هه‌رچه‌نده له‌سه‌روه‌ش نوسراوه به‌ڵام به‌سه‌ر چاو
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » سێشەمى داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداری له جامی ڤیڤا ده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
هه‌رچه‌نده له‌سه‌روه‌ش نوسراوه به‌ڵام به‌سه‌ر چاو
[size=16]به‌هیوای سهركهووتنێكی مێژووی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، وه‌بزانم كاك احمد شكوری خۆشمانی له‌گه‌ڵه ؟!! .
به‌ڵام كاك سه‌فین وه‌بزانم سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاكا نیوزه بۆیه ئه‌گه‌ر بكرێ له‌ژێره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی بده‌ی
ده‌سته‌كانت خۆشبێ بۆ ئه‌م هه‌واڵه بژی...
[/size]
ئاكا نیوز:یاریدەرێكی ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى تۆپی پێی كوردستان ڕای گەیاند هێڵی هێرشبەرى تیپەكەیان ئاستی وەك پێویست نییە و سێشەمی داهاتوو شاندى هەڵبژاردەى كوردستان بەرەو هەرێمی گۆزۆ بەڕێ دەكەوێ دەكەن .سەمیر بابۆ ئەمڕۆ شەموو بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند “بۆ زیاتر ئامادەكاریی تیپەكەمان بڕیاربوو كەمپێكی ڕاهێنان لە ئەڵمانیا بكەینەوە، بەلاَم بەهۆى كێشەى ڤیزەى چەند یاریزانێكەوە نەكرا كە لەو بڕوایەدام ئەو كەمپە زۆر گرینگ بوو بۆ بەرزبوونەوە و كرانەوەى یاریزانانمان لە یاریكردن لە یاریگەكانى ئەوروپادا لەبەرئەوەى تا ئێستە تیپی ئێمە مەشق و یاریی لە یاریگایەكی خۆشدا نەكردووە كەچی ئەو یاریگەیانەى كە پاڵەوانیەتی ڤیڤاى تیادا ئەنجام دەدرێ یاریگەى زۆر مۆدێرن و خۆشی سەردەمیانەن” .بابۆ گوتی “هیچ زانیارییەكمان نییە لە بارەى ئاست و شێوازى یاریكردنی هەڵبژاردەكانى تر لەبەرئەوەى ساڵ بەساڵ تیپەكان بەپێكاهەتەى تازەتر بەشداریى دەكەن بۆیە ناتوانین هیچ پێشبینی و بڕیارێكیان لەسەر بدەین”.لەبارەى هەڵبژاردەى كوردستان بابۆ گوتى “هەموو یاریزانى نمونەین و یاریزانان گونجاون لەگەڵ یەكدا لە گۆڵپارێز و هێڵی بەرگرى و ناوەڕاست زۆر باشین تەنیا كێشەی هێڵی هێرشبەرمان هەیە كە ئاستیان وەك پێویست نییە، بەڵام هەوڵ دەدەین ئەو لایەنەش چارە بكەین ئەمەش بەهۆى دابڕانی هەریەك لە باشترین هێرشبەرانی كوردستان سامح ڕۆستەم كە لێدانى بەهێز و ڕاستەوخۆى زۆرباشە لەگەڵ ئەحمەد سالار لە پێكهاتەى هەڵبژاردەكەن” . سەمیر بابۆ پێشی وابوو گەر چەند یاریزانێكی كوردى ئەوروپاش كە بڕیارە پێوەندى بەهەڵبژاردەى كوردستان بكەن كاریگەرى نابێ لەبەرئەوەى ئەوان لە ماوەى پشوودان و لەوانەیە ئاستی تواناى جەستەییان تەواو نەبێ و گونجانیان لەگەڵ یاریزانى هەرێمی كوردستان باش نەبێ. لەلایەكی ترەوە دڵشاد ساڵح سەرپەرشتیارى هەڵبژاردەى كوردستان بە(ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند “بڕیارە سێشەمى داهاتوو شاندی هەڵبژاردەى كوردستان لە ڕێگەى باڵەفڕگەى نێودەوڵەتیی هەولێرە وە بەرە و هەرێمی گۆزۆ لە ماڵتا بەڕێ بكەوێ” . پاڵەوانیەتیی ڤیڤا تا ئێستە 3 جار ئەنجامدراوە، هەڵبژاردەى كوردستان دوو جار بەشداریی كردووە، جارى یەكەم لە ساڵی 2008 لە هەرێمی سامیلاندی سوید و توانى پلەى چوارەم بەدەست بێنێ، لە ساڵی 2009 هەڵبژاردەى كوردستان لە دووەم بەشداریدا پلەى دووەمی بەدەست هێنا كە هەرێمی پادانیاى ئیتاڵیا میوانداریى كرد و بڕیاریشە ئەمساڵ چوارەم پاڵەوانیەتیی ڤیڤا لە هەرێمی گۆزۆى ماڵتا بكرێت تا ئێستە بەشداریى تیپەكان دیار نییە.
اکانویز
یاریگا
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » سێشەمى داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداری له جامی ڤیڤا ده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]