تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

ده ست خؤش لابه ره ى سبى بؤ ئه م بابه ته
به راى من له م درامايه دا هيج بيريزييه ك به دى ناكه م به رامبه ر زنه ئه نفاله كان

be rezyaki zor krawa baramabaryan
agar ba wrdy sayri aw filma bkayn abenin ch swkayatyak ba zhna shahedw dayki hatewan krawa

dastan xosh

2

ده ست خؤش لابه ره ى سبى بؤ ئه م بابه ته
به راى من له م درامايه دا هيج بيريزييه ك به دى ناكه م به رامبه ر زنه ئه نفاله كان

1

دوای‌ په‌خشكردنی‌ چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك له‌ درامای‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ گه‌رمیان ‌و كوێستان كه‌ چیرۆكی‌ قوربانیانی‌ دوای‌ ئه‌نفال ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ ئه‌نفال رایانگه‌یاند كه‌ زنجیره‌ دراماكه‌ سوكایه‌تیی‌ به‌ ژنانی‌ ئه‌نفال كردووه‌‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دراماكه‌ راگیرا.
گه‌رمیان ‌و كوێستان زنجیره‌ درامایه‌كی‌ ته‌له‌ڤزیۆنییه‌‌و‌ به‌رهه‌می‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ كوردساته‌‌، له‌ 14ی‌ نیسان‌و ساڵیادی‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفاله‌وه‌ ده‌ست به‌ په‌خشكردنی‌ كراوه‌، له‌ماوه‌ی‌ رابردووشدا ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كانی‌ سنووری‌ گه‌رمیان دژ به‌ راڕه‌وی‌ سۆزدارییانه‌ی‌ دراماكه‌ خۆپیشاندانیان كرد‌و داوایان كرد دراماكه‌ رابگیرێت، دوای‌ په‌خشكردنی‌ 13 ئه‌ڵقه‌ له‌كۆی‌ 31 ئه‌ڵقه‌ شه‌وی‌ رابردوو ئه‌ڵقه‌ی‌ كۆتایی‌ دراماكه‌ په‌خش كرا.


