size]
[size=24]ده سته كانت خؤش[/size]
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیه‌كی زۆر جوان ئاراسته‌ی كاك هه‌ڵكه‌وت ده‌كه‌م بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته جوانه‌ت
هیوادارین به‌رده‌وامبیت و بێ به‌شمان نه‌كه‌ی له‌م بابه‌ته جوانانه‌ت .
ده‌ست خوش زور به سوده
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیه‌كی زۆر جوان ئاراسته‌ی كاك هه‌ڵكه‌وت ده‌كه‌م بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته جوانه‌ت
هیوادارین به‌رده‌وامبیت و بێ به‌شمان نه‌كه‌ی له‌م بابه‌ته جوانانه‌ت .
ده سته كانت خؤش بى كاكه هه لكه وت
دةست خوش والله زور به سود بوو یه‌كه‌م جاره گویم له‌م مهتهلانه بیت
[size=24]101 مه‌ته‌ڵی كوردیم بۆ ئاماده‌كردوون به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه سوودیان لێوه‌ربگرن. شایانی باسه ئه‌م مه‌ته‌ڵانه له په‌رتووكی (هه‌گبه‌ی زانیاری) نووسینی: سالار هه‌ولێری وه‌رگیراوه. فه‌رموون ئێوه مه‌ته‌ڵه‌كان:[/size]
[size=16]پ1/هێرڤهدار و هێرڤهدار یێ دناڤدا سه‌یێ هار..؟ (جوهنی)
پ2/كه‌ری مردوو باری زیندوو..؟ (لانك و منداڵ)
پ3/هه‌شت هه‌نگاوه ناوی داره چواری چاوه پشتی پیاوه..؟ (جووتكردن به‌گا)
پ4/به به‌رخی سپیه، به شه‌كی سووره، به مه‌ڕی ڕه‌شه..؟ (ترێ تا پێده‌گات)
پ5/ ڕه‌گی هه‌یه دارنییه زۆر سپییه به‌فر نییه؟ (ددان)
پ6/ تاج له‌سه‌ره پاشا نییه كاتمان پێ ده‌ڵێ سه‌عات نییه..؟ (كه‌ڵه‌شێر)
پ7/قازانجهكا ئیپر خا بده‌ست من كه‌ت من دول دول كر كهتهك ژێ نه‌كه‌ت..؟ (هنار)
پ8/بشمری لێت نابیته‌وه..؟ (ناوه)
پ9/به‌ئه‌مری خودا به ئه‌قلی به‌نده بنچكه له‌سه‌ر بنچكه به‌نده..؟ (هه‌وجاڕ و گاجووت)
پ10/ده‌رێی گۆشته ناوی مووه ده‌خوورێ....؟ (كه‌پوو=لووت)
پ11/قه‌سرا سپییه یا بێ ده‌رییه..؟ (هێلك)
پ12/سه‌ری تاش و بنی تاش مام ئۆمه‌ری كلك جاش...؟ (مراك)
پ13/خاڵی منی ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌فت كراسی واله‌به‌ر...؟ (هه‌نار)
پ14/زگی پڕه بێ سێبه‌ره...؟ (چاڵی گه‌نم)
پ15/شه‌ش په‌ڕوو دووچاوه دوژمنی ڕۆَژ و هه‌تاوه (ماسی)
پ16/شتێكم هه‌یه له‌م شتانه وا له بوخچه‌ی سوڵتانه خوا نه‌بێت كه‌س نایزانێ...؟ (منداڵ له زكی دایكی)
