تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
توانجێك له شیحه‌که ده‌گرێ به پێی بیر‌و باوه‌ری ناشرینی خۆیان
من له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نیم، چونكه ئیسلام به ناسرینی سه‌یری هیچ بیر و باوه‌ڕێك ناكات .
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه گیان ...
راست ده‌که‌ی به‌ڵام توخوا ئه‌وه بیر‌و رایه هه‌یانه ئیسلامیشیان تێك داوه
توانجێك له شیحه‌که ده‌گرێ به پێی بیر‌و باوه‌ری ناشرینی خۆیان
من له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نیم، چونكه ئیسلام به ناسرینی سه‌یری هیچ بیر و باوه‌ڕێك ناكات .
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه گیان ...
ده‌ست خۆش بێت براکه‌م ، ماندوو نه‌بیت.
[center][size=16]ده‌سته‌كانت خۆش كاك وه‌ن بۆ ئاماده‌كردنیان
خوا پاداشتی ئه‌و خێر و چاكانه‌ی كه بڵاو ده‌كه‌یه‌وه بداته‌وه انشالله
خۆشحاڵ بووین به ئاماده‌كردنی به‌سه‌رهاته‌كان
بژیت .[/size][/center]
دةستخؤش به رساتي خؤشت هةلبزاردبوو
شیعه لای مه‌وله‌وی
مه‌وله‌وی شاعیر فه‌قێ ئه‌بێ له شاری سنه له مزگه‌وتی (دار الاحسان) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌قێیه‌کی تر یه‌کێك له فه‌قێکان شیعه ده‌بێ ، به‌هاردێ له‌رۆژێکی خۆشدا ، فه‌قێیه‌کان ده‌چن بۆ سه‌یران له ته‌نیشت گۆرستانێکه‌وه شوێنێکی پر له‌سه‌وزایی گوڵ و گوڵزار ئه‌بینن لائه‌ده‌ن ، له‌وێ داده‌نیشن و چا لێده‌نێن و خواردن ئاماده ده‌که‌ن و به‌خۆشی راده‌بوێرن تا ئێوارێ . ناو به‌ناو مه‌وله‌وی توانجێك له شیحه‌که ده‌گرێ به پێی بیر‌و باوه‌ری ناشرینی خۆیان ئه‌ویش ناتوانێ وه‌ڵامی بداته‌وه چونکه وه‌ڵامی نییه، له‌و ماوه‌یه دا سه‌گێك به‌سه‌ر گۆرستانه‌که‌دا ده‌روا ، وه‌ک عاداتی خۆی میز به‌سه‌ر کێلی قه‌برێکدا ده‌کات ، فه‌قێ شیعه‌که چاوی لێ ئه‌بێ ، ئه‌مه به‌هه‌ڵ ده‌زانێ ئه‌ویش په‌لارێک بگرێته مه‌وله‌وی رووئه‌کاته مه‌وله‌وی و ئه‌ڵێ : ئه‌ها مه‌وله‌ی ئه‌و سه‌گه میزی کرد به گۆری ئه‌و سونه‌یه‌دا ئه‌ویش کتوپر ئه‌ڵێ : ئه‌م دوژمنایه‌تییه له کۆنه‌وه هه‌یه له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا.
2- چوار زه‌لام و دووفانۆس
له‌شه‌وێکی زستاندا دووکه‌س ده‌مه‌قاڵێیان ئه‌بێ، یه‌که‌میان ده‌لێ: خێل یه‌ك به‌دوو ئه‌بینێ، ئه‌وی تر ده‌لێ ئه‌مه درۆیه وانییه، ئه‌مانه دوو زه‌لام به فانۆسێکه‌وه ئه‌نێرن بۆ ماڵی مام فه‌تاح ناوێك که خێل بوو ، تا ئه‌م پرسیاره‌ی لێبکه‌ن ، زه‌لامه‌کان ئه‌چن له ده‌رگای ماڵی مام فه‌تاح ده‌ده‌ن له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و ده‌هینه پێش ده‌رگا پرسیاره‌که‌ی لێ ده‌که‌ن ، مام فه‌تاح توره ده‌بێ ده‌ڵێ: بڕۆن بڕۆن ، به‌م نیوه شه‌وه چوار زه‌لام و دوو فانۆس هاتوون بۆ ئه‌م پرسیاره قۆره.
