تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

سه‌ره‌تا ببوره‌ دره‌نگ وه‌ڵامم یایه‌وه‌ ، ئێسته‌ توانیم .

Vinos نووسی:

تێکستێک ئەوکاتە دەبێت بە شیعر کە داهێنانێکی نوێی تێدابێت.

- ئه‌مه‌ بۆچوونێكی ته‌واو هه‌ڵه‌یه‌، ده‌كرێ بۆ بوون به‌ "شیعری جوان" داهێنانی نوێ مه‌رج بێت، وه‌لێ شیعر له‌سه‌ر داهێنانی نوێ په‌كی نه‌كه‌وتووه‌، بێ داهێنانی نوێش شیعر بوونی ده‌بێ‌.

داهێنان واته‌ هێنانه‌ کایه‌ی شتێکی تازه‌ که‌ پێشتر نه‌ گوترابێت ،
به‌ڵام کاتێک که‌ تۆ شتێکت وتوو و وترابوو واته‌ دووباره‌ بوو ، ئه‌وا نه‌وتنی باشتره‌ .

Vinos نووسی:

دەکرێت وەسفێکی یارەکەت یان شەڕێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ، یان دڵشکاویت، یان خیانەتلێکراویت پڕت بکەن لە هەستی جوان

- ئه‌رێ بیستوتانه‌ هه‌ستی جوان زاده‌ی شه‌ڕ و دڵشكاوی و خیانه‌ت‌ بێت؟!!

به‌ڵێ من بیستومه‌ smile .. سه‌یرکه‌ نه‌ریمان بابان ئه‌ڵێت : تۆ خیانه‌ت له‌ خوێنتایه‌ ، تۆ نامه‌ردی له‌ چاوتایه‌ ، تۆ نامۆ بوویت ، وه‌ک و کانی بێ ئاو وابویت .... ئه‌م شیعره‌ له‌ ئه‌نجامی خیانه‌ت و دڵشکاویه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ ، به‌ڵام کاتێک که‌ ئه‌یخوێنیته‌وه‌ ، هه‌ستێکی جوانت لا دروست ئه‌کات...

Vinos نووسی:

شیعر دەریاچەیەکی بێگەردە لە دڵی شاعیراندا، هەر شیعرێکی نوێ مشتێکە لەو زەمزەمە، ئێمە دەروونمانی پێ ئاودەدەین و دەموچاومانی پێ فێنک دەکەینەوە. زەمزەمی ئەو زێیە کەم ناکات و تەواو نابێت، کە دەزانیت ئەو دەریاچەیە لە هە. . . .هتد

- له‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌ریا ده‌بێته‌ زێ و دواتر ده‌بێته‌وه‌ ده‌ریا، بنووسی ئه‌م دێرانه‌ ده‌بوو هه‌رنا چاوێك به‌ نووسینه‌كانی بخشێنێته‌وه‌ و هه‌ڵه‌كان ڕاست بكاته‌وه‌. ئاخر ده‌ریا و زێ دوو شتی لێك جیاوازن

له‌مه‌یانا له‌ گه‌ڵتم !

Vinos نووسی:

هەیە دەیەوێت خۆی بناسێنێت.. دەنگی خۆش نیە، سەما نازانێت، وێنەیەکی نەکێشاوە، نمایشێکی نەکردووە، جوان نییە، زیرەک نیە، ئازا نییە.... دێت و چەند دێڕێک ڕیز دەکات و بەزۆر هەڵیدەواسێت بە شاخی شیعردا.

- ئایا مه‌رجه‌ شاعیر ده‌نگی خۆش بێت، سه‌ما بزانێت، وێنه‌ بكێشێت و نمایش بكات؟! به‌ بڕوای بنووسی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ بزانێت ده‌توانێ ووشه‌ ڕیز بكات و شیعر پێك بهێنێ، له‌ ڕاستیدا زۆرم پێ سه‌یره‌ كه‌ خاوه‌ن بابه‌ت چه‌پ و ڕاست به‌ناو كه‌وتووه‌، پێناسه‌ و مه‌رجی شیعری نووسینی به‌ لێكدانه‌وه‌ی خۆی نووسیوه‌ته‌وه‌.

کاک سه‌رهه‌نگ جارێکی تر به‌ وردی ئه‌مه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ ..
نوسه‌ری بابه‌ت مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌ ده‌نگی خۆش نیه‌ تا ببێت به‌ گۆرانیژ ، واته‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگی خۆش بوایه‌ ئه‌وا شیعری نه‌ ئه‌نوسی و ئه‌بوه‌ گۆرانیبێژ ، واته‌ له‌ ناچاریا شیعر ئه‌نوسێت. نه‌ک وه‌ک تۆ تێگه‌شتوویت مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بێت که‌ شاعیر ئه‌بێت ده‌نگی خۆش بێت ...

