تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

11

وووووووووووااااااااااااااااووووووووووووووو
نازانم جى بنوسم بو ئةو براية بةريزةم بةراستى هةلبزاردنةكانت يةك لةيةك جوانترة
تةنها دةليم هةميشة سةركةوتو سةرفرازبيت وةهيوام بةردةوام بونتة لةبابةتى وا قةشةنك

زۆر سوپاس په‌پوله‌ ..
منیش زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی له‌ یه‌كه‌م به‌شه‌وه‌ خوێنه‌ری شیعره‌كه‌بووی تا دواین به‌ش..
هیوام به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنته‌ ..

10

جوانه‌   جوانه‌   جوانه‌   جوانه‌   
زۆر زۆر جوان بوو كاك سیروان
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنیان
به‌هیوای به‌رده‌وام بوون له‌ هۆنراوه‌ی تر

زۆر سوپاس كاك ئاسۆ خۆشحاڵم به‌دڵت بوو ...

9

ئه‌وه‌ تۆ چی ئه‌که‌یت هاوڕێی ئازیز ؟
من خۆم غه‌مم که‌مه‌ تۆش له‌ غوربه‌تا دا ئه‌نێێت ؟؟
وه‌ڵا گۆرانیه‌کی کابرا دانێ و با وه‌سێته‌که‌ بنوسم !!

هههههههههههههههه
نا نا یه‌كجاری واشی لێ مه‌كه‌:D

8

[size=16]وووووووووووااااااااااااااااووووووووووووووو
نازانم جى بنوسم بو ئةو براية بةريزةم بةراستى هةلبزاردنةكانت يةك لةيةك جوانترة
تةنها دةليم هةميشة سةركةوتو سةرفرازبيت وةهيوام بةردةوام بونتة لةبابةتى وا قةشةنك
[/size]

7

جوانه‌   جوانه‌   جوانه‌   جوانه‌   
زۆر زۆر جوان بوو كاك سیروان
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنیان
به‌هیوای به‌رده‌وام بوون له‌ هۆنراوه‌ی تر

6

له‌یلاکه‌م چاوی دوو گه‌ڵای زه‌رده‌..
وتم.. تۆ چیت کرد ئه‌ی هاوڕێ‌ی ئازیز؟
ئه‌و کۆچی کرد و تۆش چاویت سوتان..
بۆ گڕ به‌ر ئه‌ده‌ی له‌ گه‌ڵای پایز؟


ئه‌وه‌ تۆ چی ئه‌که‌یت هاوڕێی ئازیز ؟
من خۆم غه‌مم که‌مه‌ تۆش له‌ غوربه‌تا دا ئه‌نێێت ؟؟
وه‌ڵا گۆرانیه‌کی کابرا دانێ و با وه‌سێته‌که‌ بنوسم !! sad:(

5

زۆر زۆر جوانه وه ك هه موو به شه کانی پێشوو

زۆر ده سته کانت خۆش بێت کاك سیروان

ســـه رکه وتووبیت برام

زۆر سوپاس ڤینۆس..
ئه‌بێت من سوپاسی تۆ بكه‌م ، چونكه‌ به‌ هاوكاری تۆ ته‌واو بوو

4

ماشالله‌ جوانی لێ ئه‌بارێت !
ده‌ست و په‌نجه‌كانت خۆش بێت كاكه‌ ســـیروان گیان
هه‌ربژیت و سه‌ركه‌وت بیت ماندوو نه‌بیت گیانه‌كه‌م ،
انشالله‌ له‌ ده‌رفه‌تێك هه‌ر 11 به‌ش كۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ بابه‌تێكدا .

زۆر سوپاس كاكه‌ دیلمان ... خۆشحاڵم به‌ دڵته‌ ...
ئیشه‌ڵا.. منیش پێم خۆشه‌ كۆی بكه‌یته‌وه‌ ..
سوپاس برا گیان ..

