سوباس بوبه يامه كانتان @نه خئر براكيان كاك سيروان به ريوه به ري مالبه ري كوردزين
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » به زه‌رده خه‌نه‌وه به‌ڕیم بکه‌ن بۆ گه‌شت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوباس بوبه يامه كانتان @نه خئر براكيان كاك سيروان به ريوه به ري مالبه ري كوردزين
بابه‌ته‌که زۆر جوان بوو
به‌ڵام ئايا سيروانی خۆمان ئه‌م بابه‌ته‌ی داناوه..؟
ده‌ست خۆش بێت.
هه‌ر بژی بابه‌تێکی جوانه
[size=24]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه که‌ت
ئیسماعیل یک هه‌ر به‌خۆی جوانه[/size]
[size=16]ده ست خووووووووووووش بو دانانى ئه م بابه ته جوانه , هه ربزيت و به هيواى به رده واميت
ئه و وينانه ى اسماعيل يك يش زور جوانن;)[/size]
سوباس بوبه يامه كه ت
dastt xosh bet sar kawto byit
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه که‌ت برا جوانه‌که‌م
له ش ساغ وماندوونه بيت.
به سه رهاتئكى ماناداربوو هه ربژيت.
زورسوباس بوبه يامه جوانه كانتان
[size=16]دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم هةر سةركةوتو لةش ساغ بيت [/size]
[size=16]بابةتيكى جوانة دةستةكانت خوش بيت[/size]
[size=16]ئه‌و کاته‌ی له زانکۆ بووم و پێیان راگه‌یاندم که باوکم به هۆی نه‌خۆشیه‌کی له ناکاو گواسترایه‌وه یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شار ، هه‌رچه‌نده ئه‌و کات کاتی تاقی کردنه‌وه‌کان بوو به‌لام له‌گه‌ل بیستنی هه‌واله‌که باری ده‌روونیم زۆر خراپ بوو چونکه ئێمه سێ خوشک بووین و برامان نه‌بوو ، زۆر به په‌له خۆم گه‌یانده ئه‌و نهخۆشخانهییهی که باوکمی لێ بوو که‌چی له‌به‌ر ده‌رگا پۆلیسه‌کان رێگه‌یان پێگرتم و نه‌یانده‌هێشت بچمه ژووره‌وه تا به زۆر خۆم کرد به ژووره‌وه و پۆلیسێک به دوام که‌وت که‌چی من گوێم به‌و نه‌داو به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر رۆیشتن تا گه‌یشتمه لای یه‌کێک له فه‌رمانبه‌ره‌کانی نه‌خۆشخانه‌و لێم پرسی ئایا نه‌خۆشێک هه‌یه به‌م ناوه ئه‌ویش وتیت به‌لێ له ژێر چاودێری پزیشکه‌و که‌س بۆی نیه سه‌ردانی بات که‌چی من به چاوی پڕ گریانه‌وه رووم کرده ژووره‌که‌و بینم دایک و دوو خوشکه‌که‌م به گریانه‌وه له به‌رده‌رگا وه‌ستاون و چاوه‌رێی پزیشک ده‌که‌ن تا ئه‌نجامه‌که‌یمان پێ بلێت خۆم بۆ نه‌گیراو زیاتر له جاران ده‌ستم کرد به گریان له په‌نجه‌ره‌ی ده‌رگای ژووره‌که بینیم که‌وا باوکم له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌که پال که‌وتووه و نه هه‌ست نه ده‌نگ نه جوله‌ی نیه و دوو پزیشک و چه‌ند یارمه‌تی ده‌رێکی پۆزیشکی له ده‌وری کۆبوونه‌ته‌وه ، پاش چاوه‌روانیه‌کی زۆر یه‌کێک له پزیشکه‌کان رووی تێکردین و وتی : ئێستا باری ته‌ندروستی باوکتان زۆر باشه به‌لام ئه‌گه‌ر چوون بۆ لای یه‌کێک یه‌کێ بچوون و با ده‌وروبه‌ری