ئیسلامه‌تی جوله‌که‌یه‌کی سوله‌یمانی
جوله‌که‌یه‌ك هه‌بوو له سلێمانی پێی ده‌وترا (عه‌به‌دیا) یه‌کێك بوو له پیاو ماقوڵانی ئه‌م شاره ئه‌م جووله‌که زۆر هاتوچۆی شێحه‌کانی سلێمانی ده‌کرد ، رۆژێ شێخ مسته‌فا پێی ده‌لێ : خاڵه عه‌به‌دیا تۆ ئه‌مه‌نده دۆست و خۆشه‌ویستی ساداتی بۆ موسڵمان نابیت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : به‌خوا ئه‌گه‌ر ئیسلامه‌تی وه‌ك کاک ئه‌حمه‌دی شێخه ، ئه‌وه به‌من ناکرێ ، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێوه‌ش بێ ئه‌وا هینه‌که‌ی خۆم باشتره.
که‌ره و هه‌نگوین ده‌خوات
موفتی عه‌بدولعه‌زیز شێخ بابا موده‌ریس و مه‌لا حسه‌ینی پسکه‌ندی به دیده‌نی ئه‌چن بۆ لای حاجی مه‌لا سه‌عیدی که‌رکوکلی زاده ، به‌رێکه‌وت مه‌لا سه‌عید هه‌نگیوین و که‌ره ئه‌خوات به‌نانه‌وه ، موفتی لێی ئه‌پرسێ حاجی مه‌لا ئه‌وه چی ئه‌خۆی ؟ خێرا شێخ بابا عه‌لی ئه‌ڵێ: که‌ره و هه‌نگیوین ده‌خۆم ، حاجی مه‌لا سه‌عید ئه‌ڵێ : ئه‌گه‌ر خراپه‌ت مه‌به‌ست نه‌بێ بۆ ناڵێی هه‌نگوین و که‌ره ئه‌خۆم.
شێخ یونس..... فص
شێج یونس ناوێك بوو له سلێمانی پیاوێکی تووره و به‌سته‌زمان بووه، هه‌رچه‌نده له ماڵ بهاتبایه ده‌ره‌وه منداڵان دوای ده‌که‌وتن و به شێخ فص شێخ فص ناویان بردووه ، که منداڵاکان وتوویان شێخ فص ئه‌ویش تووره بووه و جنێوی پێداون ، وادیاره کاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌ڕه‌حمه‌ت بێ به‌زه‌یی پێدا هاتۆته‌وه. رۆژێك شێج یونس ئه‌چێت بۆ لای کاك ئه‌حمه‌د ، کاک ئه‌حمه‌دیش ده‌ڵێ : یا شێخ تۆبۆ له قسه‌ی ئه‌منداڵانه تووره ده‌بی و خۆت بۆ دڵگیر ده‌که‌یت، من له جیاتی تۆ بم جواب ناده‌مه‌وه، شێخ یونسیش به‌ده‌نگی به‌رز هه‌شت نۆ جار به کاك ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: کاك ئه‌حمه‌د فص کاک ئه‌حمه‌د فص ، کاك ئه‌حمه‌دیش تووره ده‌بێ و ئه‌ڵێ: من ئه‌ڵێم چی و تۆ ئه‌ڵێی چی، ئه‌ویش ئه‌ڵێ: قوربان تۆ به سێ چوار جار تووره بوویت، من له سه‌د لاوه سه‌د جار پێم ئه‌لێن چۆن تووه‌ر نابم؟ کاک ئه‌حمه‌دیش بێ ده‌نگ ده‌بێ.