تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

سوپاس و ستایش تەنها بۆخواى گەورە، وەسەلات و سەلامیش لەسەر ئەو كەسەى كەهیچ پێغەمبەرێك لەدوایەوە نایەت.
پاشان:
ئەمە چەند ئامۆژگاریەكى پێغەمبەرى ئازیزە(صلى الله عليه وسلم) بۆئافرەتان:_
1_پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت:"هەركاتێك ئافرەت پێنج فەرزى نوێژەكەى كرد، وەڕۆژووى مانگى ڕەمەزانى گرت،وەدامێنى لەكارى ناڕەوا پاراست، وەگوێ ڕایەڵى مێردەكەى كرد، پێى ئەوترێ:بچۆ ژوورەوە لەهەر دەرگایەكى بەهەشت كەویستت لێیەتى" رواه ابن حبان وصححه الالبانى.
2_ وەپێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت:"ئەى كۆمەڵى ئافرەتان، خێرو چاكە بكەن ئەگەر لەخشڵ و گەوهەرەكانیشتان بێت،چونكە بەڕاستى ئێوە زۆرترینى ئەهلى ئاگرن لەڕۆژى قیامەتدا"متفق علیه
3_وەپێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت:"هەر ئافرەتێك بمرێت و مێردەكەى لێی ڕازى بێت دەچێتە بەهەشتەوە" رواه الترمذى وابن ماجة وصححه الحاكم.
4-وەپێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بەئافرەتێكى فەرموو كەپێیان دەووت: (ام سنان):"چى ڕێگریت دەكات كەلەگەڵماندا حەج بكەیت؟فەرموى:دووحوشترمان هەبوو هى باوكى فلاَن بوو (مەبەستى مێردەكەى بوو) خۆى و كوڕەكەى حەجیان لەسەریەكێكیان دەكرد وەئەوى تریان ئاوى زەویەكەمانى دە دا، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى:"جاعومرەیەك لەڕەمەزاندا جێ ى حەجێك دەگرێتەوە لەگەڵ مندا، جائەگەر ڕەمەزان هات عومرە بكە، چونكە عومرە لەڕەمەزاندا وەك حەجێك وایە" متفق علیه.
5_وەئەفەرموێ:"ڕەحمەتى خوا لەو ئافرەتەى كەشەو هەڵدەستێت بۆ شەو نوێژو مێردەكەشى هەڵدەسێنێت، ئەگە ر مێردەكەشى بەگوێ ى نەكرد ئەوە ئاو بپرژێنێ بەدەم و چاویدا" رواه احمد وصححه الالبانى
6_ وە لەعائشەوە ڕەزاى خواى لێ بێت كەفەرموویەتى:" ئەى پێغەمبەرى خوا وا ئەبینین كەجیهاد باشترین كردەوەیە ئایا جیهاد نەكەین؟ فەرموى:" بەلاَم باشترین جیهاد حەجێكى پاكە" رواه البخارى
7_ووترا بەپێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم): ئەى پێغەمبەرى خوا ژنێك هەیە شەو شەو نوێژ دەكات و ڕۆژیش بەڕۆژوو دەبێت و كارى خێریش دەكات و ئەیشبەخشێ لەپێناوى خوا، وەئازارى دراوسێ كەى دەدات بەزمانى. پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرموى:"هیچ خێرى تێدا نیە ئەوژنە لەئەهلى ئاگرە" ووترا:" وەفلاَن ژن نوێژە فەرزەكانى دەكات و چاكە و خێرى كەم دەكات و ئازارى دراوسێ كەى نادات. فەرموى:" ئەو ژنە لەئەهلى بەهەشتە". رواه البخارى فى الادب المفرد وصححه الالبانى.
8_ وەدەفەرموێت:"بەو كەسەى كەنەفسى موحەمەدى بەدەستە ئافرەت مافى پەروەردگارى بەتەواوى نادات هەتا مافى مێردەكەى هەمووجێ بەجێ نەكات هەتا ئەگەر بانگى بكات و ئافرەتەكەش لەسەر تەنوور بێت ئەبێت بێ گوێ ى نەكات" رواه ابن ماجة وحسنه الالبانى
9_وەدەفەرموێ:" ئەگەر ئافرەت لەخواردنى ماڵەكەى ببەخشێ لەجگە لەخراپە ئەوە بەگوێرەى ئەو شتەى كەبەخشیویەتى پاداشتى بۆهەیە، وەمێردەكەشى هەمان پاداشتى هەیە بەوەى كەپەیداى كردووەو ئافرەتەكەش ئەیبەخشێ وەبۆئەو كەسەش كەبەسەر خەزێنەكەوەیە هەمان پاداشت هەیە هیچ كەسێكیان پاداشتى كەسى تریان كەم ناكەنەوە"رواه البخاری.
10_ وەلە (حصين)ى كوڕى(محصن)ەوە كەپورێكى هەبوو چوو بۆلاى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بۆ پێویستى یەكى پاشان دەستى خاڵى بووو تەواو بوو لەپێویستى یەكەى پاشان پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) پێى ووت:ئایا مێردت هەیە؟ ووتى: بەڵێ. فەرمووى: چۆنیت بۆى؟ ووتى: یارمەتى ئەدەم مەگەر نەتوانم. فەرموى:سەیر كە بزانە چۆنیت بۆى؟ چونكە ئەو بەهەشت و ئاگرتە(واتە: ئەگەر باش بیت بۆى ئەچیتە بەهەشت و خراپیش بیت لەگەڵیدا ئەچیتە جەهەننەم)أخرجه أحمد والحاكم وصححه الألبانى
11_ وەئەفەرموى:" موسوڵمان تووشى بێ تاقەتى و هیلاكى و خەم و خەفەت و داَتەنگى نابێت هەتا دڕكێكیش كە بچێتە پێیەوە ئیللا تاوانەكانى دەسڕێتەوە"متفق علیه



س   به‌هه‌شت