تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

100 پرسیار و وه‌ڵامی ئایینی بخوێنه‌وه‌

http://www.dwrga.com/Img/News/kahbaiperozzz.jpg
فه‌رموو له‌خواره‌وه‌پرسیار و وه‌ڵامه‌كان بخوێنه‌وه‌:


پ1/كه‌شتییه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نوح له‌كوێ‌گیرسایه‌وه‌..؟ (چیای جوودی كوردستانی توركیا).
پ2/ پاش ڕۆیشتنی په‌یامبه‌ر موسا(سه‌لامی خوای لێ‌بێ‌)كێ‌نه‌وه‌ی ئیسرائیلی گومڕا كرد...؟ (سامری).
پ3/كام هاوه‌ڵ شاری دیمه‌شقی ڕزگاركرد...؟ (خالیدی كوڕی وه‌لید).
پ4/ ناوی ئه‌و په‌یامبه‌ره‌چی بوو كه‌مرد دوای ماوه‌یه‌ك ئینجا زانرا؟...(حه‌زره‌تی سولێمان).
پ5/ ئایا به‌هه‌شتییه‌كان به‌چه‌ند ساڵی ده‌چنه‌به‌هه‌شته‌وه‌...؟ (33).
پ6/ ئه‌و ئافره‌ته‌موسڵمانه‌كێ‌بوو، كه‌ته‌مه‌نی گه‌یشته‌سه‌د ساڵ، نه‌بیروهۆشی له‌ ده‌ستدا نه‌ددانی كه‌وت...؟ (ئه‌سمائی كچی ئه‌بوبه‌كر).
پ7/ئایا زانای فه‌یله‌سوف(إبن خلدون)خه‌ڵكی كام وڵاتی عه‌ره‌بی بوو..؟ (تونس).
پ8/ ساڵی(9)ی كۆچی به‌چی ناسراوه‌؟ (ساڵی نوێنه‌ران)
پ9/ په‌یامبه‌ر(یونس)بۆ كام نه‌ته‌وه‌ڕه‌وانه‌كراوه‌؟ (گه‌لی نه‌ینه‌وا)
پ10/بۆ وتراوه‌(مات إمام وولد إمام) واته‌: (پێشه‌وایه‌ك كۆچی دوایی كرد و پێشه‌وایه‌ك له‌دایك بوو)ئایا مه‌به‌ست له‌م دوو پێشه‌وایه‌كێ و كێیه‌...؟ (حه‌نه‌فی و شافیعی. ر.خ).
پ11/ (عبدالمگلب)ی باپیری پێغه‌مبه‌ر (د.خ)چه‌ند كوڕی هه‌بوو ..؟ (10كوڕ).
پ12/هاوه‌ڵ(ئه‌بوعوبه‌یده‌)كوێی فه‌تح كرد؟ (خۆراسان)
پ13/ قووڵایی خه‌نده‌قه‌كه‌ی شه‌ڕی(خه‌نده‌ق)چه‌ند بوو؟ (5مه‌تر)
پ14/ ئایا مامۆستای بانگخواز شه‌هید(ناصر سوبحانی)له‌كوێ‌شه‌هید كرا...؟ (سنه‌).
پ15/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی خاوه‌نی سێ‌كۆچه‌ناوی چی یه‌...؟ (أبوموسای أشعری).
پ16/(به‌رنابا)جۆرێكه‌له‌جۆره‌كانی چی....؟ (ئینجیل)
پ17/ خوای گه‌وره‌كامه‌په‌یامبه‌ری له‌ناو ئاگر پاراست ..؟ (ئیبراهیم).
پ18/ كام زانای ناوداری ئیسلامی له‌زیندان كۆچی دوایی كرد...؟ (ئیبن ته‌یمیه‌).
پ19/ مانای وشه‌ی (ئیمان) چی یه‌..؟   (به‌ڕاست زانین)
پ20/خوای گه‌وره‌سوێند به‌ته‌مه‌نی كام په‌یامبه‌ر ده‌خوات....؟ (محمد).
پ21/موعجیزه‌ی پیغه‌مبه‌ر(سالح)چی بوو...؟ (هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی وشتر له‌ناو به‌رد)
پ22/یه‌كه‌م كه‌س كێ بوو خه‌ڵكی بۆ نوێژی ته‌ڕاویح كۆكرده‌وه‌؟(عومه‌ری كوڕی خه‌تاب).
پ23/ یه‌كه‌م شت كه‌خوای گه‌وره‌دروستی كرد چی بوو ؟(پێنووس).
پ24/ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌سه‌كێن كه‌خوای گه‌وره‌پێش هه‌موو كۆمه‌ڵێك بانگیان ده‌كات بۆ به‌هه‌شت.. ؟ (سوپاسكاران).
