تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕيْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ... وە پاشان:
یەكەم: جێگاو شوێنى خۆت لە كاروانى ژیان و لە نێو هاوڕێ و برا و دۆستانت بزانە، ئەوەشت لەیاد بێت بوون و سەركەوتنت پەیوەستە بە بوونى ئەوانەوە، و ڕاستگۆییت لەگەڵ هاوڕێ و دۆستانت لە زۆرێك لە ڕێگرەكانى خۆشبەختى دەربازت ئەكات، و ئەتخاتە سەر ڕێگاى خۆشبەختى وە بۆ ئەم كارەش هەوڵ بدە هاوڕێى باش و سود بەخش و دین دار هەڵبژێرە، چونكە پێغەمەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى:: " المرء على دين خليله " (حسنه العلامة الألباني و في مشكاة المصابيح، برقم: 5019).
دووەم: كەمتەرخەمى مەكە لە ئەنجامدانی نوێژەكانت و لەكاتى خۆیاندا ئەنجامیان بدە، واتە هەركە گوێت لەبانگ بوو هەستە بۆ نوێژەكانت و دوایان مەخە، چونكە بەم كارەت دەچیتە دۆزەخ هەروەك خواى پەروەردگار ئەفەرموێت: [ فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ] (الماعون: 4 ـ 5)، واتە: پاشان سزاى سەخت لە دۆزەخدا بۆ نوێژگەران هەیە، ئەوانەى كە لە نوێژەكانیان غافڵ و بێئاگان، واتە: بەدڵ ئەنجامى نادەن و هەر لەكۆڵى ئەكەنەوە، وە هەرگیز كار و كاسبى و بەرژەوەندى دونیا وات لێنەكات كەمتەرخەمى بكەى لەنوێژەكانت، بۆیە خۆت ئامادە بكە بۆ ڕۆژێك ( [ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ] : نە سەرمایە و نەش نەوە) سودیان نیە. بۆ ئەم كارەش باشترین كردەوە ئەوەیە دڵت پەیوەست بكەى بە مزگەوتەوە، بۆ ئەوەى لە قیامەتدا لەو كۆمەڵە بیت كە لە سێبەرى عەرشى پەروەردگاریان دەبن لە ڕۆژێكدا سێبە نیە جگە لەسێبەرى عەرشى ئەو نەبێت، هەروەك پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتى و پێی ڕاگەیاندووین لە فەرموودە (صحيح) ەكانیدا.
سێ یەم: بڕوادار بەهارێكى هەمیشەیی و داوانەهات و هەمیشەییە، هەروەكو بارانى ڕەحەمەت وایە لەهەر شوێنێك دابارێت سودبەخش دەبێت. هەوڵ بدە هەمیشە كەسێكى سود بەخش بیت بۆ كەس و كار و برا و دۆستانت، وە ئەگەر ڕوت لەهەر شوێنێك كرد درێغى مەكە لە درێژكردنى دەستى یارمەتى و ئەنجامدانى كردەوەى چاك و سود بەخش تەنانەت ئەگەر بە ووشەیەكى جوانیش بێت، یان بەبزە پێكەنینێكیش بێت كە دڵى برا موسڵمانەكەت خۆش دەكات، چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتى (ئەو كارە صەدقەیە) (الصحيحة، برقم: 572).
چوارەم: هەوڵ بدە نرخى كات بزانیت و بەباشى بەكارى بهێنە، ئەوەش بزانە كات دراوێكى زۆر بەنرخە لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكانێكى زۆر لەم ڕاستیە بێئاگان، بێئاگاش نەبن خۆیانى لێ گێل ئەكەن، وەك وتراویشە: ((كات وەكو شمشێر وایە ئەگەر نەیبڕیت دەتبڕێت))، كاتیش دیاریەكى بەنرخى پەروەردگارە بۆ بەندەكانى بۆیە تۆش هەوڵ بدە سود لەم دیاریە وەربگریت و كاتەكانت بۆ كردەوەى چاك و نوێژ و قورئان خوێندن و بانگەشە كردن بۆ ئاینى ئیسلام تەرخان بكە، و بەشتى لاوەكى و كارى دونیایى كاتەكانت بەفیڕۆ مەدە.
پێنجەم: ڕۆڵەى ئازیزم بزانە لە رۆژگار و زەمانى وەك ئەمڕۆ كە بەسەر خەڵكدا هاتووە، لەسێ شت بەنرخ ترى تێدا بەدى ناكرێت كە ئەوانەش: برا و هاوڕێیەكى جێى متمانە كە خۆشحاڵیت پێببەخشێت، و درهەمێك بەڕێگایەكى شەرعى پەیدا كرابێت، واتە: (بەدەست هێنانى ڕۆزى بەڕێگایەكى شەرعى و دور لەحەرام) و سوننەتێك كارى پێبكرێ، ئەوەش لە بەر زۆرى برادەرى خراپ و كەمبوونى متمانە لە نێو مرۆڤەكان، و گوێنەدانیان بە ڕزق و ڕۆزى حەڵاڵ، و دووركەوتنەوەیان لە سوننەتى پێغەمبەرەكەیان صلى الله عليه وسلم.