دوێنێ دووشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌رزگاربووانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌به‌رده‌م به‌ردی بناخه‌ی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كۆبونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیان سازكردو  داوایان كرد كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات زنجیره‌ درامای گه‌رمیان‌و كوێستان رابگرێت‌و كوردسات ده‌هێنه‌رو سیناریستی ئه‌و درامایه‌ داوای لێبودن له‌ خێزانی ئه‌نفاله‌كان بكات. سعود سه‌نگاوى یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانى ئه‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌ پێشتر به‌ (رووداونێت)ى راگه‌یاندبوو ده‌یان په‌یوه‌ندیمان له‌ خزم و هاوڕێ و كه‌س و كاره‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌كه‌ واهه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێ دیمه‌نى ئه‌و درامایه‌ بۆ برینداركردنى خێزانى ئه‌نفالكراوه‌كانه‌، گوتى" داواكارین ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌ بوه‌ستێ تاوه‌كو زیاتر خه‌ڵك بریندار نه‌كات"
رێكخراوی‌ هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی‌ له‌كه‌سوكاری‌ ئه‌نفال له‌سنوری‌ شۆڕش‌و چه‌مچه‌ماڵ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكرووه‌دته‌وه‌‌و رایگه‌یاندووه‌  وامانزانی‌ فیلمسازان‌و ده‌رهێنه‌ران‌و كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ كوردستان، دوای‌ 22 ساڵ له‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی‌ فیلمه‌وه‌ خه‌م‌و ناسۆرییه‌كانی‌ ئێمه‌ به‌نه‌وه‌ی‌ نوێ‌‌و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی‌ كوردستان بگه‌یێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، دوای‌ پێشكه‌شكردنی‌ 10 ئه‌ڵقه‌ له‌م زنجیره‌یه‌، رێڕه‌وی‌ فیلمه‌كه‌ به‌ره‌و خۆشه‌ویستی‌ گۆڕاو یه‌كپارچه‌ بووه‌ته‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ چیرۆكێكی‌ ئه‌ڤینی‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا،  داوای‌ ده‌ستبه‌جێ‌ راگرتنی‌ ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌ی‌ كراوه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان بڕوای‌ ته‌واویان به‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین هه‌یه‌، به‌ڵام پێیانوایه‌ "ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌و كه‌ناڵه‌وه‌ نمایش ده‌كرێت جگه‌ له‌سوكایه‌تی‌‌و ته‌شهیر به‌ بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفال هیچ پێناسه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هه‌ڵناگرێت".
رێكخراوی‌ هه‌ڵوێست له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا روونیشیانكردووه‌ته‌وه‌ "سه‌یره‌ به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ كه‌ناڵێكی‌ ره‌سمی‌ دوای‌ 22 ساڵ، ده‌یه‌وێت به‌و جۆره‌ گوزارشت له‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال بكات چونكه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال تا ئێستاش به‌سوێیه‌و پڕه‌ له‌چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتی‌ كاره‌سات ئامێز، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌شی‌ زۆری‌ كه‌سوكاره‌كانیان به‌جۆرێكی‌ ناهه‌موار ژیان ده‌گوزه‌رێنن".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دڵشاد حوسێن سیناریستی‌ درامه‌كه‌ له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئه‌و درامایه‌ له‌دوای 22 ساڵ له‌ كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال، به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی درامای ته‌له‌ڤزیونیدا ته‌عبیر له‌ ئازاره‌ سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌نفال رزگاریان بووه‌".
ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و درامایه‌ "درامایه‌كی دۆكۆمێنتاری نییه‌ كه‌ هه‌رچی هه‌بووه‌ وه‌كو خۆی هه‌یه‌ بێته‌ سه‌رشاشه‌، درامایه‌كی چیرۆكییه‌ و تێكه‌ڵێكه‌ له‌ نێوان واقیع و خه‌یاڵ، ناشتوانرێت له‌ درامایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا هه‌رچی ئازاره‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ هه‌یه‌ هه‌مووی باسبكرێت، بێگوومان ئازار و موعاناتی پاش ئه‌نفاله‌كان زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترن‌و ره‌نگه‌ به‌چه‌نده‌ها به‌رهه‌می هونه‌ری نه‌توانرێت هه‌مووی باس بكرێت".