پ25/ كێ‌یه‌كه‌م كه‌س بوو پۆستی دانا له‌ئیسلامدا ..؟( معاویه‌كوڕی ئه‌بو سوفیان).
پ26/ ئاینی فارسه‌كان چی بوو پێش موسڵمانبوونیان.. ؟(مه‌جوسی)
پ27/ له‌چ رۆژێك قیامه‌ت دادێت..؟(هه‌ینی).
پ28/ئایا كامه‌خێزانی په‌یامبه‌ر(د.خ)كفنی بۆ مردنی خۆی ئاماده‌كردبوو..؟(زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش)
پ29/ كام هاوه‌ڵ به‌فه‌رمانی پَیغه‌مبه‌ر(د.خ)بۆماوه‌ی(15)ڕۆژ فێری زمانی(عیبری)ی یه‌هودیه‌كان بوو...؟ (زید بن پابت).
پ30/كامه‌هاوه‌ڵ بوو كه‌له‌غه‌زای (به‌در و ئوحد و یه‌ڕموك) به‌شداری كرد...؟ (ئه‌بوعوبه‌یده‌ی جه‌ڕاح)
پ31/ به‌ڕای مێژوونووسان حه‌زره‌تی ئیبراهیم ناوی بابوباپیرانی چیه‌…؟ (ئیبراهیمی كوڕی تارخ كوڕی ناحوری كوڕی شاروخ كوڕی ئه‌رغو كوڕی فالغی كوڕی عابری كوڕی شالخی كوڕی ئه‌رفخشه‌دی كوڕی سامی كوڕی حه‌زره‌تی نوحه‌).
پ32/كامه‌فریشته‌گه‌وره‌ی فریشته‌كانه‌..؟(جبریل)
پ33/ ئایا ئاوی قوله‌تێن چه‌ند لیتره‌كه‌بۆ غوسل ده‌ركردن به‌كاردێ‌...؟ (216لیتر).
پ34/ یه‌كه‌م كه‌س كێ بوو ناونرا (ئه‌میری ئیمانداران).. ؟ (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب).
پ35/ دواهه‌مین وته‌ی خه‌ڵكی به‌هه‌شت چی یه‌..؟ (الحمد لله رب العالمین).
پ36/ له‌چ ڕۆژیك (شه‌یتان) زه‌لیل وبێ توانایه‌.. ؟ (ڕۆژی عه‌ره‌فه‌).
پ37/ یه‌كه‌م شه‌هیدی ئافره‌ت له‌ئیسلام دا ناوی چی بوو.. ؟ (سومه‌ییه‌).
پ38/ له‌كام جه‌نگ ئیمامی (حمزه‌) (ر.خ) شه‌هید كرا..؟(ئوحود).
پ39/ نوێژێك له‌مزگه‌وتی (الاقصی) به‌رامبه‌ر چه‌ند نوێژه‌.. ؟(500 نوێژ).
پ40/ پێش ئایینی پیرۆزی ئیسلام (یپرب) ناوی كام شار بوو..؟ (مه‌دینه‌)
پ41/ نوێژی جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زان حوكمه‌كه‌ی چییه‌...؟ (سوننه‌ته‌).
پ42/ حوكمی ماچ كردنی به‌رده‌ڕه‌شه‌كه‌چییه‌...؟(سوننه‌ته‌).
پ43/ حوكمی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی مردوو به‌شه‌و چییه‌....؟(په‌سه‌نده‌و ئاساییه‌).
پ44/ كێ بوو بانگی دا له‌سه‌ر كه‌عبه‌له‌ڕۆژی ڕزگاركردنی مه‌ككه‌ی پیرۆز.. ؟( بیلالی كوڕی ڕه‌باح).
پ45/ حوكمی نوێژی ته‌راویح چی یه‌..؟ (سوننه‌ته‌).
پ46/ خواردنی گۆشتی چ ئاژه‌ڵێك ده‌ستنوێژ ده‌شكێنێت...؟ (حوشتر)
پ47/ مزگه‌وتی(صواف) له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر حسابی كێ دروستكراوه‌؟ (محمد محمود الصواف).
پ48/(شه‌یتان)له‌چی دروست كراوه‌..؟ (ئاگر).
پ49/- یه‌كێك له‌خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی(18)ساڵ حوكمی كرد كورته‌باڵاش بوو؟(المعتصم بالله).
پ50/ حوكمی(ئیستیمنا_هێنانه‌وه‌ی مه‌نی به‌ده‌ست) له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زانایانی موسڵمان چییه‌...؟(حه‌رامه‌مه‌گه‌ر بۆخۆپاراستن له‌زینابێ‌).
