تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

هاهاهاهاهاهاها
ده ست خؤش كاكه one

1

بۆیه‌ له‌ به‌شی نوکته‌م دانه‌نا چونکه‌ ئه‌مه‌ نوکته‌نیه‌



خوالێخۆشبوو مه‌لا موحه‌ممه‌دی کۆیه‌ زۆر رقی له‌ ده‌روێش وسۆفی و شێخه‌کان بوو، رۆژێك ده‌روێشێك ئه‌چێته‌ لای، مه‌لا موحه‌ممه‌دیش به‌خێرهاتنی ده‌کاتو پێی ده‌ڵێت: ماڵت له‌ کوێیه‌؟ ده‌روێشیش ئه‌ڵێ: قوربان ماڵێ دنیام یان ماڵی قیامه‌تم؟ مه‌لا موحه‌ممه‌دیش ئه‌ڵێ: که‌ره‌ ماڵی قیامه‌تت بێگومان جه‌هه‌ننه‌مه‌، پرسیارت لێ ئه‌که‌م له‌ چ دێیه‌ك دائه‌نیشیت

2-له‌ ساڵی 1974دا شۆه‌شی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بوو، هیچ له‌ سلێمانی ده‌ست نه‌ئه‌که‌وت، نه‌ شه‌کر، نه‌ خواردن، ئه‌و زستانه‌ له‌ زستانه‌ سارده‌کان بوو، به‌رمیلێ نه‌وت چووبووه‌ 30دینار، له‌و ساڵه‌ حاجی ئه‌حه‌ره‌ش، به‌ڕه‌حمه‌ت بێ، نه‌خۆش که‌وت، بردیان بۆ به‌غدا، دکتۆر پێی وت: حاجی نه‌خۆشی شه‌کره‌ته‌، ئه‌بێ ئاگات له‌خۆت بێ، حاجی احمد له‌ خۆشی که‌وا شه‌کر ده‌ست ناکه‌وێ و ئه‌و نه‌خۆشی شه‌کره‌یتی ده‌ستیکرد به‌ پێکه‌نین کرد وتی: خۆزگه‌ نه‌خۆشی نه‌وتیشم ئه‌بوو.

3-مه‌لا مه‌عصوم مه‌لایه‌کی زۆرباش بوو، وه‌ خوێنده‌وارێکی به‌رز و باڵا بوو له‌ فارسی و هه‌موو جۆره‌ وێژه‌که‌یدا، خوێندنی هه‌موو لای خوالێخۆشبوو مه‌لا موحه‌ممه‌دی کۆیه‌دا بوو، به‌یانییه‌کیان نه‌ختێ دره‌نگ خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه‌، له‌ ده‌چی بۆ ئاوده‌ست تاماشا ده‌کات وا هه‌موو ئاوده‌ستێکی مزگه‌وت دوو سی که‌س له‌ به‌رده‌میا وه‌ستاوه‌ ئه‌میش به‌ ناچاری له‌ به‌رده‌می ئاوده‌ستێکا ده‌وه‌ستێ، کابرا که‌ له‌ ئاوده‌سته‌که‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌ زه‌لامه‌ی که‌ له‌ پێش ئه‌ما بوو وه‌ستابوو له‌به‌ر‌ حورمه‌تی مه‌لا مه‌عصوم پێی ئه‌ڵێ: فه‌رموو، مه‌لاش ئه‌ڵێ: عافیه‌تت بێ.

4-ساله‌ شێت هه‌موو جارێ ئه‌چوو بۆلای شێخ قادری حه‌فید، شێخ قادریش پاره‌ی ده‌دایێ و ئه‌یلاوانده‌وه‌، له‌م دواییدا ساله‌ زۆر تێك چوو بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ دادگا ناردی بۆ خه‌سته‌خانه‌ی شێتان له‌ به‌غدا، له‌دوایی شێخ قادر ئه‌چێ بۆ به‌غدا له‌وێ ساله‌ شێتی بیرئه‌که‌وێته‌وه‌ وه‌ ئه‌چێ بۆلای که‌ پاره‌ی بداتێ، له‌وێ له‌ ساله‌ شێخ ئه‌بینی ئه‌ڵێ : شێخ قادر ئه‌وه‌ تۆشیان هێناوه‌ بۆ ئێره‌