پ17/خاڵێ منی ب لنگهكێ دچیته شه‌ڕی گونده‌كێ...؟ (ته‌ور)
پ18/پیرهمامی له ته‌لانی، تیران داوێ بێ كه‌وانی..؟ (سیخوڕ)
پ19/پێستی له‌ناوه گۆشتی له ده‌ره..؟(سیقهدۆره)
پ20/یه‌ك سه‌ری هه‌یه و هه‌زار پێ..؟ (گێسك)
پ21/قورئانا ل بن دنێ، دهێته سهردنێ، دهێته خارنێ، ناهێته خاندنێ..؟ (كڤاركه)
پ22/گوێی هه‌یه و نابیستێ..؟ (جه‌ڕه‌ی ئاو)
پ23/ خوشكی پلكته پلكت نییه ..؟ (دایك)
پ24/تا لێ ی زیاد بێت كه‌م ده‌بێت..؟ (ته‌مه‌ن)
پ25/ سێ له(هه‌فته) یه‌ك له(مانگ)هیچ نییه له (ساڵ)..؟ (نوقته-خاڵ)
پ/26/ هه‌موو شتێك ده‌خواته‌وه ئاو نه‌بێ ئاو بخواته‌وه ده‌مرێ ..؟ (ئاگر)
پ/27/مه‌ڕی ده‌رده‌كه‌م حه‌وشی ده‌دۆشم ..؟ (هه‌نگوین)
پ/28/مامهكم هه‌یه له ده‌شتێ كه‌چه سێرهكی له‌پشتێ ..؟ (كیسه‌ڵ)
پ/29/ مه‌یلێكم هه‌یه له ناو مه‌یلان حه‌وت پیته ئه‌گه‌ر بیزانی هه‌ڵم. ده‌ستێنی له به‌یان خودام لێناكات نیگه‌ران ..؟ (كه‌ڵه‌شێر)
پ/30/ خالێ من یێ تێت ل ده‌شتێ حهلانهكی ل پشتێ....؟ (كیسه‌ڵ)
پ/31/دوژمنه لۆ ئاگری به ته‌ن داری هه‌ڵده‌گری بهردهكیش ڕاناگری...؟ (ده‌ریا)
پ/32/بۆره وه‌ك ماری بۆقه پێت نارێم..؟ (بۆق)
پ/33/ بێ قاچ و باڵه كهدهمرێ گۆشتی حه‌ڵاڵه..؟ (ماسی )
پ/34/تاقه سوارێ دای له دیوارێ بوو بهههزارێ..؟ (هه‌نار)
پ/35/دووانزه پاشا و سێ پاسه‌وان..؟ (كاتژمێر)
پ/36/بلورمه له ئێسكان چه‌رمه..؟ (كیسه‌ڵ)
پ/37/سواری كه‌س نه‌به‌زاندی لانكی كه‌س ڕانهههژاندی..؟ (گۆڕ)
پ/38/سه‌ری لۆ تو و بنی لۆ كه‌رێ..؟ (ده‌غڵ)
پ/39/مامه‌كه‌م هه‌یه هێری هێری، گردهك نه‌بێ هه‌مووی دهكێری..؟ (چاو)
پ/40/ههپلهمچه ههپلهمچه هه‌زار مێردهكات ههركچه..؟ (پاره)
پ/41/سه‌گی ڕه‌ش نانی له‌سه‌گی سپی ده‌ستێنێ..؟ (سێڵ و فه‌رشه)
پ/42- په‌نجه‌ت له‌چاوی ڕابكه‌ی ده‌وی ده‌كاته‌وه..؟ (مقه‌س)
پ/43-به‌رخی دڕی ده‌سته كۆڵه‌ی سارد و سڕی..؟ (زستان)
پ/44- سهربانێكهو بن بانێكه چوار مه‌ڕ و شوانێكه..؟ (ده‌ست و په‌نجه)
پ/45- سی لۆرییه كا چییه..؟ (30 لۆری كا)
پ/46- كهڵهوهژی گیانكێشانی، دۆست ودوژمنی نازانی..؟ (تفه‌نگ)
پ/47- كێ به‌یه‌ك چاو سه‌یری دۆست و دوژمنه‌كانی ده‌كات...؟ (ئه‌و كه‌سه‌ی چاوێكی كوێر بێت)
پ/48- دارم له داری چه‌رم له داری مله دابڕاو تۆ بێیه دیاری..؟ (مه‌شكه)
