[size=16]نكۆڵی له گهورهیی و به توانایی زهكهریا ناكرێت له هونهردا، بهڵام ئهسهف میوزیك و دهنگی كهمێك توركیه..!
دهست خۆش كاكه ئارێز ...[/size]
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » زەكەریا : لاپەڕەی سپی هەنگاوێكە بۆ بە ئینتەرناشناڵ بوونی گۆرانی و میوزیكی كوردی » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=16]نكۆڵی له گهورهیی و به توانایی زهكهریا ناكرێت له هونهردا، بهڵام ئهسهف میوزیك و دهنگی كهمێك توركیه..!
دهست خۆش كاكه ئارێز ...[/size]
ئهو خۆی بۆ سەفەرێكی زۆر كورت ئامادەكردبوو كە پەیوەندیم پێوەكرد بۆ ئەوەی یەكتری ببینین، نیو كاتژمێر مابوو بۆ ئەوەی بگاتە فڕۆكەخانە و ئامادەبێ بۆ سەفەرەكە، بەڵام لەوە دەچوو ئەو بەلایەوە ڕێزگرتن لە ڕۆژنامەنووسێك و تەرخانكردنی كاتێك بۆ ئەوەی وەڵامی چەند پرسیارێكی زۆر گرنگ بداتەوە، گرنگتر بوو لەو سەفەرەی كە بەڕێوە بوو.
ئەو بەشێكی لەو ماوە كورتە بۆ ئەو دیدارە كورتە تەرخانكرد .
زەكەریا ئێستا هەوڵی ئەوە دەدا هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی بە ئینتەر ناشیوناڵ بكات، چونكە كارێك لەسەر ئاستی كوردستان دەبێ جیاواز بێ لەو كارەی بۆ سەر ئاستی جیهانی دەكرێت، بۆ ئەویش ( لاپەڕەی سپی ) هەنگاوێكە بۆ ئەوەی هونەری گۆرانی میوزیكی كوردی سنووری دیاری كراو و چەق بەستووی خۆی ببڕێ بۆ جیهان و سنوورێكی فراوانتر.
هەرێمی كوردستان: پێت وایە ( لاپەڕە سپی ) دەبێتە قۆناغێكی نوێ لە هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی؟
زەكەریا: لاپەڕەی سپی- هەنگاوێكی نوێیە بۆ بە ئینتەرناشناڵ كردنی هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی، ئەو هەوڵەش سانا نییە، دوو ساڵ كاری بەردەوام، شەونخوونی و ڕۆژو شەو لەسەر یەكدانی ویستووە، تا ئەو بەرهەمە لە دایك بوو كە خۆم پێم وابوو لە كارەكانی پێشووتر جیا بوو.
هەرێمی كوردستان: ئەو جیاكاریە لە چییەوە دەبینی خۆت؟
زەكەریا: ئەو جیاكاریە لەو تەكنیكە بەرزە دەبینم كە كراوە لە بەرهەمەكەدا، لەو ئامێرە نوێیانەی میوزیك كە ئێستا لەشاكارە هەرە بەرزەكانی میوزیكی جیهانی كاریان پێ دەكرێت و یەكەمجارە لە گۆرانی و میوزیكی كوردیدا لە لاپەڕەی سپی بەكار هاتن، ئەمەش وا دەكات كێرڤی ئەو هونەرە بەرزتر كاتەوە لەسەر ئاستی نەك كوردستان، بەڵكو لەسەر ئاستی هونەری وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانیش.
هەرێمی كوردستان: تەنها بەكار هێنانی ئەو ئامێرانە نوێیانە بەسە بۆ ئەوەی بتوانی هونەرەكەت بگەیەنیتە ئاستی جیهانی؟
زەكەریا: ئەوەندە هونەرەكە تەواو ناكات چەند ئامێرێكی نوێ بخەیتە نێو بەرهەمێكی نوێ، بەقەد ئەوەی تەكنیكی دەنگ و ئاوازو دابەشكردن و هارمۆنیاو توانای دەنگ كاریگەرن وەك ئامێرەكان، كە ئەوانیش ڕۆڵی گەورەیان بینیووە لەو بەرهەمەدا.