Vinos نووسی:

هەیە بێکارە..  پلەیستەیشن نازانێت، نازانێت خۆی بە خوێندنەوەوە خەریک بکات، تەمەڵە و وەرزش ناکات، هیچ لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرەکەی نازانێت، هیچ فێر نابێت... دێت و بە شیعرەوە دەیگرێت، بەزۆر تۆپەڵێ وشەی لێک ئاڵۆسکاوی نالەبار دەخاتە خاکی شیعرەوە.

- تۆ پێت وایه‌ ئه‌گه‌ر كارێكت هه‌بێت، پله‌یسته‌یشن بزانی، وه‌رزش بكه‌ی، له‌ كۆمپوته‌ر و ئینته‌رنێتیش بزانی ئه‌وسا به‌وه‌ی كه‌ ده‌یاننوسی ده‌بیته‌ شاعیر. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، بۆ شاعیر مه‌رج نیه‌ بێ كاره‌ یان نا، مه‌رج نیه‌ پله‌یسته‌یشن ده‌زانێ یان وه‌رزش ده‌كا، گرنگ نیه‌ له‌ ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر بزانێ ئه‌وسا ببێته‌ شاعیر. ئه‌مه‌ی تۆ نوسیوته‌ ڕووی ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییان نیه‌.

ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر پله‌یسته‌یشنی بزانیبا ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌کرد و شیعری نه‌ ئه‌نوسی !
واته‌ له‌ بێ ئیشیایه‌ که‌ شیعر ئه‌نوسێت.

smile

4

کاک سه‌رهه‌نگ هه‌ندێ له‌ شته‌کان زۆر به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌شتویت .
هه‌رچه‌نده بابه ته که  ‌ من نه‌منوسیوه‌ ،
به‌ڵام حه‌زناکه‌م وا به‌هه‌ڵه‌ تێبگه‌یت ،
به‌س ئێسته‌ کاتم زۆر نیه‌ ، کاتێکی تر وه‌ڵامت بۆ ئه‌نوسم !!

3

سڵاو ڤینۆس، له‌شت ساغ بێت به‌وه‌ی كه‌ "هه‌میشه‌ كاری" به‌یانه‌وه‌، هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازم. سروشتی خۆم، من چه‌ند تێبینییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌یه‌، واته‌ ڕووم له‌ خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی و ڕه‌خنه‌كان بۆ ئه‌وه‌:

Vinos نووسی:

تێکستێک ئەوکاتە دەبێت بە شیعر کە داهێنانێکی نوێی تێدابێت.

- ئه‌مه‌ بۆچوونێكی ته‌واو هه‌ڵه‌یه‌، ده‌كرێ بۆ بوون به‌ "شیعری جوان" داهێنانی نوێ مه‌رج بێت، وه‌لێ شیعر له‌سه‌ر داهێنانی نوێ په‌كی نه‌كه‌وتووه‌، بێ داهێنانی نوێش شیعر بوونی ده‌بێ‌.

Vinos نووسی:

دەکرێت وەسفێکی یارەکەت یان شەڕێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ، یان دڵشکاویت، یان خیانەتلێکراویت پڕت بکەن لە هەستی جوان

- ئه‌رێ بیستوتانه‌ هه‌ستی جوان زاده‌ی شه‌ڕ و دڵشكاوی و خیانه‌ت‌ بێت؟!!

Vinos نووسی:

شیعر دەریاچەیەکی بێگەردە لە دڵی شاعیراندا، هەر شیعرێکی نوێ مشتێکە لەو زەمزەمە، ئێمە دەروونمانی پێ ئاودەدەین و دەموچاومانی پێ فێنک دەکەینەوە. زەمزەمی ئەو زێیە کەم ناکات و تەواو نابێت، کە دەزانیت ئەو دەریاچەیە لە هە. . . .هتد

- له‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌ریا ده‌بێته‌ زێ و دواتر ده‌بێته‌وه‌ ده‌ریا، بنووسی ئه‌م دێرانه‌ ده‌بوو هه‌رنا چاوێك به‌ نووسینه‌كانی بخشێنێته‌وه‌ و هه‌ڵه‌كان ڕاست بكاته‌وه‌. ئاخر ده‌ریا و زێ دوو شتی لێك جیاوازن

Vinos نووسی:

هەیە دەیەوێت خۆی بناسێنێت.. دەنگی خۆش نیە، سەما نازانێت، وێنەیەکی نەکێشاوە، نمایشێکی نەکردووە، جوان نییە، زیرەک نیە، ئازا نییە.... دێت و چەند دێڕێک ڕیز دەکات و بەزۆر هەڵیدەواسێت بە شاخی شیعردا.

