ده‌ستت خۆشبیت به‌راستی زۆر به‌سوود بوو.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » 900 گرام = به 1 کیلۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆشبیت به‌راستی زۆر به‌سوود بوو.
ماندوو نه بيت برام.
به راستى واتادار بوو.
خوداپاداشتى ئه وكه سانه بداته وه كه هه ولى بلاوكردنه وه ى ده ده ن،وئه وكه سانه ش كه سوودى ليوه رده گرن و عه مه لى پئده كه ن.
ده‌ست خۆش زۆر خۆشه
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
ده‌ست خۆش بێت کاک لێزمه ، بێ به‌شمان مه‌که له بابه‌تی وا به سود.
ده‌ستت خۆشبیت به‌راستی زۆر به‌سوود بوو.
جووتیارێك له دێكه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڕوات بۆ شار وله‌وێ پێویستی به‌رگ و خۆراكی مالَهوهی ده‌كڕێ، و ئه‌و رۆن و كهرهوماستانهیش كه دروستی ده‌كه‌ن تا له‌وێ بیفرۆشێت. ئه‌و چه‌وری و كهرهیهی ده‌یبرد بۆ فرۆشتن، له‌سه‌ر شێوه‌ی چوارگۆشه‌ی یه‌ك كیلۆیی دروستیان كردبوو، جوتیاره‌كه ئه‌م كه‌ره‌و چه‌ورییانه‌ی به وردهفرۆشێك ده‌فرۆشت، و له‌به‌رامبه‌ره‌وه جوتیاره‌كه شه‌كر و چا و سابوونی لهبهقالَهكه ده‌كڕی..
بهقالَهكه كه‌ره‌ی جووتیاره‌كه‌ی ده‌خسته ناو بهفرهچالَهكهیهوه، رۆژێ هات به خهیالَیا كه‌ره‌و چه‌ورییه‌كان بكێشێ، كاتێ كێشای دیتی ئه‌مانه له‌بیاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك كیلۆ بن {900}گرامن، یه‌كێكی تریشی كێشا دیتی هه‌ر به‌و شێوه‌یه..
له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا جووتیاره‌كه وه‌ك باوی خۆی كه‌ره و چه‌وری بۆشار هێنا و بۆ بهقالَهكهی برد.. بهقالهكه قیڕاندی به‌سه‌ریا و گوتی: نامه‌وێ جارێكی تر مامهلَه له‌ته‌ك تۆدا بكه‌م، چونكه تۆ پیاوێكی غه‌ش بازی!! هه‌رپارچه كهرهیهك تۆ بهكیلۆیهك به‌منت فرۆشتووه كێشاومهتهوه نۆ سه‌د گرام بوون!! لهگهلَ ئه‌وه‌دا پاره‌ی كیلۆیه‌كی ته‌واوت له‌من وه‌رگرتووه!! جوتیاره‌كه سه‌ری بادا و گوتی: گومانی خراپمان پێ مه‌به.. ئێمه پیاوێكی هه‌ژارین.. كێشی یه‌ك كیلۆییمان لا نییه، كاتێ كێشاومه ئه‌و یه‌ك كیلۆشهكرهی له تۆم كڕیوه كردومهته تایه‌كی شایهنهكهو كهرهكهیشم كردۆته ئه‌و تاكه‌كه‌ی تریه‌وه. !!
ئێستا ئه‌م پرسیاره خۆی قیت ده‌كاته‌وه: كێ غه‌ش باز بوو؟!
بابهشوێن كه‌موكوڕی خهلَكیدا نه‌گه‌ڕێین تابهشوێن كهموكووڕیماندا نه‌گه‌ڕێن!! به‌و عه‌یبه‌ی خهلَكی پێ عه‌یبدار ده‌كه‌ین عه‌یبدار ده‌كرێین، بهوترازووهی ده‌یكێشین بۆمان ده‌كێشنه‌وه!!
سایتی م.حسن پێنجوێنی
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » 900 گرام = به 1 کیلۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]