تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » گــۆمـــی خــوێن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــان[/size]

5

به‌ هیوای به‌رده‌وامیت له‌ هۆنراوانه‌

4

[size=24]فاوڵیش[/size] smile
كاك ڕێنورا. . برام نه‌منووسیوه‌ "بۆ یه‌كه‌م جاره‌ هه‌ڵده‌واسرێ"، نوسیوومه‌ (بۆ یه‌كه‌م جاره‌ هه‌ڵده‌واسی) واته‌ مه‌به‌ستم ته‌نیا كاك دیلمانه‌. بۆیه‌ش وه‌هام نووسیوه‌ چونكه‌ ده‌مه‌وێ په‌رۆشی دیلمان له‌ شیعره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ ساده‌و زاتییه‌كان به‌ره‌وه‌ شیعری جوان به‌رم!.

S21 نووسی:

- ده‌ست خۆشی له‌ تۆ ده‌كه‌م كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ شیعری ئه‌م شاعیره‌ مه‌زنه‌ لێره‌ هه‌ڵده‌واسی.

3

كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ شیعری ئه‌م شاعیره‌ مه‌زنه‌ لێره‌ هه‌ڵده‌واسی

فاووووڵ .. شیعری تری مامۆستا هێمن دانراوه‌ له‌م یانه‌یه‌

http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=15641

http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=15306

http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=15945

چه‌ند دانه‌یه‌کی تریش !!!

2

- مامۆستا هێمن شیعره‌كانی جوانن، ئه‌وه‌ بۆیه‌ ئاسان له‌به‌ر ده‌كرێن و دره‌نگ بیر ده‌چنه‌وه‌. لێره‌وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ تۆ ده‌كه‌م كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ شیعری ئه‌م شاعیره‌ مه‌زنه‌ لێره‌ هه‌ڵده‌واسی.

Zheaneky Tall نووسی:

له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فـرمــێسكی خوێنین
كـه‌چی ئه‌م گــۆمــه‌ خوێنه‌ هه‌ڵنه‌چـــۆرا

مــامـــۆسـتـا هێمــن

- له‌ چاوم دێ = هه‌ڵنه‌چۆڕا !!

1

[imgl]http://kurdup.com/up/uploads/picture/da8ba426db.jpg[/imgl]
[size=16]
گــــۆمـــــی خــــوێن


عـــــــه‌زبزم بۆچــی تــۆراوی لــه‌ خــــۆرا ؟
چ قــــه‌ومـــاوه‌؟ دڵــــی تۆ بۆچی گــــۆڕا ؟

ئــه‌تــــۆ وا زوو لـــه‌بیـــرت كــردم ئـه‌مــما
فـه‌رامــۆشت نـــه‌كه‌م شـــه‌رته‌ لـــه‌گۆڕا

لـه‌ مــن ڕا خــۆ خــه‌تایــه‌ك ڕووی نــه‌داوه‌
ئه‌دی بێ مه‌یــــلی بـــۆ ڕووی دا له‌ تۆ ڕا

ئه‌سیری كه‌زیه‌ته‌ كــــۆتــــــری دڵـی من
ده‌بێ حاڵی چ بــێ كـــۆتـر لـــه‌ تــــۆڕا ؟

سه‌ر و مــاڵ و كـه‌ماڵ و بیر و هـــــۆشم
له‌ نـــه‌ردی عیشقی تۆدا پــاكــــــی دۆڕا

له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فـرمــێسكی خوێنین
كـه‌چی ئه‌م گــۆمــه‌ خوێنه‌ هه‌ڵنه‌چـــۆرا

مـن و لاشه‌ی پـه‌پـوولـــه‌ ماینه‌وه‌ و به‌س
شه‌وی دووری،شــه‌مـیش تــواوه‌ له‌ گۆڕا


مــامـــۆسـتـا هێمــن[/size]

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » گــۆمـــی خــوێن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