تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

به‌ راستی شایه‌نی گرنگی پێدانه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ماندونه‌بی برام

3

ده ست خؤش براله ماندوونه بيت.

2

ده‌ست خۆش کاک بیلال گیان بابه‌تێکی جوانه‌ و زۆر به‌ سوده‌.

گواستمه‌وه‌ به‌شی تایبه‌ت به‌ بابه‌ت.

1

مێشک و چۆنیه‌تی به‌ هێز کردنی


مێشکی مرۆڤ خوای گه‌وره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی وا دروستی کردووه‌

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ کیشه‌که‌ی له‌ مرۆڤێکی ئاسایدا

هه‌زارو چوار سه‌د و په‌نجا گرامه‌ و به‌شێکه‌ له‌ 50 به‌شی

کێشی مرۆڤ ، له‌ هه‌مان کاتدا توانایه‌کی بێسنوری هه‌یه‌

ده‌توانێ   1000000000000زانیاری هه‌ڵبگرێت و بیپارێزێ

به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ بخرێته‌ سه‌ر کاغه‌ز

ئه‌وا کتێبخانه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی لێ پێک دێ که‌

هه‌زاران کتێبی له‌خۆ گرتبێ زانایان ده‌ڵێن:

ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ مێشک له‌ توانایدا هه‌یه‌

هه‌ڵی بگرێ بخرێته‌ سه‌ر کاغه‌ز 90 ملیۆن (مجلد)کتێبی

لێ ده‌رده‌چێ ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبانه‌ بخرێته‌ پاڵ یه‌کتر

درێژیه‌که‌ی ده‌گاته‌ 450 کیلۆ مه‌تر
جگه‌ له‌مه‌ش مێشک هه‌موو چرکه‌یه‌ک ده‌توانێ فێری

10 شت بێ که‌ له‌خوله‌کیکدا ده‌گاته‌ 600 دانه‌...

وه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات شه‌وو ڕۆژ

بۆ فێربونی زانیاری وه‌کو میلی کاتژمێر نه‌وه‌ستێ

ئینجا به‌ 60 ساڵ نیوه‌ی مێشکی پڕ ده‌بێ....

زانایان ده‌ڵێن مرۆڤ دوای ئه‌و هه‌موو داهێنان کاریه‌ نوێانه‌ی
که‌ پێشکه‌شی کردووه‌ تازه‌ توانیویه‌تی 1% مێشکی به‌کار بهێنێ
تا ئێستا 99% مێشکی مرۆڤ به‌ لۆکی ماوه‌ته‌وه‌.....

وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رچی تۆڕی گه‌یاندنی جیهانی هه‌یه‌

کۆی بکه‌یته‌وه‌ له‌ مێشکی مرۆڤدا شوێنی ده‌نکه‌ فاسۆلیایه‌ک

ده‌گرێت.....

له‌ مێشکی مرۆڤدا شتێک هه‌یه‌ پێی ده‌وترێ

(القشرة المخیه‌) بارستاییه‌که‌ی له‌ میلگرامێک زیاتر نییه‌

به‌ڵام 14 ملیار خانه‌ی تێدایه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و خانانه‌ش

له‌گه‌ڵ له‌ دایک بوونی مرۆڤدا له‌ دایک ده‌بن...

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و گۆڕانانه‌ی که‌ به‌سه‌ر خانه‌کانی

لاشه‌ی مرۆڤدا دێت ، سه‌رجه‌م خانه‌کانی مێشکیش

ده‌گرێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوش هه‌ندێک

له‌ زانایان وای بۆ ده‌چون که‌ گوایه‌ یاسای گۆڕانی خانه‌کانی

لاشه‌ی مرۆڤ خانه‌کانی مێشک ناگرێته‌وه‌ به‌ڵام دواتر

بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ خانه‌کانی مێشکیش به‌رده‌وام

ده‌گۆڕێن و نوێ ده‌بنه‌وه‌و له‌ ژیانی مرۆڤدا ده‌یه‌ها جار

ئه‌و گۆڕانه‌ ڕووده‌دات ، ئه‌وه‌تا زانای به‌ناو بانگی فه‌ره‌نسی

(فلاماریۆن) ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌ندامێک له‌ ئه‌ندامه‌کانی له‌شی مرۆڤ

له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا ده‌گۆڕێن ، ته‌نانه‌ت ئه‌م گۆڕان و

نوێ بونه‌وه‌یه‌ ، مێشکی مرۆڤیش ده‌گرێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها

هه‌موو ئه‌و گه‌ردیله‌و خانانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ماوه‌ی

مانگه‌دا دروست بوون......

جێگه‌ی سه‌رسورمانه‌ که‌ ملیۆنه‌ها زانیاری له‌ خانه‌ له‌ناو

چووه‌کانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ خانه‌ تازه‌ دروست بووه‌کان

به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌وا هیچیان لێ بفه‌وتێ......




ئه‌گه‌ر به‌راوردی مێشکی مرۆڤ بکه‌ین له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین

کۆمپیوته‌ری جیهانی دا که‌ کۆمپیته‌ری -کری-یه‌ ده‌بینین:


کۆمپیته‌ری -کری-:

کێشه‌که‌ی 7 ته‌نه‌

ده‌توانێ 400 کاری کۆمپیوته‌ری ئه‌نجام بدات

له‌ یه‌ک چرکه‌دا بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ..