هەرێمی كوردستان: ئێستا خەریكە لەو سنوورەی گۆرانی و میوزیكی كوردی دەردەچیت؟
زەكەریا:بۆ هەر هونەرمەندێك زەروورە بیر لەوە بكاتەوە هونەرەكەی بگەیەنێتە ئاستی بە جیهانی بوون، هەمیشە ئەگەر هونەرمەند بەو شێوە بیر بكاتەوە كارێكی زۆر باش دەكات چونكە زیاترین هەوڵ بۆ سەركەوتنی گەورەی بەرهەمەكە دەدات و توانایەكی زۆر خەرج دەكات.ئەگەر بەو شێوەیەش بیر نەكەینەوە، ناتوانین ناسنامەیەك بۆ خۆمان و هونەرەكەمان دروست بكەین، دەبێ چۆن پێشتر ئێمە گوێمان بۆ گۆرانی و میوزیكی بیانی دەگرت، دەبێ ئێستا هەوڵی ئەوە بدەین خەڵكی بیان گوێ لە هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی بگرێت، ئەگینا هونەری كوردی دەبێتە هونەرێكی قەتیس ماو لەیەك چوارچێوەدا لە شێوەی تابلۆیەك كە هێواش هێواش ڕەنگەكانی لەگەڵ تێپەڕبوونی زەمەن كاڵ دەبێتەوە و دواتریش وێنەكە لێڵ دەبێت .
هەرێمی كوردستان: بیر لەوە دەكەنەوە لە ئایندە كارێك لەسەر ئاستی جیهانیدا بكەن؟
زەكەریا: ئێمە پێشتر كارمان بۆ ئەوە كردووە، خەڵكی كوردستانیش لەوە ئاگاداربوون و لە میدیاكاندا بینیان كە لە یەكێ لە فیستفاڵە بەناوبانگەكانی جیهانی بە ناوی فیستیفاڵی ( ئۆریەنت ) لە سوێد بەشداریمان كرد و نوێنەرایەتی هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردیمان كرد، زیاتر لە 20 میوزیك ژەنی گەنجی كورد لەو فیستفاڵە لەگەڵمدا بەشداربوون و هاتنە سەر یەك لە شانۆ هەرە بەناوبانگەكانی جیهان.
هەرێمی كوردستان: پێت وایە ئەو ئەزموونەی ئێوە ڕەنگدانەوەی بەسەر هونەرمەندانی دیكەی كوردستانەوە دەبێت؟
زەكەریا: من هەوڵ بۆ ئەوە دەدەم كارێك بكەم خزمەتێكی گەورە پێشكەش بكەم، ڕەنگە كارێكی نوێی من ڕەنگدانەوەی هەبووبێ، وەك ئەوەی شاكارێكی هونەری بەرز ڕەنگدانەوەی بەسەر منەوە دەبێت.
هەرێمی كوردستان: ئێستا میوزیك دەژەنی؟
زەكەریا: میوزیك سەرچاوەی هونەری من بووە، سەرەتای هەر كارێكی هونەری سەدان كاتژمێر میوزیكم ژەنیوە، ئێستاش لە سەرەتای هەر كارێكی نوێم شەو و ڕۆژ لەگەڵ میوزیك دەژیم بۆ ئەوەی ئاوازێكی بە جۆش دروست بكەم، بەڵام ئاوازەكانیش لە ناخمەوە هەڵدەقوڵێن.
هەرێمی كوردستان: لە مۆندیال نزیك دەبینەوە، دونیا سەرقاڵی یاریەكانی دەبێت، ئێوە خولیاتان بۆ ئەو یاریانە هەیە؟
زەكەریا: خولیایەكی زۆرم بۆ وەرزش هەیە بەگشتی، بەتایبەتیش تۆپی پێ، من خۆم وەرزش بەردەوام دەكەم و تۆپی پێش لەگەڵ برادەران دەكەم، چاوەڕێی هاتنی مۆندیالیش دەكەم و تامەزرۆم تا دەگەمە ئەو ڕۆژانەو ڕۆژانێكی زۆر خۆشە، بیر ناچنەوە .
هەرێمی كوردستان: ئەی لە وەرزشی كوردستاندا؟
زەكەریا: من هاندەری یانەی هەولێرم و زۆر بەسەركەوتنەكانی یانەی هەولێر دڵخۆش دەبم، ئەو یانەیەم زۆر خۆش دەوێ .
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » زەكەریا : لاپەڕەی سپی هەنگاوێكە بۆ بە ئینتەرناشناڵ بوونی گۆرانی و میوزیكی كوردی » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]