ده ست خؤش بؤ ئه م بابه ته جوانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » درۆکانی دایکم ( کورته چیرۆک) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده ست خؤش بؤ ئه م بابه ته جوانه
:(:(
[size=16]
به ڕاستی کورته چیرۆکێکی به ئازار و ڕاست بوو
ده سته کانت خۆش بیت سوپاس بۆ دانانی .[/size]
"رۆڵه برنجه‌كه بخۆ من برسیم نیه"
ئه‌مه یه‌كه‌مین درۆ بوو كه دایكم له‌گه‌ڵ من كردی
و. له‌فارسیه‌وه: ناصح صه‌وابی
[center]كات تێپه‌ڕی و منیش كه‌مێك گه‌وره‌تر بووم، دایكم رۆژانه كاره‌كانی ماڵی ئه‌نجام ئه‌دا و دواتر بۆ راوه‌ماسی رووی ده‌كرده رووبارێكی بچوك، كه به‌نزیك ماڵه‌كه‌ماندا تێده‌په‌ڕی، دایكم حه‌زی ده‌كرد ماسیم بداتێ تا باشتر گه‌شه بكه‌م و گه‌وره ببم، توانیی دوو ماسی راوبكات به‌پشتیوانیی خوا، هێنده‌ی نه‌برد گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه و هه‌ردوو ماسیه‌كه‌ی بۆ خواردن ئاماده‌كرد و خستییه به‌رده‌مم، منیش ده‌ستم به ماسیخواردن كرد و ورده ورده یه‌كه‌میانم ته‌واو كرد.
بینیم دایكم خه‌ریكه ئه‌و پارچه گۆشتانه‌ی به ئێسكی ماسیهكهوه جێمابوون جیایان ده‌كاته‌وه و ده‌یانخوات، دڵخۆش بووم به‌وه‌ی ده‌ستی به‌خواردن كرد، ماسیی دووه‌مم لێ نزیككرده‌وه تا ئه‌ویش بخوات، به‌ڵام به‌خێرایی گێڕایه‌وه به‌رده‌می من و وتی: "بخۆ كوڕَهكهم، ئه‌و ماسیهشیان بخۆ، ئه‌ی نازانیت من حه‌زم له ماسی نیه؟"، ئه‌مه‌ش دووه‌مین درۆی دایكم بوو كه كردی.
كه‌مێك گه‌وره‌تر بووم و پێویست بوو روو بكه‌مه قوتابخانه و خوێندن، به‌ڵام هیچ دهستمایهیهكمان نه‌بوو تا دایكم كه‌لوپه‌لی قوتابخانه‌م بۆ بكڕێت.
دایكم رێگای بازاڕی گرته‌به‌ر و له‌گه‌ڵ جلفرۆشێكدا رێككه‌وتن تا جلی لێ وه‌ربگرێت و ماڵه‌و ماڵ بگه‌ڕێت و به خانمانی بفرۆشێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا شتێك هه‌قده‌ست وه‌ربگرێت.
دره‌نگه شه‌وێك له شه‌وانی زستان بوو، باران ده‌باری، دایكم هێشتا نه‌گه‌ڕابووه‌وه ماڵه‌وه، منیش چاوه‌ڕێی هاتنهوهیم ده‌كرد، له‌ماڵ چوومه ده‌ر و ئه‌و كۆڵانانه‌ی ده‌وروبه‌ری ماڵی خۆمان گه‌ڕام، بینیم دایكم هێشتا جلوبه‌رگه‌كانی پێیه‌و ده‌رگا به‌ده‌رگا له‌ماڵه‌كان ده‌دات، با‌نگم كرد "دایكه وه‌ره بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵه‌وه، دره‌نگه‌و سه‌رمایه، ئه‌وی تری هه‌ڵگره بۆ به‌یانی".
دایكم رووی تێ‌كردم و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی: "كوڕم من ماندوو نیم"، ئه‌مه‌ش درۆی سێهه‌می دایكم بوو.
گه‌یشتینه كۆتایی ساڵ و قوتابخانه كۆتایی ده‌هات، داوام له‌دایكم كرد ئه‌و رۆژه‌ی كۆتایی قوتابخانه له‌گه‌ڵم بێت، من چوومه ناو قوتابخانه و ئه‌ویش له‌ده‌ره‌وه وه‌ستابوو، له‌به‌ر هه‌تاوی گه‌رمدا چاوه‌ڕێی من بوو، كاتێك زه‌نگ لێیدا و كاتی تاقیكردنه‌وه‌ش كۆتاییهات، هاتمه ده‌ره‌وه و قوتابخانه‌م به‌جێهێشت.
دایكم كه منی بینی گرتمیه باوه‌ش و له خودا داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كردم، په‌رداخێك شه‌ربه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌بوو كڕیبووی تاكاتێك من له‌قوتابخانه هاتمه ده‌ره‌وه بیخۆمه‌وه، هێنده تینوو بووم نام به‌سه‌رمه‌وه و لێم خوارده‌وه تا تێراو بووم، دایكم منی له‌باوه‌ش گرت و هه‌ر ده‌یوت "نۆشی گیانت، قه‌زات له‌من كه‌وێت"، له‌وكاته‌دا روخساریم بینی كه ئاره‌قه‌یه‌كی زۆری كردبووه‌وه، په‌رداخه شهربهتهكهم بۆ راگرت و پێموت: "ها بیخۆره‌وه دایكه"، وتی: "كوڕم خۆت بیخۆره‌وه من تینووم نییه"، ئه‌مه‌ش چواره‌مین درۆ بوو كه دایكم به‌منی وت.