بۆیە هەوڵ بدە كەسى دیندار و بەڕەوشت بەرز هەڵبژێرە بۆ هاوڕێیەتى كردن، و كارێكى حەڵاڵ بكە با خێریشى كەم بێت لەخێرى زۆرى حەرام باشترە، پاشان خۆت پەیوەست كە بەئەنجامدانى سوننەتەكان.
شەشەم: هەوڵ و كۆششى خۆت بخە گڕ لەپێناو ئەوەى كە بتوانى لەپاش خۆت چاكەیەك یان كردوەیەك بەجێبهێڵیت كە پاداشتەكەى تا ڕۆژى دوایى بەردەوام بێت، هەروەك پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتى: " إلا من ثلاث صدقة جارية أو علم ينتفع به أو ولد صالح يدعو له " (رواه مسلم).
حەوتەم: تێبكۆشە لەپێناو پەروەردەكردنى خودى خۆت لەسەر ئەوەى كە بەردەوام ئامادەبیت بۆ تێكۆشان لەپێناو پەروەردگار، ئەمەش بەم چوار خاڵە دێتە بەرهەم:
أ ـ دەبێت یەقینت هەبێ كە تێكۆشان لەپێناو خواى پەروەردگار یەكێكە لەبەرزترین پلەكانى ئەم ئاینە پیرۆزە، بۆیە هەر لەدێر زەمانەوە هەر میلەتێك دەست بەردارى ئەم پایە بەرزە بوبێت خواى پەروەردگار سەرشۆڕ و لاوازى كردون، و دوژمنانى بەسەریاندا زاڵ كردوە، بۆیە دەبێت ئەوە بزانیت كە ترس و دڵە ڕاوكێ شایەنى ئەو كەسە موسڵمانە نیە كە ئاینەكەى پەروەردەى كردوە لەسەر پێشوازى كردن و تەحەمول كردنى گیروگرفت و ناخۆشیەكانى ژیان.
ب ـ دەبێت ئەوەت لەیاد بێت كە تۆ ئەو كەسەى كە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم وەێفى كردوە بەوەى كە ڕێبوارى ڕێگایەكى، و زۆر نامێنیتەوە و زۆریش ناخایەنێ تاكو دەگەیتە جێگا و شوێنى ڕاستەقینەى خۆت، كە ژیانى پاش مردنە، و لەپاش ئەوەش تامى مردن ناچێژیت، جا نازانم مرۆڤى ئەم سەردەمە چ دڵخۆشیەكیان بەم دونیایە هەیە كە بەو شێوەیە توند باوەشیان كردوە بەدونیایەك كە ئەگەر نرخى هەبوایە و هەتاهەتایى بوایە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لەبارەیەوە نەیدەفەرموو: " دونیا بەندیخانەى باوەڕداران و بەهەشتى كافرانە "(صحيح الجامع الصغير، برقم: 4312).
ج ـ دەبێت خۆت لە هەموو تاوانەكان پاك بكەیتەوە، بەتایبەتى تاوانە گەورەكان ئەگەر هەتبوو، ئەمەش بە وازهێنانى یەكجارى لەتاوان و پەشیمان بوونەوە لەوەى كردوتە و سور بوون لەسەر ئەوەى نەگەڕێیتەوە سەریان، بیریشت نەچێت كە سەفەرێكى ئێجگار دور و درێژ و سەختت لەپێشدایە دەبێت بەباشى خۆتى بۆ ئامادە بكەیت، و تێشوى باشى بۆ هەڵگرى، چونكە هیچ ڕێبوارێكى ئەم ڕێگا سەختە بەبێ تێشوو ناگاتە ئەو شوێنەى هەوڵى بۆ ئەدات، بۆیە باشترین تێشوش بۆ ئەم سەفەرەت لە خواترسان و چاكەكردنە، هەروەك پەروەردگار ئەفەرموێت: [ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَا أُوْلِي الأَلْبَابِ ] (البقرة: 197)، واتە: وە توێشوو هەڵبگرن وە بشزانن كە باشترین تێشوو لە خواترسانە، وە لە من بترسن ئەى هۆشمەندان. هەروەها ئەنجام دانى ئەوەى خوا پێی خۆشە لەگەڵ دوركەوتنەوە لەوەى خوا پێی ناخۆشە.
د ـ ڕازى كردنى پەروەردگار و نزیك بوونەوە لێى بەدڵێكى پاك و خۆشحاڵى یەوە، ئەمەش بەگوێڕایەڵى كردنى فەرمانەكانى و زیندوو كردنەوەى ڕێبازى پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم و پشت هەڵكردن لە دنیا كە زۆر ‌بێ نرخ سەیرى بكەیت، تەنانەت ئەگەر هەموو خۆشیەكانیشى لەژێر دەستى تۆدا بێت.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

  به‌هه‌شت