- ئایا مه‌رجه‌ شاعیر ده‌نگی خۆش بێت، سه‌ما بزانێت، وێنه‌ بكێشێت و نمایش بكات؟! به‌ بڕوای بنووسی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ بزانێت ده‌توانێ ووشه‌ ڕیز بكات و شیعر پێك بهێنێ، له‌ ڕاستیدا زۆرم پێ سه‌یره‌ كه‌ خاوه‌ن بابه‌ت چه‌پ و ڕاست به‌ناو كه‌وتووه‌، پێناسه‌ و مه‌رجی شیعری نووسینی به‌ لێكدانه‌وه‌ی خۆی نووسیوه‌ته‌وه‌.

Vinos نووسی:

هەیە بێکارە..  پلەیستەیشن نازانێت، نازانێت خۆی بە خوێندنەوەوە خەریک بکات، تەمەڵە و وەرزش ناکات، هیچ لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرەکەی نازانێت، هیچ فێر نابێت... دێت و بە شیعرەوە دەیگرێت، بەزۆر تۆپەڵێ وشەی لێک ئاڵۆسکاوی نالەبار دەخاتە خاکی شیعرەوە.

- تۆ پێت وایه‌ ئه‌گه‌ر كارێكت هه‌بێت، پله‌یسته‌یشن بزانی، وه‌رزش بكه‌ی، له‌ كۆمپوته‌ر و ئینته‌رنێتیش بزانی ئه‌وسا به‌وه‌ی كه‌ ده‌یاننوسی ده‌بیته‌ شاعیر. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، بۆ شاعیر مه‌رج نیه‌ بێ كاره‌ یان نا، مه‌رج نیه‌ پله‌یسته‌یشن ده‌زانێ یان وه‌رزش ده‌كا، گرنگ نیه‌ له‌ ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر بزانێ ئه‌وسا ببێته‌ شاعیر. ئه‌مه‌ی تۆ نوسیوته‌ ڕووی ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییان نیه‌.

Vinos نووسی:

یەک سەکۆ نەبوو داکۆکی لەو ناهەقییە بکات بەرامبەر بە شیعر دەکرێت.

- تۆ شتت پێیه‌ به‌ڵام توانای ده‌ربڕینت لاوازه‌‌، ئاخر نه‌بووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ تاوانبار بكه‌یت له‌سه‌ر هۆكاری ئاماژه‌ پێكراو له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی سانسۆرییان بۆ ئه‌و تێكسته‌ خراپانه‌ دانه‌ناوه‌ كه‌ بنووسه‌كانیان به‌شیعری ده‌زانن. ده‌بوو بڵێی: ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، له‌ هه‌وڵی فراوانكردنی خاكی سانسۆڕ كردنتان بن، تا شیعریش به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌تان بكه‌وتناییه‌و هه‌ناسه‌ی وه‌به‌ر بهاتابه‌یه‌وه‌.


Vinos نووسی:

ناتوانێت دان بە خراپەکانیدا بنێت.

- "دان" هه‌ڵه‌یه‌، "ددان" ڕاسته‌.

Vinos نووسی:

هەیە بێکارە..

- بێ كار، به‌ یه‌كجار نانووسرێ.

Vinos نووسی:

یەک سەکۆ نەبوو داکۆکی لەو ناهەقییە بکات. .

ئه‌رێ كه‌س هه‌یه‌ داكۆكی له‌ هه‌ڵه‌ بكات؟!، به‌دڵنیاییه‌وه‌ بنووسی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ مانای داكۆكی كردن نه‌گه‌یشتووه‌.

2

هەیە بێکارە..  پلەیستەیشن نازانێت، نازانێت خۆی بە خوێندنەوەوە خەریک بکات، تەمەڵە و وەرزش ناکات، هیچ لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرەکەی نازانێت، هیچ فێر نابێت... دێت و بە شیعرەوە دەیگرێت، بەزۆر تۆپەڵێ وشەی لێک ئاڵۆسکاوی نالەبار دەخاتە خاکی شیعرەوە.