پ49/كاسه شكاوه وا به هه‌واوه، به فه‌رمانی خوا ڕاوه‌ستاوه..؟ (گوێی مرۆڤ)
پ50/هه‌شت لاقی دووسه‌ره به پێنج پیت ناوی به‌ره..؟ (قڕژاڵ)
پ51/-به هاوین و به زستان لێی ده‌ده‌ن به كۆڵه مستان..؟ (هه‌ویر)
پ52/ هه‌موومان ده‌یبینین ته‌نها خوای گه‌وره نایبینی..؟ (خه‌ون)
پ53/- ئایا ئافره‌تێكی نه‌زۆك كچه‌كه‌ی منداڵی ده‌بێ...؟ (ئافره‌تی نه‌زۆك منداڵی نییه هه‌ر خۆی)
پ54/ ده‌فڕێ باڵی نییه، ده‌گریێ چاوی نییه، ده‌ناڵێ زمانی نییه..؟ (هه‌ور)
پ55/سوره باوێ چوونه ڕاوێ كه‌وتنه داوێ..؟ (ته‌ڵه‌ی مشك)
پ56/ چاڵێكم هه‌ڵكه‌نی چل گه‌زی، فاتیمه خانی تێ به‌زی، سه‌ری پڕبوو له ده‌رزی؟(كه‌نگر)
پ57/ لێره هه‌تا شام، له ترێ و ته‌عام ماڵ به ماڵ خۆی حه‌رام..؟ (كچ)
پ58/هه‌را و هه‌را و قنگ له قوڕاو، كهپنهك له‌شان نوقڵه له‌ناو..؟ (چه‌ڵتووك)
پ59/-كه‌له‌خ له دارۆكێ، ناوه‌ند له چهرمۆكێ، تلیل له زریزۆكێ..؟ (ده‌ف)
پ60/سه‌رجلی بن جلی خوری ئه‌گه‌ر هه‌ڵی بێنی له پیرێژنه بۆری..؟ (كڵاش)
پ61/ده‌ڕوات پێی نییه جێی پێیشی دیاره..؟ (ته‌زره)
پ62/به سه‌ر سه‌وزم به له‌ش ڕه‌شم له‌ناو دڵدا سپی و گه‌شم بزانه له كام به‌شم..؟(باینجان)
پ63/-كه نخونی ده‌كه‌یه‌وه پڕه كه ڕووی له ئاسمان ده‌كه‌یت به‌تاڵه..؟ (كڵاو)
پ64/-دهلهزگ دووانن..؟ (په‌نجه‌و گوانی ئاژه‌ڵ)
پ65/-ماری تۆپیو له دوو كونه‌وه سه‌ر ده‌ردێنێ بهبهژنهوه..؟ (دۆخین و نیفۆ)
پ66/مزگه‌وتی گۆشته، میحرابی ئاوه، ڕوو له هه‌ر كوێ بكات قیبله‌ی ته‌واوه..؟ .(حه‌زره‌تی یونس و حوته‌كه)
پ67/-شتێكه هه‌ر له كاره شه‌و و ڕۆژ ده‌كا به ژماره له بازاڕ ده‌یكڕن به پاره..؟(كاتژمێر)
پ68/ -هێری هێری له بن ده‌ستی بێری..؟ (بزن)
پ69/-فڕنی فڕناوی شیشی تێڕاكه تهبیعاتت ده‌چێته ماستاوی..؟ (كه‌باب)
پ70/قه‌ڕاسه پسا خوێن ڕژا..؟ (شووتی)
پ71/-ڕه‌شه وه‌ك دێوی، خواردنی له كێوی..؟ (سۆبه‌ی داری)
پ72/-شه‌لی قوولی بێ مووه، قڕقڕهی له دووه..؟ (بۆق )
پ73/چل ناڵ، چل بزمار، چلۆكهی سه‌دهه‌زار..؟ (پشته‌سه‌ر)
پ74/-تا لێی ده‌بڕی گه‌وره ده‌بی، تا تێی ده‌كه‌ی بچووك ده‌بی..؟ (چاڵ)
پ75/-ههلۆتر و مهلۆتری سینگ سپی گاكۆترێ له هه‌موو زه‌ویان ده‌گۆترێ..؟ (داس)
پ76/ته‌ماشای ده‌كه‌ی كفره ده‌ستی لێده‌ده‌ی كفره...؟ (دار كفر)