پ51/ حه‌زره‌تی(یوسف)چه‌ند رۆژ له‌ناو بیر مایه‌وه‌؟ (3ڕۆژ).
پ52/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ناوی چی بوو كه‌شه‌هید كرا عه‌رشی په‌روه‌ردگار هاته‌له‌رزین..؟(سه‌عدی كوڕی مه‌عاز).
پ53/ یه‌كه‌م نێردراو(رسول)بۆ سه‌رزه‌وی كێ بوو؟ (نوح).
پ54/ كامه‌په‌یامبه‌ر دارتاش بوو.. ؟(زه‌كه‌ریا)
پ55/ مانای وشه‌ی (ڕه‌مه‌زان) چی یه‌.. ؟(زۆرگه‌رم).
پ56/گه‌لی(أصحاب اڵایكه‌)قه‌وم و گه‌لی چ په‌یامبه‌رێك بوون..؟ (حه‌زره‌تی شوعه‌یب).
پ57/ ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سه‌چییه‌كه‌ده‌چێته‌لای فاڵچی و باوه‌ڕی پێده‌كات...؟ (40ڕۆژ عیباده‌تی قبوڵ نابێ‌، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێبكات كافر ده‌بێت).
پ58/ یه‌كه‌م كه‌س له‌جیهاندا كه‌یادی له‌دایكبوونی په‌یامبه‌ر(محمد)ی كرده‌وه‌كێ‌بوو...؟ (سوڵتان موزه‌فه‌ر كۆكبری).
پ59/ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ئیمامی شافعی(ر.خ) رۆژانه‌چه‌ند قورئانی ده‌خوێند..؟ (ڕۆژێ‌خه‌تمێك) .
پ60/ به‌ته‌مه‌نترین په‌یامبه‌ر كامه‌بوو كه‌له‌قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی پێكراوه‌..؟ (حه‌زره‌تی نوح).
پ61/ چه‌ند ساڵ جارێك ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌شوێنی خۆی له‌هه‌مان وه‌رز و له‌هه‌مان ڕۆژی پێشووی خۆی..؟ (36 ساڵ جارێك).
پ62/ كێ‌هه‌ڵَگری ئاڵای موسڵمانه‌كان بوو له‌شه‌ڕی ئوحود..؟ (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص).
پ63/ كێ مێژووی كۆچی داهێنا..؟ (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب)
پ64/ كێ‌فه‌رمانده‌بوو له‌ڕزگاركردنی میسڕدا..؟ (عه‌مری كوڕی عاص).
پ65/ (جن)ه‌كان له‌چی دروستكراون...؟ (هه‌ڵمی ئاگر).
پ66/ ئه‌و كه‌سه‌كێ‌بوو كه‌گه‌وره‌ترین پیاوی كافرانی كوشت و گه‌وره‌ترین پیاوی موسڵمانانی شه‌هید كرد..؟ (وه‌حشی كوڕی حه‌رب)
پ67/ ژماره‌ی خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی چه‌ند بوو..؟ (37 خه‌لیفه‌)
پ68/ ئه‌مه‌چ خواردنێكه‌پاش خواردنی نابێ بڵێی"خوایه‌له‌وه‌چاكترمان بده‌یتێ‌..؟ (شیر).
پ69/ یه‌كه‌م كێو كه‌له‌سه‌ر زه‌وی دانرا له‌كوێ‌بوو به‌ناوی چی بوو...؟ (له‌مه‌ككه‌به‌ناوی أبی قبیس).
پ70/ كامه‌په‌یامبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار زرێ و قه‌ڵغانی دروست كرد..؟ (داود).
پ71/ ئاگری دۆزه‌خ چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ئاگری دونیا به‌تینه‌..؟ (70 جار).
پ72/ كام پێغه‌مبه‌ر(كه‌عبه‌)ی بنیاتنا؟ (إبراهیم).
پ73/ گه‌لی چ په‌یامبه‌رێك به‌تاوانی نێربازی ناسرا بوون....؟ (لوگ).
پ74/كام په‌یامبه‌ر به‌منداڵی قسه‌ی كردووه‌....؟ (حه‌زره‌تی عیسا).
پ75/ ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌چه‌نده‌كه‌له‌ناو ڕێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی دان؟(57 وڵات).
پ76/له‌وتاری حه‌جی ماڵئاوایی كام هاوه‌ڵ بوو كه‌وتاره‌كه‌ی په‌یامبه‌ری دووباره‌ده‌كرده‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵك گوێی لێبێ...؟ (ڕه‌بیعه‌ی كوڕی ئومه‌ییه‌ی كوڕی خه‌له‌ف).
