[size=21]نوسینی / دیار مه‌لا گچکه .... شه‌قلاوه
ده‌مه‌و ئێواره‌يه خۆر به‌ره‌و ئابوبوون ده‌چێت هه‌موو شتێ سۆز‌و خه‌مى لێده‌تكێ له‌وه ده‌چێت خه‌ڵكانێكى زۆر ئاسووده‌بن و خه‌ڵكانێكى زۆريش بێ مراز بن، نازانم بۆ منيش له يه‌كه‌م نيگا خۆشم ويست له يه‌كه‌م نيگا چاوه‌كانم گه‌ڵى راستگۆ بوون، به‌ڵام ئێستا دواى لێك دابرِان تۆ بووى به سهراب منيش دوا تروسكه‌ى دابران بووم به شێتى ئه‌به‌دى، ته‌نيا تۆ بوويت به رووى مندا پێدهكهنيت به خهندهيهك دڵمت گه‌رمت ده‌كردوه كه لێشم نزيك دهبوويتهوه خوێنێكى گه‌رمتر له ده‌ماره‌كانم هاتووچوى ده‌كرد ، تۆ گوڵێكى دانيسقهو قه‌شه‌نگ بووى له نيو ئه‌و هه‌موو كورِه جوان و خوا پێداوه‌كان منت ويست.
، بۆ له من بوويت به گه‌وهه‌رى نيو چيرۆكه ئهفسانييهكان؟ نازانم بۆ ته‌نيا منت خۆش ويست؟ چۆن ئه‌و دڵه كه‌لاوه‌ى من خسته ژێر پێى رێبواران؟ ئێستاكه وا هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانى دونيا له رووما داخراون منت خسته نيو دونيا خه‌ياڵ و گرين، ... ئه‌وه‌تا گريان قورگى گرتووم ئه‌وساش ده‌گريام. ئێستاكه‌ش بۆنى مه‌رگم لێ دێ. كه دابرِايت و ماڵئاوايت لێ كردوم چاوه‌كانم دوو كانياوى خوێن بوون، رێبوارێكى سه‌رهه‌ڵگرتوو و بێ مرازبووم. من هه‌ميشه خه‌ون به به‌هارى تۆ ده‌بينم، تۆ بووى به داستانى بێ كۆتايى. خۆزگه چيرۆك نووس ده‌بووم ئه‌وسا دهتدى چ چيرۆكێكى جوان و غه‌مگينى ئه‌م ئهوينهم دهنووسييهوه چيرۆكى لێك دابران و ماڵئاوايى. ئازيزم ماڵى دڵم پرِه له هه‌ست و عه‌شق و خۆشه‌ويستى، به‌ڵێنم دابوو گه‌ر بۆ من بيت سه‌رو سامان و روح و دڵم هه‌مووى بكه‌م به ديارى تۆ. ئازيزم له يادمه ئه‌و رِۆژانهى رابردوو ساته خۆشه‌كانى به‌يه‌كه‌وه بووين چه‌ند خۆش بوو رۆژانى رابردوومان ئه‌و ساتانه‌ى كه كوێ گرى مۆسقاى مۆنهمۆ و چوار وه‌رزه‌كه‌ى فينفاغ بووين، ئه‌و مۆسقايانهى كه هه‌زاران ره‌نگ و بۆنى خۆشى بۆ ده‌هێنام يان ئه‌وساتانه‌ى له جێگاى ژووانمان خۆت و كۆمه‌ڵێك گوڵى هه‌مه جۆرى مادونيا، پۆتۆنيا، داليا، مينا، مانۆليا بۆ منت به ديارى ده‌هێنا خۆ من هيچ گۆڵهكان له يه‌كه‌ى جيا ناكهومهوه ناويشيانم نهم بيسبوو هه‌ر دوور به دوورى سه‌يرم ده‌كردن و بۆنيانم ده‌كرد، له گه‌ڵ ئاشنابوونتا شه‌و تا به‌يانى چه‌ندها نامه‌ى دڵداريم ده‌نووسى و بهيانيش له گه‌ڵ گزنگى خۆر ههموويانم دهدرِان نه‌با تيشكى خۆر بيانخوێنێتهوه.. من ده‌مرم بێ ئه‌وه‌ى كه‌س بزانێ تۆم خۆش ده‌وێ.. له‌وه‌ته‌ى ماڵئاوايت لێ كردووم ژيانم بۆت سهراب باش ده‌زانم ده‌نگم ناتگاتێ ئه‌وه‌نده سه‌رم ههڵبرِى بۆ ئاسمان ... هێنده شيعرو په‌خشانم نووسى بۆت په‌نچه‌كانم هه‌ڵوه‌رى! .خۆشه‌ويستم هه‌موو ساته‌كانى ته‌مه‌نم له چاوهرِانى چرپه‌ى ده‌نگى تۆن، شه‌قام كۆڵانه‌كان بێ تۆ چۆڵ و هه‌ر لهبيابان ده‌چێ... بۆ تۆييى ئه‌و دڵم كهلاوێكى وێرانه ئه‌ى په‌ناگه‌ى هه‌موو كاتم ئه‌ى دوا چيرۆكى ئهوينم وه‌ره سه‌يرى وێنه‌ى من بكه وه‌كو وه‌رزى پايز حه‌سره‌ت منى داپۆشيوه، به حه‌سره‌تم وه‌كو رابردوو رووخسارى فريشتهت بتبينم بپرِژێنه نێو هه‌ست و قوڵاى ئهوينم هه‌موو ساته‌كانى ته‌مه‌نم دڵم په‌رۆشى نيگات بوون په‌رۆشى چاو و قژى خاوت .. په‌رۆشى لێوت ... هێنده ده‌ستت خسته نيو ده‌ستم په‌نجه‌كانم بۆنى ده‌ستى تۆيان لێ دێت. من به ههناسهيهك ده‌ژيم كه له لێوت ئه‌گا به من ... هه‌موو خۆزگه‌و ئاره‌زووى من وه‌ك گه‌ڵاى وه‌رزى پايزى خه‌زان هه‌ڵوه‌راند وێنه‌ى عاشقێكى زامدار و روخاو، رِۆژى شاديم هه‌ر هه‌ڵنه‌هات .. چركه‌ى كاتژمێرى دلى ژووانمان ده‌نگى نايهوه .. ئيتر كۆتايى چيرۆكى خۆشه‌ويستيمان به ناچارى له گۆرنێين.. عه‌ترى نامه‌كان نامێنى و گۆڵه يادهگاريهكانيش سيس و هه‌ڵوه‌ران .. وا به‌ره‌و گۆرستانى عه‌شق ملى رێگه دهبريين .. به ته‌نها ههڵوهراين له ژێر چه‌ترى خۆشه‌ويستى.
[/size]