تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

13

زۆر سوپاس یاس گیان
خۆشحاڵم به دڵت بووه
بژیت .

12

[size=16]هونراوةيةكى زور زوررررررررررر جوانة
دةستةكانت هةر خوش بيت فينوس كيان سةركةوتوبيت
[/size]

11

[size=16]خۆشحاڵم به دڵت بووه
زۆر سوپاس بۆ په یامه که ت
به خته وه ر بیت ،[/size]

10

[center]که‌ پێکده‌گه‌ین ؛ گیتاری شیعرێکت ئه‌ده‌مێ
تا عیشقه‌که‌ی جارانم بۆ بژه‌نیت !
که‌ پێکده‌گه‌ین ؛ ده‌ستی بارانت ئه‌ده‌مێ
تا ڕۆحی په‌ژمورده‌ت وه‌کو جاران ته‌ڕ که‌مه‌وه‌!
که‌ پێکده‌گه‌ین ، مه‌گه‌ر هه‌ر خودا و مانگه‌شه‌و بزانن چۆن پێکده‌‌گه‌ین![/center]

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ڤینۆس خــان ، هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانت هه‌ڵبژاردوه‌ .

9

swpas barez

8

ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتووبیت

7

که‌ ئه‌م شیعره‌ ئه‌بینیم راسته‌وخۆ ئه‌چمه‌ خه‌یاڵێکه‌وه‌ ،
سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مشه‌و منت خسته‌ ئه‌و خه‌یاڵه‌ خۆشه‌وه‌ ..

هه میشه له خه یاڵ و واقعی خۆشیدا بیت smile
سوپاس بۆ تۆش

جوانه‌ جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش ڤینۆس خان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م هۆنراوه‌ت بژیت .

زۆر سوپاس کاك ئاسۆ خۆشحاڵم لات جوان بووه .

6

[center][size=16]جوانه‌ جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش ڤینۆس خان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م هۆنراوه‌ت بژیت .[/size][/center]

5

که‌ ئه‌م شیعره‌ ئه‌بینیم راسته‌وخۆ ئه‌چمه‌ خه‌یاڵێکه‌وه‌ ،
سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مشه‌و منت خسته‌ ئه‌و خه‌یاڵه‌ خۆشه‌وه‌ .. 

4

زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر خۆش بوون ده‌سته‌كانت خۆش فینۆس خان

زۆۆۆۆر سوپاس بۆ په یامت کاك هه ڵکه وت به رێزم

ــــــــــــــ

ئه‌ك پێنه‌گه‌ی .. ئه‌مه‌ت له‌كوێ هێنا ؟؟

ده‌سته‌كانت خۆش ڤینۆس .. به‌ڕاستی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی جه‌مال شاكاری سه‌رده‌من ..

سه‌كه‌وتوبیت ...

ههههه وه ڵا سیروان گیان چاوه ڕوانی له وه زۆۆر خۆشتر به خۆشترم لایه smile
زۆر سوپاس خۆشحاڵم به دڵته ..

3

ئه‌ك پێنه‌گه‌ی .. ئه‌مه‌ت له‌كوێ هێنا ؟؟ tongue

ده‌سته‌كانت خۆش ڤینۆس .. به‌ڕاستی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی جه‌مال شاكاری سه‌رده‌من ..

سه‌كه‌وتوبیت ...

[size=16]که‌ پێکده‌گه‌ین ، ئه‌وسا پێتده‌ڵێم عیشق چه‌ند خاڵییه‌ بێ تۆ ! [/size]

2

زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر خۆش بوون ده‌سته‌كانت خۆش فینۆس خان

1

[size=20](عــیــشــق چــه‌نــد خــاڵــیــیــه‌ بــێ تـــۆ !))


ڕۆژێک دێت ، عیشق هه‌موو دنیا پرکات له‌‌ خۆی !
ڕۆژێک دێت ، هه‌موو بچینه‌وه‌ لای عیشق ،
دنیا ئه‌و ڕۆژه‌ سوور ده‌چێته‌وه‌ ، گوڵ ده‌چێته‌وه‌ .
سپێده‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ ، دڵمان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای خۆمان
خه‌ونی سپیی کچه‌ جحێڵان بێ ترس شکۆفه‌ ده‌که‌ن .
به‌یانیی ئه‌و ڕۆژه‌ ، له‌ کاتژمێر حه‌وتی باراندا
له‌ ڕادیۆی باخچه‌وه
دارسێوێک گۆرانیی عاشقانه‌ ده‌چڕێت و
لیمۆکان ده‌بنه‌ کۆرس ، هه‌نار ده‌چێته‌ سه‌ردانی گوڵه‌باخ !
‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه‌ ، سه‌بای ئه‌ڤینێک هه‌ڵده‌کات
ئه‌ڤینێک پێشترێ له‌ هیچ ئاسمانێ نه‌باریوه‌و
سه‌بایه‌ک پێشترێ له‌ هیچ به‌هه‌شتێ نه‌ڕواوه‌ .
ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ ، مانگ به‌و هه‌موو نازه‌ی خۆیه‌وه‌
به‌ گۆرانیی دێته‌ خوارێ ، سه‌ردانی دڵی هه‌موومان ده‌کا !
ڕۆژێک دێت ؛ ئه‌و ڕۆژه‌ ناو ده‌نێین ' ڕۆژی داگیرسانی دڵ '
یان ' ڕۆژی هه‌ڵبونی عاشقان ' و ،
ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ من و تۆش
له‌ باخچه‌ی پشته‌وه‌ی نیشتمان پێکده‌گه‌ین
یه‌ک کۆڵان له‌ولای ماڵه‌که‌ی جارانی ته‌نیایی پێکده‌گه‌ین !
من که‌ دێم ، به‌وه‌دا بمناسه‌وه‌ ؛ کراسێک له‌ گه‌ڵا و
پاڵتۆیه‌ک له‌ ته‌مم له‌به‌ردایه‌ ،
ده‌ستم پڕه‌ له‌ غه‌ریبیی و
چاوه‌کانم پڕن له‌ خۆت !