قه‌له‌بالغ نه‌بێت سه‌ره‌تا دایکم به چاوی پڕ فرمێسکه‌وه چووه لای و جگه له گران قسه‌یان بۆ نه‌کرا دوای ئه‌و هه‌ردوو خوشکه‌که‌م چوون و دوای گه‌رانه‌وه‌یان منیش به چاوی فرمێسکاوی و دلێکی پڕ له گریانه‌وه رووم کرده ژوورهکژهو له‌گه‌ل یه‌که‌م هه‌نگاوم باوکم ده‌ستی بۆ به‌رزکردمه‌وه و به په‌نجه‌کانی نیشانه‌ی بۆ ده‌کردم که باوه‌شێکی پیا بکه‌م ، خۆم بۆ نه‌گیراو به‌راکردن به رهو رووی چووم و به‌گریانه‌وه باوه‌شم پیا کرد له‌یه‌که‌م قسه‌ی دا وتی رۆله گیان ره‌نگه ژیان ئاواتی هه‌موو مان بێت به‌لام گرنگ سه‌رکه‌وتنه له ژیان و گرنگ ئه‌وه‌یه به‌خته‌وه‌ر بژین به‌لام ره‌نگه نامه‌کانی کۆتایی ژیان بمان هێننه گریان و دلهکانمان زیاتر بهه‌ژێنن ، کچه‌که‌م ره‌نگه ئه‌مه دواین ئاواتی ژیانم بێت و هیچی تر خۆزگه بۆ ژیان نه‌خوازم ، به‌لام من له‌م وته‌یه‌ی باوکم نه‌گه‌یشتم چونکه بیرم له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه که‌چی ده‌لێت ته‌نها بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که ئایا که‌ی چاک ده‌بێته‌وه ، پاش که‌مێک بیرکردنه‌وه به چاوی گریانه‌وه رووم کرده باوکم و وتم باوکه چیت وت باوکم وتی کچه‌که‌م سه‌فه‌ره‌که‌ی من زۆر زۆر دوور‌و درێژه چاوه‌ڕیم مه‌که‌ن به‌لکو من چاوه‌رێی ئێوه ده‌که‌م تا له کۆتایی سه‌فه‌ره‌که به‌یه‌ک شاد بینه‌وه چونکه ئه‌م دابڕانه کۆتاییه‌که‌ی به نه‌مانی رۆحهکانه ، جارێکی تر لێم دووباره کرده‌وه که ئه‌وه باسی چی ده‌کات ، باوکم به زه‌رده خه‌نه‌یه‌که‌وه وتی رۆله‌که‌م من توانای فرمێسک سرینه‌وه‌ی چاوه‌کانی تۆم نیه به‌لام خۆت هه‌ول بده ئه‌م فرمێسکانه بسریته‌وه چونکه حه‌ز ده‌که‌م له کۆتایی گه‌شته‌که‌مدا له جیاتی فرمێسکه‌کانی ئیوه زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوانتانبهم تا هه‌موو رۆژێک به دیاریانه‌وه بوه‌ستم و یادتتان بکه‌مه‌وه هه‌رگیز بیر له‌وه مه‌که‌نه‌وه که‌فرمێسک رشتن ببێته دوا هه‌ناسه‌کان و له‌گه‌ل خۆمیان به‌رم به زه‌رده خه‌نه‌ی لێوانتان به‌ڕیم بکه‌ن بۆ ئه‌م گه‌شته ئهبدهییه .... چونکه ژیانی ئه‌و دیوو به زه‌رده خه‌نه‌ی لێوانتان جوانه ئا له‌م کاتانه‌دا له‌گه‌ل ده‌ربڕینی دواهه‌مین پیتی لێوانتان جوانه رۆحه پاکه‌که‌ی باوکم که‌وته سه‌ماو دله‌که‌ی له لێدان وه‌ستا ، جا ئێستا 4 سال به‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته تێپه‌ر ده‌بێت منیش ته‌واوی قۆناغه‌کانی خوێندم ته‌واو کرد که‌چی تا ئێستا فرمێسکێکیان به‌چاومه‌وه نه دیوه ،، هه‌رده‌م زه‌رده خه‌نه میوانی لێوه‌کانمه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێک باوکم یادمان بکاته‌وه .............
نوسینی / سیروان[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » به زه‌رده خه‌نه‌وه به‌ڕیم بکه‌ن بۆ گه‌شت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]