3

تو خوا گه‌ر مردم.. گه‌ڵا کفنم بێ..
ده‌میشم پڕکه‌ن له‌ گه‌ڵای وه‌ریو
تابووت و گۆڕم چڵی پایز بێ و
ته‌رمم مه‌نێنه‌ ناو خاکی ته‌زیو

[size=16]زۆر زۆر جوانه وه ك هه موو به شه کانی پێشوو

زۆر ده سته کانت خۆش بێت کاك سیروان

ســـه رکه وتووبیت برام [/size]

2

[size=16]ماشالله‌ جوانی لێ ئه‌بارێت !
ده‌ست و په‌نجه‌كانت خۆش بێت كاكه‌ ســـیروان گیان
هه‌ربژیت و سه‌ركه‌وت بیت ماندوو نه‌بیت گیانه‌كه‌م ،
انشالله‌ له‌ ده‌رفه‌تێك هه‌ر 11 به‌ش كۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ بابه‌تێكدا .[/size]

1

له‌ غـــــوربه‌تا

[size=16]بۆ چوار وه‌رزی ساڵ نابێته‌ پایز؟..
تا نیگای ئه‌وم هه‌رده‌م نیشان دا
ئه‌و نیگایه‌ی له‌ سنگما ئه‌سوتێ و
چه‌خماخه‌ ئه‌دا له‌ ناخی گیاندا
*

پایز بوو.. باران نم نم ئه‌باری..
نیگای چاوانی پایزیی و مه‌ستی
وه‌ک چه‌م ڕژایه‌ ده‌شتی گیانمه‌وه‌..
ده‌ستی خۆزگه‌می خسته‌ ناو ده‌ستی
*

باران ئه‌باری و ژێر چه‌تری پاسێک..
بۆ یه‌که‌م بینین بوو به‌ ژوانگه‌
بوو به‌ په‌نجه‌ره‌ بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌م..
لێم ون بوو.. ڕۆیی.. ڕوخا ڕوانگه‌
*

ئاخ بۆ ده‌ستێکی پڕ له‌ میهر و سۆز..
بوونم ئه‌شکێکه‌ به‌ گلێنه‌مه‌وه‌
شیعرم وه‌ک پایز هه‌تیو که‌وتووه‌ و
پایزیش دیاره‌ به‌ وێنه‌مه‌وه‌
*

داوای شیعرێکی سه‌وزم لێ مه‌که‌..
به‌هار له‌ عومری من بێ به‌ریی‌یه‌
بڕوانه‌ قژی ماش و برنجیم..
که‌ ده‌فته‌رێکی کوێره‌وه‌ریی‌یه‌
*

پرسه‌یه‌ ئه‌گرم بۆ ئه‌م پایزه‌..
چه‌ند خۆشه‌ له‌به‌ر شه‌سته‌ بارانا
له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵا زه‌ردانه‌ بمرم..
له‌سای به‌رامه‌ و بۆی چنارانا
*

ڕۆژێکی پایز.. مه‌ست بووم.. ئه‌له‌رزیم..
له‌ناو باخێکا نوقمی خه‌زان بوو
هاوڕێ‌یە‌ک کۆشێ گه‌ڵای داگیرسان..
گڕی گه‌ڵای زه‌رد بۆ تینی گیان بوو
*

له‌یلاکه‌م چاوی دوو گه‌ڵای زه‌رده‌..
وتم.. تۆ چیت کرد ئه‌ی هاوڕێ‌ی ئازیز؟
ئه‌و کۆچی کرد و تۆش چاویت سوتان..
بۆ گڕ به‌ر ئه‌ده‌ی له‌ گه‌ڵای پایز؟
*

تو خوا گه‌ر مردم.. گه‌ڵا کفنم بێ..
ده‌میشم پڕکه‌ن له‌ گه‌ڵای وه‌ریو
تابووت و گۆڕم چڵی پایز بێ و
ته‌رمم مه‌نێنه‌ ناو خاکی ته‌زیو
*

خۆ پایزیش خۆی.. گه‌ڵاڕێزانی..
ڕائه‌کشێ له‌ناو تابووتی (با)دا
مردنێکی بێ پرسه‌ و گڵکۆیه‌..
هاواره‌ و ده‌نگی ناگا به‌ خوادا
*

حه‌ز ئه‌که‌م پایزی عومرم..
هه‌ور بێ له‌ چاوی ئاسمانا
گریانێک بێ.. بێ کۆتایی..
سه‌مایه‌ک بێ له‌ سوتانا[/size]



                               محمد عومه‌ر عوسمان ( ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)