من که‌ دێم به‌وه‌دا بمناسه‌وه‌ ؛ ده‌نگم پڕه‌ له‌ حه‌سره‌تی
ئه‌و نه‌وره‌سه‌ عاشقانه‌ی له‌ ژێر داری ' ڤالێنتاین '
به‌ دزییه‌وه‌ نامه‌ و گوڵ و ماچ ده‌گۆڕنه‌وه‌ !
به‌وه‌دا بمناسه‌وه‌ ، سه‌ری شیعرم سپیی و ،
دڵی وشه‌م خامۆش و ،
سارای گۆرانییم چۆڵ و هۆڵ !
تۆش که‌ دێیت ، به‌وه‌دا ده‌تناسمه‌وه‌ ؛ به‌شێکی ڕۆحت باران و
به‌شه‌که‌ی تریشی پڕه‌ له‌ بێده‌نگیی و پڕه‌ له‌ شه‌وی عاشقان !
تۆش که‌ دێیت ، به‌وه‌دا ده‌تناسمه‌وه‌ ؛ له‌ سه‌ر سنگی خۆت نوسیوه :
" منی گه‌ڕیده‌ترین شیعری دنیا ، به‌ دوای عاشقترین قه‌ڵه‌مدا وێڵم " . ‌
که‌ دێیت ، ئه‌و ڕۆژه‌ من وه‌ک ئێوارانی ته‌نیایی کاڵ ده‌چمه‌وه‌ ،
وه‌ک یه‌که‌مین به‌ریه‌ککه‌وتنی ماچ و لێو ، دڵم ده‌له‌رزێ !
‌ئه‌و ڕۆژه‌ که پێکده‌گه‌ین ؛
هه‌ردوو ده‌ڕژێینه‌ یه‌که‌وه‌ ، دڵمان ده‌بێت به‌ یه‌ک ڕوبار .
که‌ پێکده‌گه‌ین ، ' ڤالێنتاین ' داده‌گیرسێ ،>/h6>

خه‌یاڵ هێنده شین ده‌چێته‌وه‌ ، هێنده‌ نابات له‌ په‌نجه‌ره‌ی
ئاسمانه‌وه‌ ده‌که‌وینه‌ ژماردنی ئه‌ستێره‌ی ڕژاوی ئه‌وین !
‌ پێکده‌گه‌ین و ئه‌وسا دڵ بده‌ره‌ خه‌می من ؛
ئه‌و ده‌مه‌ی شه‌رحی نامورادیی ئه‌و کچ و کوڕانه‌ی
نیشتمانت بۆ ده‌که‌م ،
ئه‌و کچ و کوڕانه‌ی که‌ ده‌ستی نه‌ریت نه‌یهێشت
‌ له‌ ئاسمانی ' ڤالێنتاین ' دا فڕینێکیان هه‌بێت‌ بۆ ویساڵ !
‌ له‌ باخچه‌ی ' ڤالێنتاین ' دا به‌یانییه‌کیان هه‌بێت‌ بۆ ئومێد !
که‌ له‌ خه‌ریته‌ی ' ڤالێنتاین ' دا وڵاتێکیان هه‌بێت‌ بۆ عیشق !
ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌ڵ حه‌رفه‌کانی ' ڤالێنتاین ' دا
نزایه‌کیان نه‌ماوه‌‌ بیخه‌نه‌ ڕسته‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌به‌د مه‌حکوم نه‌بن به‌ ته‌نیایی !

که‌ پێکده‌گه‌ین ، ئه‌وسا پێتده‌ڵێم عیشق چه‌ند خاڵییه‌ بێ تۆ !
ئه‌وسا پێتده‌ڵێم خه‌وبینین به‌ سه‌فه‌ره‌وه‌ یانی چیی !
ئه‌وسا بۆتی شه‌رحده‌که‌م ؛ بۆچی له‌ کۆتایی هه‌موو سه‌مایه‌کدا
حه‌زده‌که‌ین باران بمانباته‌وه‌ بۆ خۆی !
که‌ پێکده‌گه‌ین ؛ گیتاری شیعرێکت ئه‌ده‌مێ
تا عیشقه‌که‌ی جارانم بۆ بژه‌نیت !
که‌ پێکده‌گه‌ین ؛ ده‌ستی بارانت ئه‌ده‌مێ
تا ڕۆحی په‌ژمورده‌ت وه‌کو جاران ته‌ڕ که‌مه‌وه‌!
که‌ پێکده‌گه‌ین ، مه‌گه‌ر هه‌ر خودا و مانگه‌شه‌و بزانن چۆن پێکده‌‌گه‌ین
![/size]


[size=18]*جــــــــه مــــــال غـــه مــبـــــــــار *[/size]