مۆندیالی 2006 – ئه‌ڵمانیا
*له یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی سربیا و مۆنتینیگرۆ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیڤواری،هێڕشبه‌ری سربی نیكۆلا زیگیچ درێژترین یاریزان بوو له‌ناو یاریگا و به جیاوازی 40 سم درێژتر بوو له یاریزانی هێڵی به‌رگری ئیڤواری باكاری كۆنێ!
*له یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئوستوڕالی و یابانی تا ده خووله‌كی دوایی هه‌ڵبژارده‌ی یابانی به گۆڵێك له پێش كه‌نغه‌ره‌كان بوون به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر گۆس هیدینگ هه‌ردوو یاریزان تیم كاهیل و جۆن ئه‌لویزی برده نێو یارییه‌كه ئه‌وا توانیان به یه‌كه‌وه سێ گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
*له یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و ئه‌نگۆلی هێڕشبه‌ری ناوداری ئێرانی عه‌لی دائی 109 گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار كردووه و ئه‌مه‌ش له گشت گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌نگۆلی زیاتره له مێژودا!!
*هه‌ڵبژارده‌ی سویسری توانی ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بكات بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك گۆڵی لێ تۆمار بكرێت ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره ڕوو ده‌دات له مێژووی جامی جیهانی.
*یاریزانی هێڵی به‌رگری ئیتاڵی فابیۆ كاپێلۆ له یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی 100ـمین یاری نێوده‌وڵه‌تی خۆی ئه‌نجامدا.
مۆندیالی 2002 – كۆریا و یابان
*له ڕووداوێكی كۆمیدی ـدا ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی ڕۆنالدۆ به شێوه ستایلێكی پرچی تازه‌وه به‌شداری له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه كرد وه كوڕه‌كه‌ی كاتێك له ڕێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه سه‌یری یارییه‌كه كرد باوكی خۆی نه‌ناسیه‌وه و پێی وا بوو كه‌وا ڕۆبێرتۆ كارلۆس باوكی ئه‌وه!!
*هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالی له كاتی به‌شداری كردنی له پاڵاوتنی جامی جیهانی له پله‌ی 78ـدا بوو له ڕیزبه‌ندی جیهانی كه‌چی له توانی خۆی بگه‌ینێته قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه و نزیكه‌ی 45 پله‌ش بێته پێشه‌وه له ڕیزبه‌ندی جیهانی هه‌ڵبژارده‌كان.
*له یاری دیاری كردنی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م،ھێڕشبه‌ری توركی هاكان شوكر خێراترین گۆڵی له مێژووی تۆپی پێ تۆمار كرد كاتێك له دوای تێپه‌ڕ بوونی ته‌نها 11 چركه گۆڵی له هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور تۆمار كرد.