پ77/ ڕه‌نگی به‌رده‌ڕه‌شه‌كه‌ی (كه‌عبه‌) پێشتر چۆن بوو.؟ (سپی).
پ78/ مزگه‌وتی (جه‌لیل خه‌یات) پاش (10)ساڵ كار كردن تێیدا، كه‌ی ته‌واو بوو..؟ (20/1/2007).
پ79/ كام په‌یامبه‌رمزگه‌وتی(أقصا)ی دروست كرد ..؟ (یعقوب).
پ80/ دووه‌م ئافره‌ت كه‌موسڵمان بوو ناوی چی بوو ..؟ (أم الفچل).
پ81/ ئه‌م په‌یامبه‌ره‌كامه‌یه‌كه‌خوای گه‌وره‌ناوی لێناوه‌كه‌پێش ئه‌و هیچ كه‌س ئه‌و ناوه‌ی لێ نه‌بووه‌..؟ (یه‌حیا).
پ82/ ته‌مه‌نی په‌یامبه‌ر(إبراهیم)چه‌ند ساڵ بوو كه‌په‌یامبه‌ر(إسحاق)له‌دایك بوو..؟ (100ساڵ).
پ83/ ئیمامی عه‌لی(ر.خ)له‌(17)ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی(40)ی كۆچی شه‌هید كرا به‌ده‌ستی كێ‌..؟(عبدالرزای خوارجی).
پ84/ داود په‌یامبه‌ر و سوله‌یمانی كوڕی له‌سه‌ر چیای سه‌هبۆن له‌چ شارێك نێژراون...؟ (قودس).
پ85/ له‌جه‌نگی (ته‌بوك) ژماره‌ی جه‌نگاوه‌رانی موسڵمانان چه‌ند هه‌زار كه‌س بوون ..؟ (30هه‌زار).
پ86/شوعه‌یب په‌یامبه‌ر له‌نزیك چ شارێك نێژراوه‌...؟ (سه‌لت).
پ87/ ده‌وروبه‌ر و ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز چه‌ند بتی تێدابوو پێش له‌ناوبردنیان ..؟ (360بت).
پ88/كام هاوه‌ڵ به‌(وه‌رگێڕی قورئان)ناسراوه‌....؟ (عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود).
پ89/ ژماره‌ی پاسه‌وانانی دۆزه‌خ چه‌ندن...؟ (19فریشته‌).
پ90/هۆنیارێكی عه‌باسی به‌خواپه‌رستی و مه‌سه‌له‌ویژدانییه‌كان ناوبانگی ده‌ركردبوو...؟ (ئه‌بو عه‌تاهیه‌).
پ91/هه‌ر دوو خه‌لیفه‌(عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب)و(ئه‌بوبه‌كری سددیق)له‌كوێ‌نێژراون...؟ (ته‌نیشت په‌یامبه‌رمان محمد(ص) .
پ92/یه‌كه‌م په‌یامبه‌ر كامه‌بوو یاسای(جیهاد)ی له‌پێناوی خوا جێ به‌جێ كرد ..؟ (ئیدریس).
پ93/ یه‌كه‌م ئه‌ندازیار له‌ئیسلام ناوی چییه‌..؟ (سه‌لمانی فارسی).
پ94/ به‌پێی فه‌رمووده‌ی په‌یامبه‌رمان(ص)ژماره‌ی سه‌رجه‌م په‌یامبه‌ران چه‌نده‌...؟ (124000).
پ95/ئه‌و پیشه‌یه‌ی كه‌هه‌موو په‌یامبه‌ران كردوویانه‌چییه‌...؟ (شوانی).
پ96/ كێ سه‌ر له‌نوێ بیری (زه‌مزه‌م)ی دۆزی یه‌وه‌و هه‌ڵیدایه‌وه‌..؟ (عه‌بدولموته‌لیب).
پ97/ یه‌كه‌م مزگه‌وت كه‌له‌مه‌دینه‌دروستكرا ڕووه‌و كوێ بوو ..؟ (بیت المقدس).
پ98/ ئه‌و چوار ئاژه‌ڵه‌كامانه‌ن كه‌زه‌كاتیان لێ‌ده‌رده‌كرێ‌...؟ (مانگا و حوشتر و مه‌ڕ و بزن).
پ99/كامه‌په‌یامبه‌ر له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا سه‌ری بڕا له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌ی...؟ (یه‌حیا).
پ100/ كام په‌یامبه‌ر به‌رز كرایه‌وه‌بۆ ئاسمان....؟ (حه‌زره‌تی عیسا)

سه‌رچاوه‌
ماڵپه‌ڕی دوورگه‌