مێشکی مرۆڤ :

کێشه‌که‌ی 1.450کیلۆ گرامه‌..



هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی کۆمپیوته‌ری کری ئه‌نجامی

ده‌دات له‌ماوه‌ی 100 سال مێشک له‌ ماوه‌ی 60 چرکه‌

ئه‌نجامی ده‌دات....

زاناکان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شتێک دروست بکه‌ین

وه‌ک مێشکی مرۆڤ وابێ

پێویستمان به‌ شوێنێک هه‌یه‌ که‌ 7 جار

له‌م گه‌ردونه‌ گه‌وره‌تر بێ.....

ئه‌مه‌ گه‌وره‌یی به‌دیهێنه‌ری ئه‌و مێشکه‌مان بۆ ده‌رده‌خات..
چۆن مێشکت به‌هێز ده‌که‌ی؟؟؟؟





1- ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر به‌ شێوه‌ی له‌سه‌ر خۆیی.

مێشکی مرۆڤ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی 80% ی له‌ ئاو پێک هاتووه‌

پێویستیه‌کی زۆری به‌ ئاو هه‌یه‌و ده‌مارێکیش له‌ مێشکدا

هه‌یه‌  په‌یوه‌ندی به‌ زیره‌کی و بیر تیژی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ و

به‌ ته‌ڕ بونی زیره‌کی له‌ مرۆڤدا زیاد ده‌بێ...

2- هه‌وای پاک و ژینگه‌ی خاوێن.

3- هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژینی قوڵ به‌ لووت و دانه‌وه‌ی به‌ ده‌م

4-ئاوازی خۆش و ده‌نگی هێمن و له‌سه‌رخۆ..

وه‌ک ده‌نگی بولبول و خوڕه‌ی ئاوو ده‌نگی هه‌وا ....

5- پێکه‌نین به‌ تایبه‌تی زه‌رده‌خه‌نه‌..

6-بیر کردنه‌وه‌و خستنه‌گه‌ڕی ژیری.

7-ڕاهینانی بیر بۆ نمونه‌:

له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا 12 ناو بڵی که‌ به‌ (س) ده‌ست پێ بکات

8- ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر شتێک بۆ ماوه‌یه‌ک.

9-نوێژ کردن ، به‌تایبه‌تی ڕوانینه‌ شوێنی کڕنۆش بردن.




10-خه‌وی پێش نیوه‌ڕوان (القلیوله‌) یان دوای نیوه‌ڕوان.

11-شه‌وان زوو خه‌وتن و به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵسان.

12-خوێندنه‌وه‌ی زۆر.

13-شت زۆر له‌به‌ر کردن به‌تایبه‌تی قورئان.

14-بیر کردنه‌وه‌ له‌ شتی پێچه‌وانه‌

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مێشک به‌هێز ده‌کات و ته‌رکیزی زیاد

ده‌کات ، ده‌بێته‌ هۆی داهێنان کاریش ئه‌وه‌تا ده‌بینین

بیرۆکه‌ی داهێنانی قه‌له‌م له‌ بیر کردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه‌ داهێنرا

ئه‌وه‌ بوو یه‌کێک له‌ زاناکان کاتێک بینی قه‌ڵه‌م له‌ناو مه‌ره‌که‌بدایه‌ و

ئه‌و دار و قه‌میشه‌ی که‌ نوسینیان پێ ده‌کرد نوکه‌که‌یان له‌ مه‌ره‌که‌ب هه‌ڵده‌کێشا

تا پێی بنوسن ، ئه‌م زانایه‌ بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ با له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌له‌م له‌ناو

مه‌ره‌که‌ب دا بێ با مه‌ره‌که‌ب له‌ ناو قه‌له‌م دابێ ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ئێستا

ئێمه‌ ده‌ینوسین له‌و بیرۆکه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداو داهێنراوه‌..

15-مه‌له‌وانی و خۆشۆردن.

16-زوو زوو قاچ فێنک کردنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی دوای ماندوو بوون.

17-له‌به‌ر کردنی ره‌قه‌م به‌تایبه‌تی ره‌قه‌می مۆبایل.

18-وه‌رزش کردن.

19-گرنگیدان به‌چه‌ند شتێک له‌یه‌ک کاتدا.

20-ده‌ست نیشان کردنی خاڵی لێک چوو له‌ نێوان دوو شت یا دوو وێنه‌

21-لێکدانه‌وی که‌ره‌سته‌و پارچه‌ئامێر و شتی لێک ترازاو.

22-لێکدانه‌وه‌ی ژماره‌.

23-خواردنی هه‌نگوین.

24-خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م به‌ نیازی بیر تیژی

25-ئه‌م خواده‌مه‌نی و میوانه‌ش زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێز کردنی مێشک:

مۆز ، سێو ، چه‌ره‌زات ، باوی ، گویز ، سه‌وزه‌وات ، تریی ره‌ش ، مێووژ ،

کونجی ، گۆشتی ماسی ، جه‌رگ ، مێشکی ئاژه‌ڵ ، په‌نیر و که‌رێ و قشته‌ ،

خورما ، گیزه‌ر ، هه‌نجیر ، گیلاس ، زه‌یتوون...



کوردیش لۆڤ