ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » گه‌ر بیرت له دایک نه‌کردۆته‌وه ئه‌م چیرۆکه بخوینه‌ره‌وه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
زۆر راسته ... به هیوای به‌رده‌وامیت
گه‌ر بیرت له (دایك) نه‌كردۆته‌وه ئه‌م چیرۆكه بخوێنه‌ره‌وه ...
ئیواره‌بوو كوڕه بچكۆلانه‌كه سه‌ركه‌وت بۆ ژووری چێشتلینان بۆ لای دایكی، له‌وكاته‌دا كه دایكی خه‌ریكی ئاماده‌كردنی جێشتی ئێواره بوو، كوڕه بچكۆلانه‌كه پارچه كاغه‌زێكی دایه ده‌ستی دایكی كه چه‌ند داواكارییه‌كی تێدا نووسرابوو، پاش ئه‌وه‌ی دایكی ده‌ستی خۆی به بهروانكهكهی به‌ری خۆی وشك كرده‌وه، پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی خوێنده‌وه...
ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه بوون كه كوڕه‌كه‌ی تێیدا نووسیبوونی:
ـ كرێی بڕینی چیمه‌ن و گژوگیا (5) دۆلار.
ـ كرێی خاوینكردنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا (1) دۆلار.
ـ چاودێرییكردنی برا بچكۆله‌كه‌م له‌و كاته‌ی تۆ ئه‌ڕۆیت بۆ كهلوپهلكڕین (25) سه‌نت.
ـ لابردن و فڕێدانی زبڵ و پاشماوه(1) دۆلار.
ـ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی باش له كارته‌كه‌م (5) دۆلار.
ـ خاوینكردنهوه و كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵا و پاشماوه‌كانی حه‌وشه (2) دۆلار.
ـ رۆیشتن بۆ فرۆشگا بۆ كاری تۆ(50) سه‌نت.
سه‌رجه‌می هه‌مووی(14) دۆلار(75) سه‌نت.
دایكه‌كه وه‌ستا و سه‌یری كوڕه‌كه‌ی كرد، كوڕه‌كه توانی هه‌موو یادگارییه‌كانی چاوی دایكی بخوێنێته‌وه كه ده‌دره‌وشانه‌وه له بیر و هزری دایكی‌دا، دایكه‌كه ده‌ستی دایه قه‌ڵه‌م و پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی وه‌رگێڕا یه‌وه و چه‌ند شتێكی تیادا نووسی.
ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه بوون كه تیایدا نووسی:
ـ كرێی ئه‌و (9) مانگه‌ی كه تۆم هه‌ڵگرت و له كاتێكدا تۆ له ناو سكی مندا گه‌شه‌ت كرد و گه‌وره‌بووی (هیچ).
ـ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ڵده‌ستامه‌وه، چاودێری و دوعام بۆ ده‌كردی (هیچ).
ـ بۆ هه‌موو ئه‌و كاته‌نه‌ی گریاوم، هه‌موو ئه‌و فرمێسكانه‌م كه تۆ بووی به هۆی رژاندنیان به درێژایی ساڵ (هیچ).
ـ بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی كه پڕبوون له ترس و هه‌موو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیانه‌ی رووبه‌ڕووم ده‌بوونه‌وه (هیچ).
كوڕم كاتێك كۆیان ده‌كه‌یه‌وه، نرخی تێچوونی خۆشه‌ویستیم بۆت (هیچ).
له‌وكاته‌ی كوڕه‌كه هه‌موو ئه‌و نووسینه‌ی خوێنده‌وه كه دایكی بۆی نوسیبوو، چاوه‌كانی پڕبوون له فرمێسك و گوتی: دایكه زۆرم خۆش ده‌وێی، پاشان قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی وه‌رگرت و به چه‌ند پیتێكی گه‌وره نووسی: دایه گیان كرێیهكهت به ته‌واوه‌تی دا.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » گه‌ر بیرت له دایک نه‌کردۆته‌وه ئه‌م چیرۆکه بخوینه‌ره‌وه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]