سیناریسی‌ دراماكه‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و له‌دراماكه‌دا "له‌رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ دیلی ئێرانه‌ دێته‌ ناو یه‌كێك له‌ ئۆردوگاكانی ئه‌نفال و له‌ناو ئه‌و كێشه‌ سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا ده‌رگای كێشه‌یه‌كی ئینسانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌م بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ كێشه‌ بووه‌ و ئێستاش هه‌ر ماوه‌،‌ ئه‌ویش مافی شوكردنه‌وه‌ی ژنانی ئه‌نفاله‌".
دڵشاد حوسێن له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا باسی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ "ئه‌م كێشه‌یه‌ وه‌ك كێشه‌ بۆماوه‌كانی دیكه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌ كه‌ رژێمی عێراقی له‌ رووی یاسایی و شه‌رعییه‌وه‌ بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالی به‌جێهێشت، كێشه‌ی شووكردنه‌وه‌ له‌‌ ساڵه‌كانی نێوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كاندا كێشه‌یه‌كی جدی بووه‌ و رێكخراوه‌كانی ئه‌نفال له‌وساڵانه‌دا هه‌وڵ وته‌قه‌لای زۆریاندا كه‌ چاره‌سه‌رێكی یاسایی و شه‌رعی بۆ بدۆزنه‌وه‌ ، به‌هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وان كاتی خۆی مه‌لای دینی فه‌توای له‌سه‌ردا و به‌پێی شه‌رع رێگه‌یان بۆ كرایه‌وه‌ كه‌ شوو بكه‌نه‌وه‌ وائێستا جه‌نده‌ها ژنانی ئه‌نفال شویان كردوه‌ته‌وه‌ خێزانی نوێیان پێكهێناوه‌".
سه‌باره‌ت به‌ ره‌خنه‌ی‌ رێكخراوه‌كان‌و كه‌سوكاری‌ ئه‌نفاله‌كان له‌وه‌ی‌ دراماكه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفالی‌ كردووه‌ته‌ چیرۆكی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و ئه‌وینداری‌، سیناریستی‌ دراماكه‌ رایگه‌یاندووه‌ "خۆشه‌ویستی و ئه‌وین گه‌وره‌ترین به‌های مرۆڤه‌، كه‌سوكاری ئه‌نفالكره‌كانیش مرۆڤن و خاوه‌نی ئه‌و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌ن، خۆشه‌ویستی به‌شێكی جوانی مرۆڤه‌، ئه‌م جوانییه‌ش بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفاكراه‌كانیش ره‌وایه‌، بۆیه‌ ناكرێت خۆشه‌ویستی به‌ئیهانه‌ بۆ مرۆڤ بژمێردرێت، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی كردن به‌ ئیهانه‌ بژمێردرێت ئه‌وه‌ كاره‌ساتێكی دیكه‌ی ئینسانییه‌".
ناوبراو رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "به‌پێچه‌وانه‌ی‌ سوكایه‌تیكردن‌ و ته‌شهیر به‌ژنه‌ ئه‌نفال، هه‌وڵمانداوه‌ هه‌موو به‌ها جوانی وئینسانیه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفال به‌ موعاناتی ژیانه‌وه‌ تا به‌خێوكردنی منداڵ و خۆشه‌ویستی بخه‌یه‌ینه‌ روو، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌ی ژنانی ئه‌نفال ژیانی تایبه‌تی خۆیان كرده‌ قوربانی گه‌وره‌كردنی نه‌وه‌كانیان، كه‌ له‌زمانی كاراكته‌ره‌كانه‌وه‌ باسی ده‌كرێت".
دڵشاد حوسێن له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌گه‌ر لێك تێنه‌گه‌یشتنێك له‌مباره‌یه‌وه‌ دروست بووبێت و خۆشه‌ویستی بۆ ئیهانه‌ بۆسه‌ر ژنانی ئه‌نفال حیساب بكرێت ئه‌وه‌ كاره‌ساتی لێكنه‌گه‌یشتنه‌ و بریاری پێشوه‌خته‌ كه‌ هێشتا دراماكه‌ له‌ 1/3 پێشاندراوه‌".
ده‌رباره‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ كه‌ناڵی‌ كوردسات له‌ په‌خشكردنی‌ زنجیره‌ دراماكه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌ كه‌ناڵی‌ ناوبراو گوتی‌ "درامای‌ گه‌رمیان و كوێستان به‌رهه‌میكی‌ كوردساته‌‌و یه‌كێكی‌ دیكه‌یه‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی‌ درامای‌ كوردی‌، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی‌ پیشاندانی‌ ره‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونیه‌كانی‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفاله‌".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ "له‌م درامایه‌دا هیچ جۆره‌ بێ‌ ڕێزی‌ و دیمه‌نیكی‌ نابه‌جێ‌ نیشان نه‌دراوه‌ به‌ڵكو وێنه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ و ژیانی‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفالی‌ خستۆته‌ روو"، گوتیشی‌ "كوردسات هه‌میشه‌ خۆی‌ به‌ ده‌نگ و ره‌نگی‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفال ده‌زانێ‌ و دیمه‌نه‌كانی‌ كۆتایی زنجیره‌كه‌ش ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خات كه‌ كوردسات چه‌ند به‌ دڵسۆزانه‌ و به‌ دیدێكی‌ خزمه‌تكردن به‌و چین و توێژه‌ كاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌".