تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

13

ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی خۆشبو وابزانم هی سابیركوردستانی یه‌وانی یه‌ ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

سوپاس کاک دیار . . . وه‌ک نوسیومه‌ هۆنراوه‌که‌ هی (عبدالله‌ په‌شێو)ــه‌ ، سابیر کوردستانی کردویه‌تی به‌ گۆرانی.

12

ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی خۆشبو وابزانم هی سابیركوردستانی یه‌وانی یه‌ ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

11

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت.

10

ده‌ست خۆش به‌راستی هۆنراوه‌یه‌کی زۆر خۆشه‌ سه‌رکه‌وتوبیت برام

9

كورة وةللة زيرى جؤنت زانى ئةم شعرة جوا نةمان بؤ بنوسى
من زؤرم حةز دةكرد ئةم شعرة بة تةواوى لةبةر كةم بةلام نةم دة زانة جؤن
ئيستا لة ريكاى تؤوة توانيم بينو سمةوةو لة بةرى كةم .دةست خؤش

http://kurdup.com/up/uploads/picture/8dcf54de7a.jpg

8

شیعرێكی خۆشه‌، گۆرانییه‌كه‌شم بیستووه‌. .

7

Dastakant xosh bo nuseni awa honrawa xosh barasti goranyaki xshesha

6

خۆشحاڵم که‌ هۆنراوه‌یه‌کم هه‌ڵبژاردوه‌ به‌ دڵی ئێوه‌ بوو ...
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت .

5

زۆر جوانه‌... ماندوو نه‌بی کاک سه‌هه‌ند..

4

نه‌تناسیوم !
بڕوابکه‌ ، نه‌تناسیوم
ئه‌و جیهانه‌ی تۆ ئه‌ته‌وێ
هه‌رگیز ... لای من ، ده‌ست ناکه‌وێ
جیهانی من ... هه‌مووی خه‌مه‌
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئێجگار که‌مه‌
ته‌لاری من ... که‌لاوه‌یه‌
جێی په‌رتوک و هۆنراوه‌یه‌ !
ئه‌وه‌ی ڕووگه‌ی دڵ و چاوه‌
ته‌نیا... بتێکی شکاوه‌ !

زۆر زۆر جوانه
ده ستت خۆش کاك سه هه ند ،بژیت

3

به‌ڕاستی شیعرێكی زۆر جوانه‌.. دیاره‌ له‌ ناخی شاعیره‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌ ..

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ سه‌هه‌ند ...

2

واو  الله‌  من زور زور حه‌زم له‌م شیعره‌یه‌

له‌شت ساغ و ده‌ستت خوش

1

بـــۆ کــچێکــی کــاڵ

له ‌دووره‌وه‌ ، ناوت بیستوم
ناشاره‌زا .. خۆشت ویستوم !
گوایه‌ ، له‌گه‌ڵ شیعره‌کانما
زۆر ژیاوی
شه‌وه‌های شه‌و
ته‌زووی شیرینیان پێ داوی

نه‌تناسیوم !
بڕوابکه‌ ، نه‌تناسیوم
ئه‌و جیهانه‌ی تۆ ئه‌ته‌وێ
هه‌رگیز ... لای من ، ده‌ست ناکه‌وێ
جیهانی من ... هه‌مووی خه‌مه‌
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئێجگار که‌مه‌
ته‌لاری من ... که‌لاوه‌یه‌
جێی په‌رتوک و هۆنراوه‌یه‌ !
ئه‌وه‌ی ڕووگه‌ی دڵ و چاوه‌
ته‌نیا... بتێکی شکاوه‌ !

دوور به‌ !
له‌ من...
له‌ ژینی من...
له‌ چاوانی به‌دبینی من
دووربه‌
له‌ من...
له‌ هه‌ڵبه‌ستم
له‌و چه‌پکانه‌ی ،
بۆ شاچه‌پکێک ئه‌یانبه‌ستم !

عبدالله‌ په‌شێو


[size=10]کراوه‌ به‌ گۆرانی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (سابیر کوردستانی)[/size]