تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
[size=20]زۆر سوپاس بۆ په یامه کانتان
به رێزم کاك سه هه ند ئه وه ی من نوسیوومه گۆرانیه که ی مه رزیه نـیه
وایه به ڵێنی کۆتای هی ئه وه به س شعره که من خۆم دڵنیا نیم هی کێیه به ڵام گومانم هه یه هی ( کانی هه ڵه بجه یی ) بێت
بۆیه ئاماژه شم به هیچ نه یا چونکه دڵنیا نیم .
بژین [/size]
ده‌سته‌کانت خۆش خاتوو ڤینۆس ، هه‌ر بژیت .
ئه‌وه ته‌واوی هۆنراوه‌که‌یه. . .
به‌لێن بده
كه تاریكیم بۆ رانهخهیت
به‌ڵێن بده :
كه شه خته به‌ند نا كه یته به‌ر پێم
منیش .. به‌ڵینت پێ ده‌ده‌م
دان به رابردووما بنێم
پێش چاوی تۆ ..
له په‌رداخی وه‌نه‌وشه‌یی
چاوی ترم پێك هه‌ڵداوه
پێش نامه‌ی تۆ ..
قژی گه‌لێك نامه‌ی ترم داهێناوه !
پێش ژوانی تۆ
زۆر ژوانی تر رێگای دووریان پێ بریوم
شاعرێك بووم
گه‌رووی وشكم
به دوای قومێك ئاوا وێل بوو
بۆ بارانی هه‌ر ئاسمانێك نوشتامه‌وه ،
ئاوی لێل بوو
گه‌ر ئه‌ته‌وێ
خوێنی ده‌ماری شعرم بیت
داستانێك بیت بێ كۆتایی
گه‌ر ئه‌ته‌وێ ..
خۆشه‌ویستیت
به دوای دا نێت ، ماچی زه‌ردی مالئاوایی
به‌لێن بده ..
هه‌ناسه‌م بیت .. سێبه‌رم بیت .. بارانم بیت
تاكو منیش شانۆی كۆنم جێ بهێلم
ده‌مامكی رووم فرێ بده‌م ..
دوو بالی پڕ خۆشه‌ویستیم
له گه‌ردنت گرێ ده‌م ..
عبدالله په‌شێو
گفت‌و گۆیه‌كی عاشقانه و سه‌رنج ڕاكێشه ..
ده‌سته‌كانت خۆش خوشكی ئازیز ... سه‌ركه‌وتو به‌خته‌وه‌ربیت ..
به‌لێن بده،،، كه تاریكیم بۆ ڕاناخهیت به‌ڵێن بده كه شه‌خته‌به‌ند ناگه‌یت به‌رپێم
منیش به‌لێنت پــێ ئــهدهم
دان بــه ڕابردووما بـنـێـم !
شاعیرێکم بێ ناو نیشان
گه‌روی وشکم به‌دوای قومێک ئاوا وێڵ بوو
بۆ بارانی هه‌ر ئاسمانێک نوشتامه‌وه ئاوی لێڵ بوو
ئه‌م دێره‌ی هی عه‌بدوڵا په‌شێوه ، ئه‌وانی تری نازانم هی ئه‌وه یان نا !
زۆرر جوان بوو ، ده‌ستت خۆش بێت ، ماندوو نه‌بیت
[size=24]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و شعره جوانه[/size]
[size=16]دةستةكامنت خوش بيت خاتوو فينوس بةراستى هةلبزاردنيكى زور جوان وة زور يش بةماناية سةركةوتوبيت هاورى ئةزيز[/size]
[size=20][center][/center]
ئه ی شاکاری خه ونه کانم بـه ڵێن بده
به ڵێن بده ،،ته نهـا له ووڵاتی رۆحت منا ئه وینت بچه سپێ
به ڵێن بده ،، ته نها له ئاسمانی چرپه کانی مندا ماچه کانت بریسکه ی ئه ستێره ی شه وانم بێت
به ڵێن بده ،،ئه و دڵداره پر له سۆزه بێ کۆتاییه بی له داستانی عـه شقی مندا
به ڵێن بده ،،که ووشه یه کی ڕاسته قينه بیت له فه ر هه نگی ژیانی مندا
دیڕه شعرێکی سه رنج ڕاکێش بیت له دیوانی عـه شقی مندا
بــــــــه ڵـێـــن بــده ،،،،،، بــــــــه ڵـــێـــن بــــده
منیش به ڵێنت پێ ئه ده م که ئه و شنه بایه بم لــه هه موو وه رزێکا تا بمێنم بئاڵێم له سنه‌وبه‌ری ته‌مه‌نی تۆدا !
[center][/center]
ئــه ی نۆته پڕ له سۆزه که ی گشت تـه مه نم
به‌ڵێنت پێ ئه‌ده‌م،،، كه ئه‌و حه‌زه بێگهردهبم له مه‌به‌ستی تۆدا
ئه‌و گه‌ڵا سهوزهبم له چوار وه‌رزی هه‌موو ساڵیكا بۆ دره‌ختی ته‌مه‌نی تۆدا
به‌لێنت پێ ئه‌ده‌م ،،،كه شه‌پۆلی سۆز بم بۆ كه‌ناری بێنازی تۆدا
بارانی به‌خته‌وه‌ری بم بۆ چه‌می ژیانی نامۆیی تۆدا
به‌لێنت پێ ئه‌ده‌م،،، كه باوه‌شم بێخهفی گیانت بێ
له‌م گه‌ردونه جه‌نجاڵه‌دا بۆ چاوه‌كانم پاسه‌وانی بونت بێ له هه‌موو ساتێكا
به‌ڵێنت پێ ئه‌ده‌م،،، كه دڵی من لانه‌ی تۆبێ له‌م زه‌مه‌نه‌دا ته‌مه‌نیشم ماچێكی بێ هاوتابێ بۆ عه‌شقی تۆدا
به‌ڵێنت پێ ئه‌ده‌م،،، كه عه‌شقم وڵاتێك بێ ته‌نها بۆ چاوه‌كانی تۆدا
ده‌سا تۆش به‌لێنی یه‌كجاره‌كی بده نیشتمانێكی عه‌شقی پیرۆز بیت ته‌نها بۆ بوونی مندا
به‌لێن بده،،، كه تاریكیم بۆ ڕاناخهیت به‌ڵێن بده كه شه‌خته‌به‌ند ناگه‌یت به‌رپێم
منیش به‌لێنت پــێ ئــهدهم
دان بــه ڕابردووما بـنـێـم !
[/size]
* نووسـه ر نـازانم *