تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

سوپاس کاکه‌سه‌هه‌ند
سوپاس مریه‌م خان

3

ده‌سته‌كانت خوش بیت به‌راستی قسه‌كان راست و له‌ جییه‌ .
ئه‌وه‌ی خوی موسلملن بیت نابیت هه‌لخه‌له‌تیت به‌ قسه‌ی نا دروست

2

ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ لێزمه‌ هه‌ر بژیـــت.

1

له‌یه‌کێك له‌ مزگه‌وته‌کاندا ده‌رسێکم پێشکه‌ش ده‌کرد... یه‌کێك هات بۆ لام گوتی- ئه‌ی مامۆستا بۆ هێنده‌ له‌سه‌ر بابه‌تی تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌ت توندی... له‌کاتێکدا دکتۆر(فڵان)له‌که‌ناڵی... ده‌ڵێت- تێکه‌ڵ بووم له‌نێوان پیاو ئافره‌ت جائیزه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌کاندا ئه‌گه‌ر نییه‌ت پاك بێ...وه‌ ته‌ماشاکردنه‌که‌ به‌بێ شه‌هوه‌ت بوو!!؟؟ وه‌ له‌جێگایه‌کی تردا ده‌رسێکم ده‌وت یه‌کێ هات و گوتی: ئه‌ شێخ حوکمی ریبا (سوو) چیه‌ گوتم : حه‌رامه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌ و جۆره‌کانی ... گوتی : ئه‌ی بۆ فڵانه‌ شێخ له‌ که‌ناڵی ... ده‌ڵێت ؛ ئه‌وه‌ پێویستیه‌که له‌ پێویستییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌.... ئاساییه‌. وه‌که‌سی سێیه‌م هات بۆ لام فه‌توایه‌کی ده‌ویست ده‌رباره‌ی مۆسیقا ..ئه‌مجاره‌ گوتی : سێخ فڵان گوتویه‌تی حه‌ڵاڵه‌... به‌رێزه‌که‌م.. دینه‌که‌ی خۆت مه‌که‌ کاڵا بۆ هه‌موو که‌سێك که‌ ده‌ته‌وێت که‌می لێ بکاته‌وه‌ یان له‌ سه‌رت تێکی بدات چونکه‌ تۆ لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کرێ
کورته‌ی قسه‌کان ئه‌وه‌یه‌ .. که‌ قسه‌ی ئه‌و موفتییه‌ ئاسانکارانه‌ له‌ دیندا جێ به‌جێ نابێت ته‌نها به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی نه‌فام و شێت ئه‌م دوو نمونه‌ بخوێنه‌وه‌ خۆشه‌ و به‌مانا
یه‌که‌میان: (غیاث کوری ابراهیم- پیاوێکی درۆزن بوو ده‌رۆی به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌(صلی الله‌ علیه‌وسلم) هه‌ڵبه‌ستووه‌) وای وای ده‌رخستووه‌ که‌ زانایه‌ .... ئه‌وه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌ چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی له‌ به‌رکردووه‌ و ده‌یگێرێته‌وه‌.. خه‌ڵك کۆده‌بوونه‌وه‌ و ئه‌ویش قسه‌ی سه‌یری بۆ ده‌کردن ، کابرایه‌ک بینی که‌ غیاث کارێکی نه‌شیاو ده‌کات ، پێی گوت : ئایه‌ شه‌رم له‌خه‌لك ناکه‌یت ؟ گوتی : خه‌ڵکی له‌کوێن؟ گوتی: ئه‌وانه‌ی له‌لای تۆ کۆده‌بنه‌وه‌ . گوتی: مه‌به‌ستت ئه‌وانه‌!! ئه‌وانه‌ خه‌ڵکی نین..مانگان.. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بۆت بسه‌لمێنم ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵم وه‌ره‌.. رۆیشتن، غیاث له‌ مه‌جلیسه‌که‌ی خۆیدا دانیشت و باسی به‌هه‌شتی بۆ کردن ، ئه‌وانیش به‌بێ ده‌نگی گوێیان لێ ده‌گرت، کاتی بینی ئه‌وان له‌گه‌ڵی تێکه‌ڵ بوون، له‌ عه‌قڵی خۆیدا فه‌رمووده‌یه‌کی رێك خست گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رموویه‌تی: هه‌رکه‌سێ له‌ ئێوه‌ توانی زمانی بدات له‌ لوتی ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شت!! به‌په‌له‌ هه‌موو خه‌ڵك زمانی ده‌رهێنا هه‌وڵیان ده‌دا بیده‌ن له‌ لوتی خۆیان!! ئه‌مجا غیاث رووی کرده‌ هاوڵه‌که‌و وتی : ئایه‌ پێتم نه‌گوت ئه‌وانه‌ مانگان؟!!
دووه‌م: كابرایه‌ک هه‌بوو پێیان ده‌گوت: زنای فراوان وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێکی ده‌دایه‌وه‌ که‌ لێ بکه‌ن.. هیچ نه‌ی ده‌گوت ئه‌م پرسیاره‌ نازانم به‌ڵکو وه‌لامی جوانی ده‌دایه‌وه‌. له‌ پیش خه‌ڵکی خۆی ده‌رده‌خست.. رۆژێك کۆمه‌ڵێك عاقڵ کۆبوونه‌وه‌ گوتیان: ئه‌م پیاوه‌ یان زاناترین که‌سی زه‌وه‌یه‌ یان ئێمه‌ به‌ نه‌فام ده‌زانێ، رێك که‌وتن تاقی بکه‌نه‌وه‌، وشه‌یه‌کین له‌ خۆیانه‌وه‌ دانا، چونه‌ لای سه‌ری ئه‌وینا ماچ کرد و به‌مه‌زن ته‌ماشایان کرد و گوتیان: ئه‌ی شێخ..مه‌سه‌له‌یه‌ک لێمان تێك چووه‌، جه‌نابت بۆمان روون بکه‌یته‌وه‌.. گوتی دڵنیا بن هاتون بۆلای که‌سێکی شاره‌زا، پرسیاره‌که‌ چیه‌؟ گوتیان: ئایه‌ (الخنفشار) چییه‌؟؟ گوتی (الخنفشار)رووکێکه‌ له باشوری یه‌مه‌ن، تامه‌که‌ی هه‌ندێ تاڵه‌، گه‌ر وشتر بیخوات شیره‌که‌ی ده‌گیرێت، خاوه‌ن وشتره‌کان به‌کاری دێنن کاتێک وشتره‌که‌ بفرۆشن، خه‌ڵکی پێ ده‌خه‌ڵه‌تێنن بۆئه‌وه‌ی کڕیار وابزانێت وشتره‌که‌ شیری زۆره‌، ئینجا شێجه‌که‌ وتی (الخنفشار) لای عه‌ره‌ب  به‌ناوبانگه‌.. له‌شیعره‌کانیاندا باسیان کردووه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا‌(صلی الله‌ علیه‌وسلم)باسی کردووه‌ ،شیعره‌که‌ ده‌ڵێ:
لقد عقدت محبتکم فؤادی               کما عقد الحلیب الخنفشار
واته‌: خۆشه‌ویستی ئێوه‌ دڵی منی به‌ستووه‌     هه‌روه‌کو صۆن الجنفشار شیری به‌ستووه‌.
ئه‌مجاره‌ هه‌ندێ وه‌ستاو گوتی: ئه‌و‌ به‌ڵگه‌یه‌ی  له‌ فه‌مووده‌که‌ هاتووه‌ ده‌ڵێ: هه‌موویان هاواریان کردوو وتیان به‌سه‌...به‌سه‌ له‌ خوا بترسه‌ ئه‌ی درۆزن.. درۆت کرد به‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ وه‌ درۆت کرد به‌زمانی شاعیره‌وه‌ ئێستا ده‌ته‌وێ درۆبکه‌ی به‌زمانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم) ئینجا ده‌ریان کرد
موفتی ده‌بێ زانیارو له‌ خوا ترس بێ به‌مال و پله‌ و پاییه‌ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت، ده‌بی راستی بڵێ