له‌پاش مردنی باوكم، ئه‌ركی بژێویی خێزانه‌كه‌مان له‌ئه‌ستۆی دایكمدا بوو، بێوه‌ژنێك كه ته‌واوی به‌رپرسیارێتییه‌كانی ژیان كه‌وتبووه سه‌رشانی، ناچاربوو ته‌واوی پێویستییه‌كانمان دابین بكات، ژیان سه‌خت و دژوار بوو و ئێمه‌ش زوربه‌ی كات به برسێتی ده‌ماینه‌وه، مامی من پیاوێكی باش بوو، ماڵیان له‌نزیك ماڵی ئێمه بوو، به‌ئه‌ندازه‌ی بژی و مه‌مره خواردنی بۆ ده‌ناردین، كاتێك بینیی حاڵمان رۆژبه‌رۆژ خراپتر ده‌بێت، ئامۆژگاریی دایكمی كرد كه شوو به‌پیاوێك بكات تا خه‌رجییه‌كانیان بۆ دابین بكات، هه‌رچه‌نده دایكم هیچشتا گه‌نج بوو، به‌ڵام نه‌چووه ژێر ئه‌و داوایه‌وه و وتی: "من پێویستم به به‌زه‌یی كه‌س نییه"، ئه‌مه‌ش پێنجه‌مین درۆی دایكم بوو.
من خوێندنم ته‌واو كرد و ته‌خه‌روجم كرد، پێموابوو كه‌كاتی ئه‌وه هاتووه ئیتر دایكم پشوو بدات و ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی ماڵ و دابینكردنی بژێوی بداته ده‌ستی من، ته‌ندروستیی كه‌وتبووه مه‌ترسیه‌وه و ئیتر نه‌یده‌توانی كۆڵان و كۆڵان بگه‌ڕێت و له‌ده‌رگای ماڵه‌كان بدات و كاربكات، هه‌ربۆیه به‌یانیان زوو ده‌چوو سه‌وزه‌واتی جۆراوجۆری ده‌كڕی و له‌ماڵه‌وه پاكیدهكردن، پاشان ده‌یبرده سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌یفرۆشت، كاتێك پێموت كه واز له‌و كاره‌ی بهێنێت و دابینكردنی بژێوی بخاته ئه‌ستۆی من، ئه‌و پیچمی راگه‌یاند كه: "كوڕم پاره‌كانت لای خۆت كۆبكه‌ره‌وه، من به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست دهستمایهم هه‌یه"، ئه‌مه‌ش درۆی شه‌شه‌می دایكم بوو.
پاش ته‌واوكردنی خویچندن من بوومه پارێزه‌ر، پله‌كه‌م به‌رزكرایه‌وه و كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی داوای لێكردم كاری بۆبكه‌م، بارودۆخم رووی له‌باشی كرد و گه‌یشتمه پله‌ی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیا، هه‌ستم كرد خۆشبه‌ختی رووی تێ‌كردووم، لهخهونهكانمدا سه‌ره‌تایه‌كی نوێم به‌دی ده‌كرد، ژیانێك كه سه‌رتاپای خۆشبه‌ختی بوو، كه‌وتمه گه‌شتكردن، رۆژێك ته‌له‌فۆنم كرد بۆ دایكم و پێموت: "وه‌ره لای خۆم ژیان بهرهسهره "، به‌ڵام ئه‌و كه نه‌یده‌ویست ژیانم بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه وتی: "كوڕی خۆم ، من به خۆشگوزه‌رانی و ژیانی ئاسان رانه‌هاتووم"، ئه‌مه‌ش حهوتهمین درۆ بوو كه دایكم كردی.
دایكم پیر بوو و كه‌وته ته‌مه‌نه‌وه، دووچاری شێرپه‌نجه‌ی نه‌فره‌تی بوو و پێویست بوو كه‌سێك به‌رده‌وام له‌لای بێت و چاودێریی بكات، به‌ڵام چۆن بمتوانییایه بگه‌مه لای دایكی بهڕیچزم كه نێوانمان شارێك بوو، وازم له‌هه‌موو شتێك هێنا و چوومه دیداری دایكم، بینیم له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه كه‌وتووه، كاتێك دۆخی منی بینی، بزه‌یه‌كی هێنایه سه‌رلێوی، ناو دڵ و جگه‌رم بووه ئاگرێك كه خه‌ریكبوو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شم بسوتێنێت، زۆر لاواز و بێهێز بوو بوو، ئه‌مه ئه‌و دایكه نه‌بوو كه من ده‌مناسی.
فرمێسك له‌چاوانم هاتنه‌خواره‌وه، به‌ڵام دایكم ده‌ستی كرد به دڵدانه‌وه‌م و وتی: "مه‌گری كوڕم، من هه‌ست به هیچ ئازارێك ناكه‌م"، ئه‌مه هه‌شته‌مین درۆی دایكم بوو.
كاتێك ئه‌م وتانه‌ی وت، چاوه‌كانی نایه سه‌ریه‌ك و ئیتر هه‌رگیز نه‌یكرده‌وه، له‌شی له ده‌رد و ناڕه‌حه‌تیی ئه‌م جیهانه رزگاری بوو.
كۆتایی [/center]
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ستاندارد
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » درۆکانی دایکم ( کورته چیرۆک) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]