تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

swpas  hewadarm sod  mand  bo bet

3

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌ركه‌وتووبیت خودا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌ سه‌ركه‌وتووبیت له‌ دونیا و قیامه‌تدا

2

دةستت خوش .

1

[right]بانگ دان بۆ نوێژه‌کان له‌ شه‌وو ڕۆژێکدا پێنج جار دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ گه‌ر به‌ ورردی له‌ پیت و ووشه‌کانی سه‌رنج بده‌ین ئیعجازی ژماره‌یی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینین.


به‌یاسایه‌کی ووردی سه‌رسوڕهێنه‌ر پیت و ووشه‌کانی ڕێک خستوه‌،به‌تایبه‌ت ووشه‌ی (الله).

له‌م بابه‌ته‌دا تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌ ژماره‌ سه‌ره‌تاکان ده‌بینین که‌ خوای گه‌وره‌ ڕێکی خستوه‌و شاهیدی یه‌کتایی خۆی تێدا نه‌خشاندووه‌.

بانگ له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ پێک هاتووه‌:

1_ الله اکبر الله اکبر

2_الله اکبر الله اکبر

3_اشهد ان لا اله الا الله

4_اشهد ان لا اله الا الله

5_اشهد ان محمدا رسول الله

6_اشهد ان محمدا رسول الله

7_حی علی الصلاة

8_حی علی الصلاة

9_حی علی الفلاح

10_حی علی الفلاح

11_الله اکبر الله اکبر

12_لااله الا الله


باپێکه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م ڕاستیه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی خواره‌وه  بکه‌ین:

1_ژماره‌ی مانگه‌کانی ساڵ (12) مانگه‌ بانگیش به‌درێژایی ساڵ شه‌وانه‌ و ڕۆژانه‌ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ژماره‌ی بڕگه‌کانی بانگ  به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مانگه‌کانی ساڵ.

2_ بانگ به‌ووشه‌ی (الله) ده‌ست پێده‌کات و هه‌ر به‌و ووشه‌ی (الله)ش کۆتایی پێ دێ.

3_بانگ له‌ شه‌وو ڕۆژێکدا پێنج جار دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ،چاکه‌ش یه‌ک به‌ ده‌یه‌ و کاتێک پیته‌کانی بانگ ده‌ژمێرین ده‌بینین له‌ په‌نجا پیت پێک هاتووه‌(5 *10  =50 ) .

4_گه‌ر پیته‌کانی ووشه‌ی (الله) له‌ بانگ دا   بژمێرین ده‌گاته‌ (112)پیت (سوره‌تی ئیخلاص که‌ سوره‌تی _توحید_ی پێ ده‌وترێ (112)هه‌مین سوره‌ته‌ له‌قورئاندا،

پیته‌کانیش به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌بن:

ژماره‌ی پیته‌کانی الف (ا)    47

ژماره‌ی پیته‌کانی لام  (ل)  45

ژماره‌ی پیته‌کانی هاء  (ه)  29

کۆی ئه‌م پیتانه‌         47+45+29=112   

ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌ دوباره‌ بووه‌کانی ژماره‌ حه‌وته‌  16*7= 112

وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ش ڕیز بکه‌ین ئه‌کاته‌    204547  ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌ پێکهاته‌ی دوباره‌ بووه‌کانی ژماره‌ حه‌وته‌      29221 * 7 =204547                 

وه‌هه‌روه‌ها نوێژه‌کان له‌ شه‌وو ڕۆژێکدا له‌ حه‌ڤده‌ ڕکات پێک هاتوه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پیته‌کانی بانگ به‌بێ دوباره‌ بونه‌وه‌ بژمێرین له‌ حه‌ڤده‌ پیت پێک هاتووه‌، پیته‌کانیش به‌بێ دوباره‌ بونه‌وه‌ حه‌ڤده‌ پیتن که‌ بریتین له‌( ا ، ل ، ه ، ک ، ب  ، ر  ،ش ، د ، ن ، م ، ح ، س ، و ، ی ، ع ، ص ، ف )

وه‌ هه‌روه‌ها یه‌کێکی تر له‌ شته‌ سه‌سوڕهێنه‌ره‌کانی قورئانیش ووشه‌ی(أذَّنَ) دوجار له‌ قورئاندا هاتوه‌  و ووشه‌ی (مؤذِّنٌ) یش دوجار هاتوه‌ و ووشه ی‌ (أَذِّنْ) یش یه‌ک جار له‌ قورئاندا هاتووه ، که‌ به‌هه‌مویه‌وه‌ ده‌کاته‌ پێنج جار  . سبحان الله[/right]