تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » دوورم له‌ تۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

1

دڵی من بۆ هه‌میشه‌ یادت ده‌کا ئازیزم
له‌ دووری تۆ هاوار ده‌کا ئه‌ڵێ
مه‌یوه‌رێنه‌ گه‌ڵای پایزم
گـــــــــــــه‌رچی تۆش بێ ئومێدی لێم
به‌ڵام دڵــــــــــــی من به‌ په‌یمانه‌ و
ئه‌ڵێ بۆ لات هه‌ردێم
دڕکــــــــــــــی خه‌مه‌کانت له‌ دڵم دایه‌
زۆر به‌ئــــــــــــــــازاره‌وه‌ پێم
ده‌ڵێ مردن له‌ پێشت دایه
بـــاش ده‌زانم من ده‌مرم له‌ دووری تۆ
ئـــــــــیتر بۆم نێیته‌ سه‌ر گۆڕ به‌گریان
بڵێی ناژیم بێ تۆ‌
******
بڕوا ناکەم بەڕاستت بێ ئەم دڵەی من بسوتێنی
بەسوتوی ئەشقی گڕگرتوم مژدەی مردن بۆ من بێنی

درۆکانت هەمووی ڕاستن ڕاستەکانت بێ زمانن
من تێناگەم لەم دنیایە لەبونی خۆم بەگومانم

ئاخۆ ئێستا لەگەڵ کێی کە ڕێ ئەکەی
باسی ڕابردووی خۆتی چۆن بۆ ئەکەی

گریان و فرمێسکی درۆی بۆ ئەڕێژی
ئاسانە لای تۆ ویژدانیش بنێژی

وانەزانی ئەم دنیایە بۆتۆ ڕۆژەو شەویش نایە

چۆن ئەتوانی لەم پایزە بەهار بۆ خۆت سەوز بکەی
لەسەر جەستەی بێ گیانی من ژینی تازە دروست بکەی

بڕۆ ئیتر لەم دنیایە سەرگەردان و بێ مایە بە
نە تۆ منی نە منیش تۆم داری وشک و بێ سەما بە

***
بریاری چی به‌م چۆن خاک جێ بێڵم
بێ خاک ئاواره‌ و دێوانه‌ وێڵم

ئه‌ترسم بمرم داخ له‌ دڵم بێ
خاکی غه‌ریبی ئاو و گڵم بێ

ئاخ له‌ دڵه‌ی غه‌ریبم ده‌ربه‌ده‌ر و بێ که‌سم
له‌ چوار چێ وه‌ی غه‌مدا ماوم

خۆزگه‌ پیش مه‌رگ و ماڵئاوایی کردن
شاد ئه‌بوومه‌وه‌ به‌ دۆست و دوژمن

ئه‌وسا پێم خۆش بوو مه‌رگی هه‌تایی
نه‌ک له‌ دووری وڵات غه‌می ته‌نهایی
******
خــۆشه‌ویستـــم ئـــه‌وه‌ چــه‌نـد سالـــێکە‌ لێت دوورم
له‌ نێوان ئه‌م ســــالـــــەداا کـــه‌سێك نه‌یکرد دڵنه‌وایم
خۆزگه‌م بـه‌و ساتانه‌ی که‌لای تۆ  ئه‌م برده‌ سه‌ر ژینم
ئــــه‌و کـــاتــانـه‌ هـــه‌ستــم ده‌کرد بــــه‌ لاوێتی خــۆم
خـــۆشیـــم ڕۆی نـــه‌گـــه‌رایـــه‌وه‌ ... نـــه‌گــــه‌رایـــه‌وە
ڕه‌نــــگــــی زه‌ردم وه‌كـــــ وه‌رزی پــــایــــز مــــایـــــه‌وه
خۆشیه‌کانم چرۆی سه‌وزی ده‌رنه‌کرده‌وه‌ له‌م به‌هار‌دا
لــــه‌م  نـــــه‌ورۆز و جــــــه‌ژنه‌   پیــرۆزو  ســــه‌وزه‌دا
بــــــۆنــــی نێرگــــــز و هــــه‌ڵاڵــــه‌  میوانـــم  نه‌نــــوو
خـــــه‌م لـــه‌سه‌ر لێوانـــم  بــــه‌ره‌و زیـــادی ده‌چـــــوو
خـــــۆشه‌ویستـــــم بیرت ده‌کــــــه‌م پــر بـــــه‌ دڵـــــم
پر بــــــه‌ دڵــــــە‌ تـــــه‌نــــــگ و مـــاتـــه‌ سسته‌کـــه‌م
****
ئـه‌و که‌ســانه‌ی بـه‌د به‌ختبن ئاره‌زومه‌ندی عه‌شقی تۆن


وێل و سه‌رگـــه‌ردانی رۆژن نـــاچارن ده‌بـی خه‌م بخۆن


ئه‌بـی خه‌لک بـــه‌وينه‌ی من بـــزانێ چـــه‌نـده‌ روره‌شی


خۆ نـــازانن بـــێ به‌لێنی لـه‌عه‌شق و راسـتی بێ به‌شی


ده‌ک سيمات خه‌لات به‌ گۆربێ هــه‌واڵ بـــێ بلێن مردوه‌


شه‌رمه‌زاری ئه‌م دڵه‌م بی عاشق که‌ی بــێ بـــه‌لێن بووه‌


دووربی له‌ ئاره‌زوو جوانی سه‌راپات ون بێ له‌ ميحنه‌ت


هاوری گری جه‌هه‌ننه‌م بێ خوا بێبه‌شت کا لـــه‌جــــه‌نت


وا ده‌زانـــی هـــه‌تا ئـــه‌بـــه‌د ئـــه‌و جوانيت بۆ ده‌مێنێ


ئه‌ی نازانی له‌دوای مانگێ گۆر لاشه‌کات داده‌رزێنـــــێ

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » دوورم له‌ تۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