swpas hewadarm sod mand bo bet
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئیعازی ژماره‌یی له (بانگ)دا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
swpas hewadarm sod mand bo bet
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه سه‌ركه‌وتووبیت خودا پاداشتی خێرت بداته‌وه سه‌ركه‌وتووبیت له دونیا و قیامه‌تدا
دةستت خوش .
[right]بانگ دان بۆ نوێژه‌کان له شه‌وو ڕۆژێکدا پێنج جار دووباره ده‌بێته‌وه گه‌ر به ورردی له پیت و ووشه‌کانی سه‌رنج بده‌ین ئیعجازی ژماره‌یی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینین.
به‌یاسایه‌کی ووردی سه‌رسوڕهێنه‌ر پیت و ووشه‌کانی ڕێک خستوه،به‌تایبه‌ت ووشه‌ی (الله).
له‌م بابه‌ته‌دا تێکه‌ڵه‌یه‌ک له ژماره سه‌ره‌تاکان ده‌بینین که خوای گه‌وره ڕێکی خستوه‌و شاهیدی یه‌کتایی خۆی تێدا نه‌خشاندووه.
بانگ له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه پێک هاتووه:
1_ الله اکبر الله اکبر
2_الله اکبر الله اکبر
3_اشهد ان لا اله الا الله
4_اشهد ان لا اله الا الله
5_اشهد ان محمدا رسول الله
6_اشهد ان محمدا رسول الله
7_حی علی الصلاة
8_حی علی الصلاة
9_حی علی الفلاح
10_حی علی الفلاح
11_الله اکبر الله اکبر
12_لااله الا الله
باپێکه‌وه سه‌یری ئه‌م ڕاستیه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی خواره‌وه بکه‌ین:
1_ژماره‌ی مانگه‌کانی ساڵ (12) مانگه بانگیش به‌درێژایی ساڵ شه‌وانه و ڕۆژانه دوباره ده‌بێته‌وه وه ژماره‌ی بڕگه‌کانی بانگ به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مانگه‌کانی ساڵ.
2_ بانگ به‌ووشه‌ی (الله) ده‌ست پێده‌کات و هه‌ر به‌و ووشه‌ی (الله)ش کۆتایی پێ دێ.
3_بانگ له شه‌وو ڕۆژێکدا پێنج جار دوباره ده‌بێته‌وه ،چاکه‌ش یه‌ک به ده‌یه و کاتێک پیته‌کانی بانگ ده‌ژمێرین ده‌بینین له په‌نجا پیت پێک هاتووه(5 *10 =50 ) .
4_گه‌ر پیته‌کانی ووشه‌ی (الله) له بانگ دا بژمێرین ده‌گاته (112)پیت (سوره‌تی ئیخلاص که سوره‌تی _توحید_ی پێ ده‌وترێ (112)هه‌مین سوره‌ته لهقورئاندا،
پیته‌کانیش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بن:
ژماره‌ی پیته‌کانی الف (ا) 47
ژماره‌ی پیته‌کانی لام (ل) 45
ژماره‌ی پیته‌کانی هاء (ه) 29
کۆی ئه‌م پیتانه 47+45+29=112
ئه‌م ژماره‌یه‌ش له دوباره بووه‌کانی ژماره حه‌وته 16*7= 112
وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ش ڕیز بکه‌ین ئه‌کاته 204547 ئه‌م ژماره‌یه‌ش له پێکهاته‌ی دوباره بووه‌کانی ژماره حه‌وته 29221 * 7 =204547
وه‌هه‌روه‌ها نوێژه‌کان له شه‌وو ڕۆژێکدا له حه‌ڤده ڕکات پێک هاتوه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پیته‌کانی بانگ به‌بێ دوباره بونه‌وه بژمێرین له حه‌ڤده پیت پێک هاتووه، پیته‌کانیش به‌بێ دوباره بونه‌وه حه‌ڤده پیتن که بریتین له( ا ، ل ، ه ، ک ، ب ، ر ،ش ، د ، ن ، م ، ح ، س ، و ، ی ، ع ، ص ، ف )
وه هه‌روه‌ها یه‌کێکی تر له شته سهسوڕهێنهرهکانی قورئانیش ووشه‌ی(أذَّنَ) دوجار له قورئاندا هاتوه و ووشه‌ی (مؤذِّنٌ) یش دوجار هاتوه و ووشه ی (أَذِّنْ) یش یه‌ک جار له قورئاندا هاتووه ، که به‌هه‌مویه‌وه ده‌کاته پێنج جار . سبحان الله[/right]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئیعازی ژماره‌یی له (بانگ)دا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]