زۆرررر راسته‌ ، به‌راستی شتی زۆر جوانی تیا وروژاوه
من پێم وایه‌ ئێسته‌ شیعر واتای راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌
که‌ ناوی شیعر ده‌به‌یت ، راسته‌وخۆ چه‌ند شعرێکی کاڵ و کرچت دێته‌  پێش چاو.
هیوام وایه‌ شیعر واتا راسته‌قینه‌که‌ی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ ..
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ زۆرر جوان و زۆر راست و پێویست بوو ....

1

[size=16]شیعر زۆر گوناهە، هەمووکەس پێی دەوێرێت، بەڵام بەدەستی هەموکەس ناگات، ئەوانەی دەیگرن، لە جیاتی ئازاردانی..  وشەکان ڕادەسپێرن کڕنوشی بۆ ببەن.
تێکستێک ئەوکاتە دەبێت بە شیعر کە داهێنانێکی نوێی تێدابێت. کە ڕێساکانی شیعربوون لەخۆ بگرێت، کە خاوەنەکەی چرایەکی پێبێت و لە جەنگەڵە تاریکەکانی ژیاندا پێشڕەوی مرۆڤایەتی بکات، کە پەیامێکی سەنگین هەڵبگرێت.

هەموو هەستێکی جوان و ناسک نابێت بە شیعر، دەکرێت وەسفێکی یارەکەت یان شەڕێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ، یان دڵشکاویت، یان خیانەتلێکراویت پڕت بکەن لە هەستی جوان بەڵام ناتکەن بە شاعیر.

شاعیر نهێنیەکانی دڵی ژیان دەبینێت، شاعیر توانای بڕینی ئەو سنورە جاویدانیانەی هەیە کە ئێمە ناتوانین بیانبڕین، شاعیران خۆیان و ئێمەش دەنوسنەوە، ڕستەکانی ژیانی خۆی و ئێمە دەهۆننەوە و ئەدەبییانە دێنە گۆ. کاتێک تۆ پەی بەمە نابەیت بەخۆت مەڵێ شاعیر.

شیعر دەریاچەیەکی بێگەردە لە دڵی شاعیراندا، هەر شیعرێکی نوێ مشتێکە لەو زەمزەمە، ئێمە دەروونمانی پێ ئاودەدەین و دەموچاومانی پێ فێنک دەکەینەوە. زەمزەمی ئەو زێیە کەم ناکات و تەواو نابێت، کە دەزانیت ئەو دەریاچەیە لە هەناوی تۆدا نیە، مەهێڵە پێت بڵێن شاعیر. چوونکە دیارنەمان و دابڕان لەو کاروانە، لە سەر تەختی شانۆیەک ڕووتو قوت خۆت دەبینیتەوە، هەموو سەیرت دەکەن و تۆش هیچت پێنییە بدوێی.


هەیە دەیەوێت خۆی بناسێنێت.. دەنگی خۆش نیە، سەما نازانێت، وێنەیەکی نەکێشاوە، نمایشێکی نەکردووە، جوان نییە، زیرەک نیە، ئازا نییە.... دێت و چەند دێڕێک ڕیز دەکات و بەزۆر هەڵیدەواسێت بە شاخی شیعردا.

هەیە کەسێکی خراپە..  چاکەی لەدەست نایەت، ناتوانێت داوای لێبوردن بکات، ناتوانێت دان بە خراپەکانیدا بنێت، ناتوانێت چاک بێتەوە... دێت و دەیەوێت بە نوسینێکی بێمانا خۆی بسەپێنێت.

هەیە بێکارە..  پلەیستەیشن نازانێت، نازانێت خۆی بە خوێندنەوەوە خەریک بکات، تەمەڵە و وەرزش ناکات، هیچ لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرەکەی نازانێت، هیچ فێر نابێت... دێت و بە شیعرەوە دەیگرێت، بەزۆر تۆپەڵێ وشەی لێک ئاڵۆسکاوی نالەبار دەخاتە خاکی شیعرەوە.

ڕاگەیاندنەکان تاوانبارن، سانسۆری گرتە سێکسییەکان دەکەن، سانسۆری دژە باوەڕەکان دەکەن، شەڕ لەسەر  هونەرشێوێنەکان دەکەن...  کەچی یەک سەکۆ نەبوو داکۆکی لەو ناهەقییە بکات بەرامبەر بە شیعر دەکرێت. یەک پێگە نەبوو سانسۆری ئەو نوسینانە بکات کە بە شیعر خۆیان دەناسێنن.

شیعر زۆر گوناهە، هەمووکەس پێی دەوێرێت، بەڵام بەدەستی هەموکەس ناگات، ئەوانەی دەیگرن، لە جیاتی ئازاردانی..  وشەکان ڕادەسپێرن کڕنوشی بۆ ببەن.[/size]





esspressoo