دهست خۆش سهرکهوتوبیت
سوپاس
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » گونجانی دەروونی » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهست خۆش سهرکهوتوبیت
سوپاس
دهست خۆش سهرکهوتوبیت
دهست خۆش مامه گیان بۆ ئهم بابهته جوانه سهرکهو توبیت
سوپاس
دهست خۆش مامه گیان بۆ ئهم بابهته جوانه سهرکهو توبیت
گونجانی دەروونی
گونجانی دەروونی پرۆسەیەكی دینامیكی بەردەوامی ڕەوشت وژینگەیە,یاخود سروشت وكۆمەڵایەتیە كەڕەوشتی مرۆڤ دەست بەگۆڕان وچاك بوونەوە دەكات تادەگاتە پلەی پارسەنگ لەنێوان تاك وژینگە.
هەندێ لەزانایانی دەروونزانی وا لەگونجانی دەروونی گەیشتوون كەوا تەندروستی دەروونیە, وەبۆ دیاریكردنی هێڵی بەیانی ( كێرڤ ) سلبی یان ئیجابی ئەم خۆ گونجانە دەوەستێتە سەر ئەو شێوازانەی كەئەو كەسە دەیگرێتەبەر بۆ گەیشتن بەپارسەنگی رێژەیی لەگەڵ ژینگە.
ئاسۆیەكانی خۆ گونجاندنی دەروونی :
گونجانی كەسی ( شخصی ) ئەمەش بەختیاری لەگەڵ خود دەبێت ڕازی بوون لەخودی خۆت, تێربوونی رەمەك ( الغرائز ) وپێویستیە بنچینەییەكان وزگماكی وفسیۆلۆجی وەكو ( خواردن ونووستن وسێكس وهەبوون و وجود وسۆز وهەڵچوون و ترسان وخۆپاراستن وسەقامگیری كۆمەڵایەتی) هەروەها پێویستیەكانی ناوەندی دەوروبەر وەكو هەست كردن بەتێكەڵ بوونی كۆمەڵ بەشداری كردنی خێزان وسەقامگیری دەروونی وئاسایش ورێزی خەڵك بۆ تاك.
گونجانی كۆمەڵایەتی: بەختیاری لەگەڵ كەسانی تری ناو كۆمەڵ دەگرێتەوە, واتە گونجانی تاك لەگەڵ كۆمەڵ وە ئیلتیزام كردن ورێزگرتن وقبوڵكردنی گۆرانكاری كۆمەڵ, تاك هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات كەوا لەگەڵ خودی خۆی خۆی بگونجێنێ, وەبۆ ئەم كارەش پەنا دەباتە بەر شێوازی ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ .
شێوازی ڕاستەوخۆ زیاتر فسیۆلۆجیە واتە گۆرانكاری گەشەی لەش لەقۆناغە جیاوازەكان كەهەر قۆناغێكی گەشە ڕەوشتی جیاو گونجانی دەروونی جیاوازی لەگەڵ دەبێت وەك قۆناغی منداڵی وهەرزەكاری گەنجیەتی وپیری.
شێوازە ڕاستەوخۆكانی گەیشتن بەگونجانی دەروونی ئەمانەن :
1. گەشەكردنی توانای لەش : هەوڵدان بۆ لەش ساغی وتەندروستی باش لە رێگای خۆپاراستن ووەرزش كردن وگرنگی دان بەخواردنی دروست.
2. گەشەكردنی هێزی تێگەیشتن: واتە بەكارهێنانی توانای بیركردنەوە بۆ دەسگیر بوونی بەشێكی گەورە لەزانست وڕۆشنبیری گشتی وبیر ڕوناكی وزمان رێكی.
3. گەشەكردنی كۆمەڵایەتی: وەكو رازی بوون لەخود وەباوەڕ بەخۆبوون لەسەر واقیعی كۆمەڵایەتی ودروست بوونی رێبازگەی فكرو, وە هەبوونی هزری بەهێز كەتوانای لێكدانەوەی ڕووداوەكانی دەوروبەرمان هەبێت وقبوڵی گۆڕانكاری كۆمەڵ بكەین وە بەشداری چالاكی كۆمەڵایەتی بكەین وبەشداری رێكخراوە جەماوەری وخێزانی وكۆمەڵایەتیەكان بكەین بۆ بەدەستهێنانی پارسەنگی كۆمەڵایەتی.
