تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

هه‌ربژی مامه‌ رابه‌ر

2

[size=16]ئةو دةستانت هةميشة خؤش بيت كاكة رابةر

ياخوا هةر سةركةوتو بيت كولةكةم [/size]

1

[size=16]ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی كه‌ به‌شداری یاریه‌كانی مۆندیالیان كردووه‌، هه‌ریه‌كه‌و دروشمێكی تایبه‌تی هه‌یه‌‌و له‌ مۆندیالدا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی پێ ده‌رازێننه‌وه‌ كه‌ هاتوچۆی پێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات هانده‌رانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ لاسایی كاروانی یاریزانه‌كان بكه‌نه‌وه‌، ئه‌و دروشمانه‌ش هه‌ریه‌كه‌و ته‌عبیر له‌ شتێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌كات‌و هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌. هه‌ندێكیش له‌هه‌ڵبژارده‌كان به‌دروشمه‌كه‌یان رازی نین، چونكه‌ی پێیان وایه‌ ئه‌و دروشمه‌ له‌ ئاستی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌دا نیه‌.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هه‌ڵده‌گرن به‌ره‌نگێكی جوان داپۆشراوه‌، كه‌ ره‌نگێكی سوره‌‌و زه‌ردی تێكه‌ڵه‌، ئه‌و دروشمه‌ی كه‌ له‌سه‌ری نوسراوه‌ دروشمێكی حه‌ماسیه‌‌و له‌ كاتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئیسپانیه‌كان هیوایان هه‌ڵبژاردووه‌ وه‌ك بۆچونێك بۆ دروشمه‌كه‌یان كه‌ ده‌ڵێت" هیوا رێگامانه‌، سه‌ركه‌وتن قه‌ده‌رمانه‌"
ئیسپانیه‌كان له‌رێگه‌ی ئه‌م دروشمه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت له‌جێگه‌ی ئه‌و بۆچونه‌دابن كه‌ بۆیه‌كه‌مین جار له‌مێژوودا بۆ بردنی مۆندیال ده‌ست نیشان كراون، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 60 ساڵه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ نیوه‌ی كۆتایی، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1950ی به‌رازیل.
دروشمی ئیسپانیه‌كان له‌و دروشمه‌ ته‌قلیدیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ كۆمپانیای هیوندای بۆ بزێنه‌ره‌كان دایناوه‌‌و ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی 32 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی مۆندیالیشی له‌ئه‌ستۆدایه‌،  هه‌روه‌ها دروشمی ئه‌و 32 هه‌ڵبژارده‌یه‌ی كه‌ به‌شداری مۆندیالیان كردووه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای هیوندایه‌وه‌ بۆ یان ده‌ست نیشان كراوه‌ ئه‌مه‌ش له‌ پێَشبركێیه‌كی كراوه‌دا كه‌ له‌گه‌ل یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی رێكه‌وتوون له‌سه‌ری.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینیش دروشمی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ ده‌ڵێت" قسه‌ی كۆتایمان سه‌ركه‌وتنه‌" هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش دروشمه‌كه‌یان له‌لا ناخۆش بوو كه‌ ده‌ڵێت" ته‌واوی ژماره‌كان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دان" چونكه‌ به‌رازیلیه‌كان پێیان وایه‌ ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌و یاریزانانه‌ باشترن كه‌ بانگهێشتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نه‌كراون!
به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی شیلی ئارامیان گرتووه‌ له‌سه‌ر دروشمه‌ حه‌ماسیه‌كه‌یان هه‌رچه‌نده‌ یاری به‌ ناوی " لاروخا" ده‌كات، كه‌ به‌زمانی ئیسپانی واتای سور ده‌گه‌یه‌نێت، دروشمه‌كه‌ی شیلی  ده‌ڵێت" لاروخا (سور) خوێنی پاڵه‌وانه‌كانمانه‌، تیمی شیلی پاڵه‌وانه‌"
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پورتوگالیه‌كان دروشمێكی ته‌قلیدیان هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ ده‌ڵێت" یه‌ك خه‌ون، یه‌ك ئاوات، تیمی پورتوگال پاڵه‌وانه‌" هه‌ڵبژارده‌ی هندۆراسیش ئازایه‌تی له‌ دروشمه‌كه‌یاندا ده‌ركه‌وێت كه‌ ده‌ڵێت"یه‌ك وڵات، یه‌ك ئاره‌زوو، 5 ئه‌ستێره‌ له‌دڵدا"
هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكه‌ ته‌حه‌دای ركابه‌ره‌كانی ده‌كات‌و له‌دروشمه‌كه‌یدا ده‌ڵێَت" ئێستا كاتی ئاهه‌نگ گێرانی پاڵه‌وانێكی نوێیه‌" له‌سه‌ر هه‌مان رێڕه‌و هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای ده‌ڵێت" شێری پاراگوایی له‌ باشوری ئه‌فریقا ده‌نه‌ڕێنێت"
له‌كۆتاییدا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرره‌گوای دڵخۆشن به‌دروشمه‌كه‌یان كه‌ ده‌ڵێت" خۆر هه‌ڵدێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌ماندا، ده‌ی بچۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ئه‌ی ئۆره‌گوای"[/size]

http://kurdiu.org/fileup9/2064clip_image001.jpg
[size=16]سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ سپۆرت[/size]