تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ئاشقم خه مه كانم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

1

گیانــــه‌کــه‌م بـۆ دوا جـــاره‌ ئـا ئـــه‌م پـــه‌یمان و به‌ڵێنه‌
بــه‌رگه‌ی ســه‌فــه‌رت نــاگرم واز لــه‌ رۆیشتــنت بێــنه‌
که‌ هــه‌ر ده‌رۆی بۆچی هاتویت به‌ من ده‌ڵێیت لێم ببوره‌
له‌ دوای دابرانی ئـــه‌مرۆت شــادی رێگایـــه‌کی دووره‌
ئێستا زانیـــم خــۆشــه‌ویستیت پـرر لــه‌ ئازار و درۆیه‌
زام و برینـــی دڵـــی من هـــه‌موو بـــۆ ســه‌فه‌ری تۆیه‌
په‌یمان بێت بۆ جارێکی تــر ریـگای ئــاوا نــه‌گرمه‌ به‌ر
سه‌رده‌می لاویم هه‌موی رۆی وا تاجی پیریم خسته‌ سه‌ر
***
بــه‌یـه‌کـه‌وه‌ گـه‌لـێـک جـــوانـیـن وه‌ک بــــــه‌هـار و گـوڵ و ئـه‌ویـن
لـه‌نــاو لانـــکه‌ی ، ڕۆمــانســــیـا لــه‌ پــانــتـایــی ، پــه‌ڕاوی ژیـن
هــه‌رگـیز لـــه‌ چــاوا ،نـاتـروکـێـی بـــوویــتـه‌ خـه‌مـی دڵـی تـه‌نـگـم
لــه‌ خـــه‌ونـیـشــا تـــــۆ ده‌بـیــنم بـــوویـتـه‌ هـێـمـای نـاو، و ڕه‌نـگم
لـــه‌ نــاو ڕووحــمـا ، تـواویـتـه‌وه‌ وه‌ک پـــه‌روانـــه‌ لـه‌ده‌وری مـۆم
خـــۆشـــم ئـه‌وێـی وه‌ک هـه‌ناســه‌ شــیـریـنـتـری لـه‌ ڕووحـی خـۆم
لـه ‌نــاو گــــۆشـــه‌ی حـه‌زه‌کـانـمـا بــووی بـه‌نـیـگـای یــه‌خـه‌مـه‌وه‌
لـــــه‌مــاڵـــــی پـڕ ئـه‌ویــنـــداری ســــۆزی عـه‌شــقـم ئـه‌خــه‌مـه‌وه
******
بیـرت ده‌کـه‌م هـــه‌ناسه‌که‌م وه‌ک جاران هه‌واڵت نایه‌
کاتـێ که‌ چااوم هه‌ڵ ده‌برم ووێنه‌که‌ت لــه‌بـه‌ر چاومه‌
خـۆ لـه‌دوای تۆ دڵنیابــه‌ لاوێکی یــه‌کجار که‌ساسیــم
تۆ بێ ئاگائ له‌ حالی من که‌س پێت نالێ ده‌نگو باسم
براوت بــێ ره‌نگــم بینینی ســه‌رپا گیانــم غــه‌مباره‌
دڵ بـه‌ئێشه‌ لـــه‌دووری تــۆ هــه‌نــاوم پر لـه‌ ئــازاره‌
چ ئێشـێ وه‌ک دوری تۆیه‌ له‌تاو خه‌م بـه‌هیچ راناگه‌م
بـه‌دوای مـه‌رگا چـاوم ده‌گێرم نازانــم بۆ به‌دیناکـــه‌م
****


عاشقم

که‌ ئه‌تبينم لـه‌سه‌رێگا رووت وه‌رمه‌گێره‌ بـه‌ولاوه‌
ته‌نيا جارێک به‌زارتا بێ بڵــێ عـــه‌شقه‌ ئه‌م لاوه‌
به‌روخسارم پی مه‌که‌نه‌ مه‌ڵـێ پۆشاکه‌کــه‌ی کۆنه‌
سه‌رنج به‌له‌ناخی دڵـــم ئــه‌وجــا بزانــه‌ دڵ چۆنه‌
وامه‌زانه‌ که‌هــــه‌ژارم عاشقێکی تــــاوان بـــارم
سه‌دان هينده‌ی هه‌ژاريه‌که‌م ته‌نيام و دڵ به‌ئازارم
به‌ که‌م سه‌يرم چاوم مه‌که‌ پريه‌تی له‌خۆشه‌ويستی
دڵ ره‌ق مه‌به‌ نـه‌با رۆژێ هه‌وڵی مه‌رگـم ببه‌ستی



خـــه‌‌مه‌کانم

بريار ده‌ده‌م خـــۆشـــه‌ويستـيت ده‌خـــه‌مـــه‌ سه‌رچاوانم
ڕۆژگاری ره‌ش به‌رێ ئه‌کــه‌م وه‌لای ده‌نێــم خـــه‌‌مه‌کانم
خۆشه‌ويستيه‌ک تا ئێستا بۆ هيــچ که‌ه‌سم ده‌ر نـــه‌بريوه
نـــــه‌ هـــاورێيه‌تی نــــه‌ عـــه‌شـــق به‌منيانه‌وه‌ نه‌ديوه‌
ســـه‌راتا وام ده‌زانــی تــه‌‌نيا خــــۆشـــــه‌ويستـــی نيه‌
بــــروام نـــه‌بـوو وا لـــه ‌ناکاو دڵــــم پربێت له‌م شاديه‌
سوپاس بۆ خوا له‌پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌نيا بمبه‌ن بۆسه‌يوان
کـــه‌‌سێکی وه‌کو تۆم نـــاسی دڵنيـــای کـــردم لـــه‌ژيان
له ‌ئێستاوه‌ بـــــه‌ڵێن ده‌ده‌م تــادوا هـــه‌ناســــه‌ی مردنم
خۆشه‌ويستی و عـه‌شق سۆزت مه‌رگ داينێ له‌ گه‌ردنم
دووا مردنيش ئه‌گــــه‌ر هاتی تۆ بــۆ سه‌ردانی گۆره‌که‌م
ره‌نگه‌ گوێت لێبێ ئه‌ڵێم ده‌ک به‌خێـــر بێي هــه‌ناسه‌که‌م
****
HAM

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ئاشقم خه مه كانم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