4. گەشەكردنی سۆز وهەڵچونەكان: تەندروستی كۆمەڵ وتێربوونی پێویستیە سەرەكی وناوەندیەكان وحەزكردن بەسەركەوتن وگەیشتن بەپلەی زانیاری وسەقامگیربوون ورێزی كۆمەڵایەتی وبەرگری كردن لەخود وسەربەستی تاك ئەگرێتەوە.
شێوازە ناڕاستەوخۆكانی گەیشتن بەگونجانی دەروونی بریتیەلە:
فێڵی بەرگری دەروونی: شێوازێكی ناهەستیە لەتاكدا ڕوودەدات بۆ تەمومژاوی كردنی ڕاستیەكان وشاردنەوەی كارە نادروستەكانی خۆی وداپۆشینی كەموكورتیەكانی خۆی دژی پەژارە ( قلق) وسەرنەكەوتن ( اڵاحباگ ) وململانێ لەگەڵ خود, ئەمەش بەكاردێ بۆ بەرگری كردن لەخود وگەرانەوەی باوەڕ بەخۆبوون وەمانەوە لەسەر پارسەنگی دەروونی كۆمەڵایەتی, وەك دەرنەچوونی خوێندكارێك لەتاقیكردنەوەكان وشاردنەوەی راستی لەنێوان كۆمەڵ وهۆیەكەشی دەگەرێنێتەوە بۆ باری كۆمەڵایەتی وئابووری وگرانی پرسیارەكان وكەمتەرخەمی مامۆستا بۆئەوەی لەناو كۆمەڵ فشاری لەسەر كەم بێت وشەرمەزار نەبێت وئازاری دەروونی خۆی نەدات وە پارسەنگی خۆی لەنێوان برادەران ڕابگرێت. ئەم كارە فێڵی بەرگری دەروونیە هەموو كەسێك پەنای بۆ دەبات, چونكە وەك چەكێكە بۆ بەرگری كردن لەخودی خۆی.
فێڵی بەرگری دەروونی سێ جۆرە :
1. فێڵی بەرگری دەروونی خۆ كێشانەوە/ هەڵاتن: وەك ( خۆكێشانەوە,گەڕانەوە بۆ ڕابوردوو, هەڵوەشانەوەی كەسایەتی و وازهێنان, نكۆڵی كردن وهۆ هێنانەوە)
هۆ هێنانەوە لێكدانەوەی ڕەوشتی فاشل وهەڵە بەچەند هۆیەكی ڕاست, ئەمەش جیاوازی هەیە لەگەڵ درۆ, چونكە بەهۆ هێنانەوە فێڵ لەخۆت دەكەیت بەڵام بەدرۆ فێڵ لەكەسانی تر دەكەیت.
2. فێڵی بەرگری دەروونی دژایەتی / هێوش كردن : وەكو ( دژایەتی , هەڵمژینی رەوشتی كەسانی تر ) هەڵمژین وەرگرتن / واتە هەڵگرتنی خو و ڕەوشت وسۆز وبەها وئاكاری كەسانی تر وەك ئەوەی هی خۆت بێت, واتە نزیك بونەوە لەخو وڕەوشتی كەسانی تر.
3. فێڵی دەروونی بەلەجیاتی : وەكو لەجیاتی دانان, لابردن, تێهەڵكێشان, بەرزبونەوە)
بەرزبونەوە ( اڵاعلاو ) واتە بەرزبونەوەی رەمەك ( غەریزە) لەلایەن تاك كە كۆمەڵ پەسەندی ناكات, جا دەربڕینی ئەو ڕەمەكە بەشتی تر وەكو بەرزبونەوەی ڕەمەكی سێكسی زۆر كە كۆمەڵ رێگا نادات بەجێبەجێ كردنی ,لەبەرئەوە تاك هەڵدەستێت بەنووسینی شیعری ڕووت ودڵداری … هتد یاخود بەرزبونەوەی دژایەتی لەلایەن تاك وەدەربڕینی بەفێربوونی وەرزشی بۆكسێن واتە ئەو كەسانەی بەرزبونەوەی دژایەتیان هەبێت هەردەم حەز بەیاری توند وتیژی دەكەن بۆ شاردنەوەی هێزی دژایەتی ناو دەروونی.
دهرونناسی
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » گونجانی دەروونی » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]