5-له‌یه‌کێك له‌ گونده‌کان جومعه‌یه‌کیان 39که‌س کۆئه‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌لامێك جومعه‌که‌یان په‌کی ئه‌که‌وێ، مه‌لاکه‌ په‌له‌په‌لی پێئه‌که‌وێ بۆ تاقمه‌ زه‌لامێك له‌به‌رئه‌وه‌ده‌چێته‌ سه‌ربانی مزگه‌وته‌که‌ بۆئه‌وه‌ی که‌سێك ببینی جومعه‌که‌یان لۆ ته‌واو بکات له‌دوایی ماوه‌یه‌ك له‌ دوور زه‌لامێك ئه‌بینێ، بانگی ئه‌کا و جبکه‌ی بۆ رائه‌وه‌شێنێ، کابرا دێ به‌ده‌نگییه‌وه‌ ئه‌ڵێ: مه‌لا چیت ئه‌وێ؟ مه‌لاش ده‌ڵێ هه‌موو جومعه‌یه‌ك جومعه‌مان کردووه‌، ئه‌م جومعه‌یه‌ 39که‌سین له‌سه‌رزه‌لامێك په‌کمان که‌وتووه‌، تۆ وه‌ره‌ با ببین به‌40که‌س و جومعه‌که‌مان بکه‌ین ، کابرا ئه‌ڵێ: ئه‌ی به‌39که‌س ناکرێ؟ مه‌لا ئه‌ڵێ: نه‌ء، ئه‌بێ 40 که‌سبین، کابر ئه‌ڵێ: ئێستا ئه‌گه‌ر من نه‌یه‌م ئه‌م جومعه‌یه‌ په‌کی ده‌که‌وێ؟ مه‌لا ده‌ڵێ: به‌ڵێ، کابرا ده‌ڵێ : ده‌به‌خوا نایه‌م، مه‌لا ده‌لێ بۆص؟؟ کابرا ده‌لێ: چونکه‌ تا ئێستا هه‌زاران جار له‌ ئیشێك په‌ک که‌وتووه‌ وداوام له‌خوا کردووه‌بۆم جێ به‌جێ کا، بۆمی نه‌کردووه‌، ئه‌مجاره‌ خوا ئیشی که‌وتۆته‌ من، به‌خوا منیش بۆی ناکه‌م ، با جومعه‌که‌ی په‌کی بکه‌وێ ، کابرا لوس وباریك ئه‌گه‌رێته‌وه‌و ئه‌روا

6-پیره‌ژنێك تاقه‌ کچێکی هه‌بوو زۆر خۆش ئه‌ویست ، کچه‌ نه‌خۆش ئه‌که‌وێ دایکه‌که‌ی ئاگری تێ به‌رئه‌بی، شه‌و رۆژ خزمه‌تی ده‌کات ، کچه‌ رۆژ به‌ رۆژ ئه‌پووکێته‌وه‌ و بێ ره‌نگ وه‌ ئاره‌زووی خواردن و خواردنه‌وه‌ی نامێنێ، دایکی ده‌مێ ده‌چێته‌ کن شێچ و مه‌لا و نوشته‌ بۆ کچه‌که‌بکه‌ن و ده‌مێ ده‌یبا بۆکن قه‌بری شێخ و پیاوچاکان، ده‌می بۆلای پزیشك به‌ڵام هه‌موو بێ که‌ڵك بوون و کچه‌رۆژ به‌ رۆژ ئه‌پووکایه‌وه‌، به‌یانی سه‌بای ساڵحان دایکه‌ ده‌چێته‌ ژووری کچه‌که‌ی حه‌وت جار خۆی به‌ده‌وری دا ئه‌گێرێ ئه‌پارێته‌وه‌ له‌خوا که‌ بیکا به‌قوربانی کچه‌که‌ی ، هه‌ر به‌ڵایه‌ك بۆ ئه‌و دێته‌ خوار ، له‌م کاته‌ دا مانگای یه‌کێك له‌ دراوسێکانی دێته‌ حه‌وشه‌ی ماله‌که‌ی ئه‌و، مه‌نجه‌لێکی قاورمه‌ که‌ خاڵێ بووه‌، له‌ کن حه‌وز دانراوه‌ بۆ شوشتن مانگاکه‌ سه‌ری پێدا ئه‌نێ و ئه‌یلێسته‌وه‌ . دایکه‌که‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ ته‌قه‌ی پێی ئه‌م مانگایه‌ ، که‌ سه‌ر به‌رز ئه‌کاته‌وه‌ سه‌یر ئه‌کا مه‌نجه‌ڵه‌که‌ له‌سه‌ری و له‌شاخه‌کانی ترنجاوه‌، ژنه‌که‌ چاوی به‌م ده‌عبایه‌ ده‌که‌وێ ، وا ئه‌زانێ ئه‌مه‌ ئیزرائیله‌ بۆ گیان کێشانی ئه‌و هاتووه‌ که‌وا خۆی قربانی کچه‌که‌ کردووه‌ ، خێرا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ به‌قوربانت بم نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌وه‌تا له‌ ژووره‌وه‌یه‌ ، به‌ هه‌ردوو ده‌ستی ئاماژه‌ی ده‌کات بۆی