ده‌سته‌كانت خۆش بیت گیانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » كورته‌یه‌ك له‌وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر د.خ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌كانت خۆش بیت گیانه
سه ركه وتووى هه ردوو دونيابيت وخواپاداشتت بداته وه.
ده‌سته‌کانت خۆش کاک بیلال گیان ، بێگومان ئه‌وه ته‌نها کورته‌یه‌که له وه‌سفی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وه‌کو خۆی باسی بکه‌ین هه‌رگیز حه‌قی ته‌واوی پێ ناده‌ین.
سه ركه وتووى هه ردوو دونيابيت وخواپاداشتت بداته وه.
dast xosh kak belal zoooooooooooooooooooooooooooor gwana
كورته‌یه‌ك له‌وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر د.خ
خودای بالێ ده‌ست له قورئانی پیرۆز باسی له منه‌تێكی گهوهرهدهكات كه تا رۆژی دوایی قه‌رزێكه له ملی هه‌موو باوه‌ر دارێك، ئه‌ویش ناردنی حه‌زره‌تی (محمد) ه (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) خوای گه‌وه‌ره ده‌فه‌رموێت": {ڵقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَڵى الْمُۆْمِنِینَ إذْ بَعَث فِیهِمْ رَسُولا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ێتْلُو عَڵیْهِمْ اێاتِهِ ۆیُزَكِّیهِمْ ۆیُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ ۆالْحِكْمَهَ ۆإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ ڵفِی ضلالٍ مُبِینٍ} [ێ‌ل عمران:164].
هه‌روه‌ها باس له پایه‌وه مه‌كانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات دروودی خودای له‌سه‌ر بێت "النَّبِیُّ أَوْڵى بِالْمُۆْمِنِینَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ۆأَزْۆاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ۆأُوْلُو الأَرْحَامِ بَعْضهُمْ أَوْڵى بِبَعْض فِی كِتَابِ اللَّهِ مِنْ الْمُۆْمِنِینَ ۆالْمُهَاجِڕینَ إِلاَّ أَنْ تَفْعَلُوا إِڵى أَوْلِێائِكُمْ مَعْرُوفًا كَانَ ذَلِكَ فِی الْكِتَابِ مَسْطورًا))هیچ كه‌سیك وهیچ شتێك وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له باوه‌ردار نزیك نیه‌وه شیرین تر نیه، له ئه‌نه‌س ده‌گێرنه‌وه ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت "لا یۆمن أحدكم حتى أكون أحب إلیه من والده وولده والناس أجمعین" [متفق علیه].
له‌م كاته‌دا ئیمامی عومه‌ر _ خوای گه‌وه‌ره لێی رازی بێت _ زۆر به راشكاوی قسه‌یه‌ك ده‌كات له‌به‌ر ده‌م پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌لێت :"ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا من تۆم له هه‌موو كه‌س خۆشتر ده‌وێت له باوكم و كورم و خه‌ڵكان و ماڵم. پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: ئه‌ی عومه‌ر له گیانی خۆت! ئیمامی عومه‌ر ووتی: تا ئێستا نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌م ئاسته!. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: عومه‌ر هێشتا ماوته!. ئێنجا دوای ده‌مێك ئیمامی عومه‌ر هاته‌وه خزمه‌تی و ووتی: ئێستا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له خۆشم خۆشه‌ویست تری. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئێستا كه عومه‌ر ته‌واو بوو!
قورئانی پیرۆز له زۆر شوێن باسی ئاكار ئادگار‌و خوره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری كردوه وئێمه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ته‌نیا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ندێك له‌م لایه‌نانه‌ی كه قورئانی پیرۆز باسی لێوه‌كردوه، چونكه ناتوانین هه‌موو وه‌سفه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) كه خودای گه‌وه‌ره له قورئاندا باسی كردوه بیخهینهروو، چونكه ئه‌م كاره پێویستی به چه‌ندیین كتێب ولێكۆلینه‌وه هه‌یه. ئهلێرانه ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه روو وه‌ك:
1- كاتێك خودای گه‌وه‌ر باس له پێغه‌مبه‌ران ده‌كات به‌ناو ناویان ده‌هێنێت وه‌ك:" یا ا‌دم، یا نوح، یا ابراهیم ، یا موسى، یا عیسى، یازكریا، یا یحیى تادوایی به‌لێم له‌كاتی ناو هێنانی پێغه‌مبه‌ر به: یا ایها النبی، یا ایها الرسول، یا ایها المدثر، یا ایها المزمل".
