تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس مامه‌ ئاسۆ گیان
ده‌سته‌كانی تۆش خۆش

2

بابه‌تێكی زۆر جوان بوو سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی جامی جیهانی
ئه‌وه‌ی لای من زۆر جوان بوو (( 1. رۆناڵدۆ 15 گۆڵ ))
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ كاك سه‌فین

بابه‌ت جێگیر كرا

1

[size=24]ئاماده‌کردنو به‌دواداچوون :سه‌فین[/size]
[size=24]له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ندین روداوی ناوازه‌و ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی ده‌بینن،

*خێراترین كارتی‌ سور:
له‌مۆندیالی 1986 خێراترین كارتی‌ سوری‌ تیا به‌كارهات، جۆزێ باپتیستا دوای ته‌نها 56 چركه‌ له‌ده‌ستپێكردنی‌ یاری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر سكۆتله‌ندا به‌كارتی‌ سور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردوه‌.

*پێلێ‌و رۆجی میلا
ئه‌فسانه‌ی‌ به‌رازیلی پێلێ گه‌نجترین یاریكه‌ره‌ كه‌ گۆڵی له‌مۆندیالدا كردبێت، له‌ 17 ساڵی‌و 239 رۆژدا، گۆڵه‌كه‌ی‌ پێلێ له‌قۆناغی هه‌شتی‌ مۆندیالی 1956 بوو به‌رامبه‌ر وێڵز. به‌ته‌مه‌نترین یاریكه‌ریش كه‌ گۆڵی له‌مۆندیالدا كردبێت رۆجێ میلای كامیرۆنی‌ بوو كه‌به‌ته‌مه‌نی‌ 42 ساڵ‌و 39 رۆژ بوو، میلا خاوه‌نی‌ تاكه‌ گۆڵی وڵاته‌كه‌ی‌ بوو به‌رامبه‌ر روسیا ئه‌وكاته‌ی‌ 6-1 دۆڕان له‌مۆندیالی 1994 دا.

*ماڵدینی‌و ریكۆرد
لۆته‌ر ماتیۆسی ئه‌ڵمانی‌ زۆرترین یاری‌ له‌مۆندیال كردوه‌ به‌ 25 یاری‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌، به‌ڵام پاوڵۆ ماڵدینیی‌ ئیتاڵی زۆرترین خوله‌ك له‌مۆندیالدا به‌شداری‌ كردوه‌ به‌ژماره‌ی پێوانه‌یی كه‌ 2220 خوله‌كه‌، لۆته‌ر ماتیۆس 2052 خوله‌ك به‌شداری‌ كردوه‌ كه‌به‌مه‌ش دووه‌م یاریكه‌ر له‌‌مێژوی‌ مۆندیاله‌كاندا له‌روی‌ زۆری خوله‌كی‌ له‌یاریگادا، له‌پله‌ی‌ سێیه‌مدا یۆی سیله‌ر له‌ئه‌ڵمانیایه‌ به‌ 1980 خوله‌ك‌و دیگۆ مارادۆنا له‌پله‌ی‌ چواره‌مدا دێت به‌ 1938 خوله‌ك.

*فه‌ره‌نسا‌و كارتی‌ سور:
تا ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا دووجار گه‌یشتۆته‌ یاری‌ كۆتایی جامی‌ جیهانی‌و له‌هه‌ردوو یاریه‌كه‌یدا كارتی‌ سوری وه‌رگرتوه‌، له‌ یاری‌ كۆتایی 1998 مارسیل دیزایل به‌كارتی‌ سور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ فاوڵی له‌ كافو گرت، دوای 8 ساڵ‌و له‌یاری‌ كۆتایی 2006 دا به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا، زێدان به‌كارتی‌ سور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ كه‌له‌یه‌كی‌ له‌ ماتێرازی دا.

گۆڵكه‌رانی‌ به‌رازیل له‌مۆندیالدا
به‌رازیل له‌هه‌موو مۆندیاله‌كاندا به‌شداری‌ كردوه‌و خاوه‌نی‌ 5 نازناوه‌، پێویسته‌ گۆڵكه‌رانی‌ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ بناسین له‌مێژوی‌ هه‌موو مۆندیاله‌كاندا.
1. رۆناڵدۆ 15 گۆڵ
2. پێلێ 12 گۆڵ
3. جایرزینیهۆ 9 (ته‌نها یاریكه‌ره‌ له‌هه‌موو یاریه‌كانی مۆندیالدا گۆڵی كردبێت له‌ 1970 )
4. ڤاڤا 9 گۆڵ
5. ئه‌دمیر 8 گۆڵ (گۆڵكه‌ری‌ مۆندیالی 1950)
6. لۆنیداس 8 گۆڵ (گۆڵكه‌ری‌ 1938)
7. ریڤاڵدۆ + كاریكا 7 گۆڵ
8. بیبیتۆ + ریڤیلینۆ 6 گۆڵ.

باتیگۆڵ
گابریل باتیستۆتا ناسراوه‌ به‌ (باتیگۆڵ) خاوه‌نی‌ زۆرترین گۆڵه‌ بۆهه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین به‌ 56 گۆڵ، باتیستۆتا ته‌نها یاریكه‌ره‌ كه‌ دوو هاتریكی‌ تۆماركردوه‌ له‌ دوو مۆندیالی جیاوازدا، یه‌كه‌م هاتریكی له‌ 1994 به‌رامبه‌ر یۆنان تۆماركرد، دوای چوار ساڵی تر باتیستۆتا هاتریكی دووه‌می‌ تۆماركرد به‌رامبه‌ر جامایكا. ساندۆر كۆشیش له‌هه‌نگاریا‌و فۆنته‌ین له‌فه‌ره‌نسا‌و گێرد مۆله‌ر له‌ئه‌ڵمانیا دوو هاتریكیان تۆماركردوه‌ له‌ یه‌ك مۆندیالدا.
باتیستۆتا له‌ 1/2/1969 له‌ریكۆنكیستا له‌دایك بووه‌، له‌ ئیتاڵیا‌و به‌تایبه‌تی‌ له‌لای هانده‌رانی‌ فێرۆنتینا به‌ ئه‌فسانه‌ ناسراوه‌ دوای سه‌ركردایه‌تی‌ یانه‌كه‌ی‌ بۆ چه‌ندین بردنه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناو به‌و گۆڵه‌ زۆرانه‌ی‌ كردویه‌تی‌.  [/size]