تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

سەرچاوەیێكی باوەڕپێنەكراو كە زۆر حەزی لێبوو ناوو پۆستەكەی ئاشكرابكات و وێنەی خۆی و هەموو عەشرەت و ئالوئەسحابیشی بڵاوبكاتەوە، منیش وەك ڕۆژنامەوانێكی ناشی و قیرسیچمە، هەر بۆئەوەی بەو دەردەوە بتلێتەوەو لەداخا شەقبەرێ ناوەكەی ئاشكراناكەم! ڕایگەیاند:
لە سیمینارێكدا كە بۆ نەشتەرگەری روخسار جوانكردن و تەسریحەكردنی پرچ و ئەگریجەو زوڵف و گیسووی پەخش و پەرێشانی (تەرجەمە خاتوونی كوردستانی) لەسلێمانی گیرابوو، وەرگێڕێكی گەورەو ناسراوی كورد حەزی نەكرد ناوی خۆی ئاشكرابكات، لەبەردەم ئامادەبووان و بەبەرچاوی ئەو كامێرا تەلەڤزیۆنییە لۆكاڵ و ئاسمانییانەوە كە ژمارەیان هێندەو نیوی ئامادەبووانی نێو هۆڵەكە بوون (ئەو كامێرانەی -وەك شاعیرێكی كوردی پۆستمۆدێرن! لە ژمارەیێكی ئەم دواییانەی گۆڤارێكدا دەڵی: لە ئاودەستەكانیشدا بەلێشاو ئامادەن و شاعیرەكەیان ناچاركردووە لە هۆڵی میواندا لەبری شیعر، بیلاتەژبی (گوو)بكات!!).
با بێینەوە لای برای تۆێژەر، بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە، بەراوردێكی وردو زانستیانەی لەنیوان هەڵەت و پەڵەتی وەرگێران و پرۆسەكانی ئەنفالدا كرد و ڕوونیشیكردەوە هەر تاكە وشەیێكی بەسەقەت وەرگێڕدراو، وەك كیمیابارانی هەڵەبجەو دۆڵی بالیسان و جافایەتی وایەو هەر ڕستەیێكی هەڵەش، هەڵمەتێكە لە هەڵمەتەكانی ئەنفالی گەرمیان و قوشتەپە، بەمپێیە هەر لاپەڕەیێكی تەرجەمەكراوی كوردی، لەگەڵ كوشتنی 182000 + 8000 + 5000 +000؟؟ كورددا بە موو فەرقییان نییە!
ئەمجا منیش وەك كوردێكی بەشەرەف و خاوەن هەڵوێست! بەپشتئەسوور بەو سەرچاوە بێمتمانەیەو بەم تۆژینەوە زانستی و ئەكادیمییەو بەو حەمكە كامێرا TVیانە داوا لە داواكاری گشتی دادگەی باڵای تاوانەكان دەكەم، بەزووترین كات لەو بڕیاری خنكاندنەی (عەلی كیمیاوی) پاشگەزبێتەوە، چونكە بە حسابی ئەم برادەرە بێ، هەر وەرگێرو نووسەرێكی كوردمان هەزار هێندەی ئەو ئەحمەقە تاوانبارن، دیارە ئەمەیش لەبەرژەوەندی كێشەكەماندایەو با هەموو خەمخۆرانی كورد دڵنیابن بەم ئیكتیشافە مەزنەی لەو سیمینارەدا كرا، دادگەی تەمییز وەلەو (عەلی) عەفو دەكات، بەڵام بەمرادو مەنزووری دڵی خۆمان دەگەین و تاوانی وەرگێڕەكانمان بە جینۆساید بۆ (ئەتاسێنێ!) واتا بۆ حسابدەكات!
باشبوو بیرمكەوتەوە! دەنا ریسەكەم بەكەوڵی بەرانەكەوە دەلكایەوە! دەی خێراكەن و هەر ئێستەكانێ نیێتی خوای لێبێنن و هەرچی دۆتنێت و دۆتكۆم و (كۆم پیۆتەر)و –بیلامانێ- كۆمەكانی ترو، تڕو تەڕەماشتان هەیە تێكانشكێنن و تووڕیاندەنە سەرەنوێلكەكان. ئەمانە زۆر لە وەرگێڕان و مەیگێڕانەكە خەتەرترن! چونكە شاعیرێكی گەورەمان كە سەرنووسەری ژمارە (52و53)ی گۆڤارێكی لۆكاڵییە، ناوو وێنەی خۆیشی تێدا ئاشكراكردووە. هەر (بەشێنەیی) گلەیی لە هەڵەی چاپ دەكات و تاوانەكەیش دەخاتە ئەستۆی كۆمپیوتەری كۆمتەپیوەوە! ئەمجا خراپ تووڕەدەبێت و هەر هەڵەیێكی چاپی ئەم كۆمپیتەرە بێفەڕەیە بە كارەساتی زیلان و هەرەسی حوكمەتەكەی مەلیك مەحموودو پیلانی سایكس پیكۆو جەزائیرو نازانمچی دەشوبهێنێ! لەبیریشی نەچووە كۆمپیوتەر بە نەهامەتییە مێژوویێكانی دییش بكۆمپێوتەرێنێ و ئیدی لە (چاڵدێران)، (لۆزان)و (ڕووخانی كۆمار)و (ئیعدامی پێشەوا)ەوە پیادێ تا دەگاتە مەنعەتەجەوول و نسكۆو، كەلعادە بە ئەنفال و كیمیاوی كۆتایی دێت و دەبێژێت: كۆمپیتەر لە هەموو ئەوانەش خراپ و تاوانبارترە! كوڕینە ئیدی بەسە، خواتانبێ لەبەر خاتری ئەو دوو برادەرە لەمە زێتر مەكۆمپێتەرێنن و مە تەرجومێنن!