2- وه‌یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بۆ گشت جیهان نێردراوه خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی حه‌زره‌تی عیسى ده‌فرموێت: {ۆرَسُولا إِڵى بَنِی إِسْرَائِیڵ}، وه‌ده‌رباره‌ی حه‌زره‌تی هود ده‌فرموێ: {ۆإِڵى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا}... تادوایی، به‌لێم سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تی محمد صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: {ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا مُبَشِّرًا ۆنَذیرًا}. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ ڕجَالِكُمْ ۆڵكِنْ رَسُوڵ اللَّهِ ۆخَاتَمَ النَّبِیِّینَ ۆكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَیْءٍ عَلِیمًا}.
*هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌دا هاتوه:"له ئه‌بی هوریره ده‌گێرنه‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فهرمویتی: مپلی ومپل الأنبیاء من قبلی كمپل رجل بنى بنیانا فأحسنه وكمله إلا موچع لبنه من زاویه من زوایاه فجعل الناس یگوفون به ویعجبون ویقولون هلا وضعت هذه اللبنه قال فأنا تلك اللبنه وأنا خاتم النبیین"{صححه الألبانی}.
هه‌روه‌ها خودای گه‌وره وه‌ك رێز لێنانێك له پێغه‌مبه‌ر په‌یمانی له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌ر گرتوه هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر هات سه‌ری خه‌ن وپشتكیری ونهسهرهتی بده‌ن وهه‌روه‌ها خۆشیان _ واته پێغه‌مبه‌ران _ گه‌واهی ده‌رن له‌سه‌ر ئه‌م عه‌هد وپه‌یمانه:{ۆإِژْ أَخَژَ اللَّهُ مِیثاقَ النَّبِیِّینَ ڵمَا ێَتَیْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ ۆحِكْمَهٍ ثمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ ڵتُؤْمِنُنَّ بِهِ ۆڵتَنْصُرُنَّهُ قَاڵ أَأَقْرَرْتُمْ ۆأَخَذْتُمْ عَڵى ذلِكُمْ إِصْڕی قَالُوا أَقْرَرْنَا قَاڵ فَاشْهَدُوا ۆأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِینَ}.
* خودای گه‌وره خۆی ناساندنی پێغه‌مبه‌ری راگه‌یاندوه له رابووردوی له ئێستا و ئاینده‌دا، به‌ڵگه‌شمان گه‌لێك زۆره هه‌ر له ژمار نایه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ستین به به‌راوردێك له‌نێوان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) له(مكه) له نێوان كۆچ وئه‌شكه‌نجه‌ی موسلمانان وفتوحات ئه‌وان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر{ۆرَفَعْنَا ڵكَ ذكْرَكَ} قه‌تاده ده‌ڵێت: "خودای گه‌وه‌ره یادی پێغه‌مبه‌ری له دونیا‌و رۆژی دوایی به‌رز راگرتوه، هه‌رچی وتار خوین نوێژ خوێنێك هه‌یه ده‌بێ رۆژێ پێنج جاران بڵێت: أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله".حه‌سانی كوری سابت كه شاعیری پێغه‌مبه‌ر بوو ده‌ڵێ:
چم الإله اسم النبی إلى اسمه ** إذ قال فی الخمس المؤذن أشهد
وشق له من اسمه لیجله ** فذو العرش محمود وهذا محمد
* له‌سوره‌تی (النجم) چه‌ند وه‌سفێك ده‌خاته پالأ حه‌زره‌تی (محمد) (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت):
1.
سه‌قامگیرو دامه‌زراوی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت((مَا ضلَّ صَاحِبُكُمْ ۆمَا غَوى)).
2.
راست گۆیی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت ((ومَا ينْطقُ عَنِ الْهَوى)).
3.
هاورێیه‌تی ئه‌مینی نیگاه كه‌مه‌به‌ستی جبریله ((عَلَّمَهُ شَدِیدُ الْقُۆى)).
4.
ساغ وسافی چاوه‌كانی له هه‌ر دیمه‌نێكی شه‌یتانی وههڵخهلهتاوی((مَا زَاغَ الْبَصَرُ ۆمَا طغَى))
5.
ساف وبێگه‌ردی سینه‌ی((أَڵمْ نَشْرَحْ ڵكَ صَدْرَكَ))
6.
ره‌وشت به‌رزی ((وإِنَّكَ ڵعَڵى خُلُقٍ عَظیمٍ
كوردژين
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » كورته‌یه‌ك له‌وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر د.خ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]