تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

one نووسی:

ئه‌وانه‌ به‌کرێ گیراون ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه‌ دینی ئسلام سوک که‌ن خه‌یاڵیان خاوه‌ ئه‌م دینه‌ هه‌ر به‌رزترو پیرۆزتر ده‌بێ

زۆر سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت به‌رێز  one

4

ئه‌وانه‌ به‌کرێ گیراون ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه‌ دینی ئسلام سوک که‌ن خه‌یاڵیان خاوه‌ ئه‌م دینه‌ هه‌ر به‌رزترو پیرۆزتر ده‌بێ

3

سوپاس كاك سه‌ر خۆش

2

ده ست خؤش كاكه هه لكه وت
بابه تيكى جوانه

1

http://kurdup.com/up/uploads/picture/a274af100f.jpg



خه‌ندان – نوسه‌رێكی‌ سعودی دژی‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچانی منداڵدا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌سعودیه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ گوایه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك عائیشه‌ی‌ هێناوه‌ ته‌مه‌نی‌ 9 ساڵان بووه‌.
رۆژنامه‌ی‌ "عوكاز"ی‌ سعودی له‌دوا ژماره‌ی‌ خۆیدا بابه‌تێكی‌ نوسه‌ر "ساڵح ته‌ریقی" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا دژی‌ ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ كچی‌ ته‌مه‌ن منداڵ به‌شوو بدرێت به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ گوایه‌ پێغه‌مبه‌ر عائیشه‌ی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 9 ساڵاندا هێناوه‌.
"ته‌ریقی" له‌ واتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت "پێغه‌مبه‌ر عائیشه‌ی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 19 ساڵان هێناوه‌ و ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ وه‌زاره‌تی‌ دادی سعودی تا ئێستا بیری‌ له‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ بڕیارێك ده‌ركات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاوسه‌رگیری‌ كچی‌ ته‌مه‌ن منداڵ، بڕیاره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌ رێ له‌ مه‌لایه‌ك بگیرێت ماره‌ی‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن منداڵ له‌پیاوێكی‌ سی ساڵان یان شه‌ست ساڵان یان هه‌شتا ساڵان بكات".
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ زۆرێك پاساوی‌ ئه‌وه‌ دێننه‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام كاتێك عائیشه‌ی‌ هێناوه‌ عائیشه‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵان بووه‌ و ده‌ڵێت: "باشه‌ با مه‌سه‌له‌كه‌ به‌مێژوو حساب بكه‌ین، له‌نێوان كچه‌كانی‌ حه‌زره‌تی‌ ئه‌بو به‌كر ئه‌سمای كچی‌ ئه‌بو به‌كر 10 ساڵ له‌عائیشه‌ی‌ خوشكی گه‌وره‌تر بووه‌ و ساڵی‌ 73 یش كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 100 ساڵیدا، عائیشه‌ش له‌ساڵی‌ 57ی كۆچی‌ مردووه‌، با وای فه‌رز بكه‌ین ئه‌سما له‌ساڵی‌ 57ی‌ كۆچی‌ مردبێت نه‌ك عائیشه‌، ئه‌وكات ده‌ریده‌خات كه‌ ته‌مه‌نی‌ 84 ساڵ بووه‌، به‌واتای‌ ئه‌وه‌ی‌ عائیشه‌ كاتێك مردووه‌ ته‌مه‌نی‌ 74 ساڵ بووه‌، پێغه‌مبه‌ری خوداش ساڵی‌ 2ی‌ كۆچی‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌ست، ئه‌گه‌ر 55 له‌ ته‌مه‌نی‌ عائیشه‌ ده‌ركه‌ین ئه‌وكات ته‌مه‌نی‌ له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا ده‌كاته‌ 19 ساڵ نه‌ك 9 ساڵان"