پ77/ كونه گا ده‌له‌ری نۆمهت ڕوح له به‌ر نییه ڕوح له به‌ر سواریه‌تی..؟(ناڵی گوێ درێژ)
پ78/ گوڵێك له باخان ده‌ركه‌وت ههرنهفهری سی به‌ركه‌وت..؟ (مانگی ڕه‌مه‌زان)
پ79/هه‌تا شان ومهتا شان جێگای هه‌ژار و پاشان ..؟ (لانك)
پ80/سپی یه مه‌لا نییه زه‌رده حاجی نییه سه‌وزه سه‌ید نییه..؟(گوڵی نێرگز)
پ81/ئاسنی سهرزهق له سه‌ر ته‌ختی ڕه‌ق به دارێكی ڕه‌ق ده‌كاتن له‌ق..؟ (ته‌شی)
پ82/فافۆنه كون كونه زۆر جاران له ده‌ست ژنه..؟ (پارژنی چایه)
پ83/به‌باب ده‌گاته‌وه یه‌ك، به داك ناگاته‌وه یه‌ك..؟ (لێوی مرۆڤ)
پ84/ شه‌و له بانێ گوێ هه‌مبانێ..؟ (باگوردان) .
پ85/ سندوقی سلێمانی له گۆڕه‌كی پانی..؟ (داره‌بازه)
پ86/ دوازده گندۆره‌ی ساڵ یه‌ك حه‌رامه و یازده‌ی حه‌لاڵ..؟ (مانگی ڕه‌مه‌زان)
پ87/له حوشتری بڵند تره له شه‌كری شیرینتره له كونجی ورد تره..؟ (دارتوو)
پ88/ ئه‌وه چییه هه‌ڵی ده‌گری و هه‌ڵت ده‌گرێ...؟ (پێڵاو)
پ89/ترش و مزر وه‌ك هه‌ناری باڵای به‌رزه وه‌ك چناری له لادێ دێنن بۆ شاری..؟(ڕێواس)
پ90/زه‌ردی زه‌ردان له بن به‌ردان وه‌ك و مه‌ردان..؟ (دووپشك)
پ91/كلكی مقهسه سه‌ری ماره زكی به‌رخه پشتی كاره ..؟ (په‌ڕه‌سێلكه)
پ92/سێ چیا ئه‌و به‌ره دێوی ڕه‌شی له سه‌ره..؟ (سێڵی نانكردن)
پ93/ده‌ستت له ناو ورگی یه‌تی ورگت به ورگی وهناوه..؟ (ته‌ندوور)
پ94/ زۆرت خۆشده‌وێ به‌ڵام نایدوێنی ئه‌گه‌ر بیدوێنی خهلًَك به شێتت ده‌زانن..؟(خۆت)
پ95/ئه‌و لای گڵه ئه‌و لای گڵه ناوه‌نده‌كه‌ی فێنكی دڵه ..؟ (كوپه‌ی ئاو)
پ96/ منداڵێك له زگی داكی دێته‌وه ده‌رێ پشتی باوكی ده‌خورێنی ..؟ (شقارته)
پ97/ مه‌ڕی ماڵان له به‌ری داڵان نهدهفرۆشرێ نهدهدۆشرێ ..؟ (مێرووله)
پ98/ ئه‌و ڕووباره‌ی ئاوی تێدا نییه ده‌كه‌وێته كوێ...؟ (سه‌رنه‌خشه)
پ99/-له باخان سه‌وزه له بازاڕ ڕه‌شه له ماڵان سووره ..؟(ده‌رمان چا)
پ100/ئه‌ولای كه‌ڵه‌ك ئه‌و لای كه‌ڵه‌ك ناوندهكهی چه‌رخ وفه‌له‌ك ..؟ (زمان)
پ101 گلۆره بایه تێم هه‌ڵدایه قه‌ت نه‌بڕایه ..؟ (ڕێگا)[/size]
[size=10]پشوو[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » نوكته » 100مه‌ته‌لی كوردی بهوهلامهوه ببینه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]