تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

ده‌ست خۆش شه‌ماڵ سایب هونه‌رمه‌ندێكی زۆرگه‌وره‌یه‌هه‌ربژیت سه‌ركه‌وتوبیت (كه‌ده‌ڵێت ئه‌ی شه‌می شه‌وان زۆرخۆشه‌گۆرانی یه‌كی به‌به‌رده‌وام گوێی لێ ده‌گرم)

کاک دیار وابزانم ئه‌ی شه‌می شه‌وان (قادر کابان) ده‌یڵێت!
سوپاس بۆ په‌یامت برا گیان.

ناویم گوێ لێ بووه‌ به‌س وه‌ڵا ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ بێت كه‌ دات ناوه‌ یه‌كه‌م جاره‌ بی بینیم،..ده‌ست خۆش كاك سه‌هه‌ند بژی..

به‌ڵــێ ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نێکی زۆر گه‌نجییه‌تی ، سوپاس ئایه‌ خــان بژیت.

3

[size=19]ناویم گوێ لێ بووه‌ به‌س وه‌ڵا ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ بێت كه‌ دات ناوه‌ یه‌كه‌م جاره‌ بی بینیم،..ده‌ست خۆش كاك سه‌هه‌ند بژی..[/size]

2

ده‌ست خۆش شه‌ماڵ سایب هونه‌رمه‌ندێكی زۆرگه‌وره‌یه‌هه‌ربژیت سه‌ركه‌وتوبیت (كه‌ده‌ڵێت ئه‌ی شه‌می شه‌وان زۆرخۆشه‌گۆرانی یه‌كی به‌به‌رده‌وام گوێی لێ ده‌گرم)

1

[center]http://kurdup.com/up/uploads/picture/7d57058b6b.jpg[/center]

له 1986.11.07دا گۆرانیبێژی نوێكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری گۆرانی كوردی "شه‌ماڵ جه‌لال سائیب" له ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و ته‌رمه‌كه‌ی برایه‌وه سلێمانی و له گۆڕستانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نێژرا و میلله‌تی كورد هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی له ده‌ستچوو.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1931دا له شاری سلێمانی له دایكبووه‌ و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه باوكی قایمقام بووه و له زۆر له قه‌زا و كاروفرمانی دیوه، بۆیه‌‌ شه‌ماڵ له منداڵییه‌وه له‌گه‌لێك شارو شارۆچكه‌ی كوردستاندا ژیاوه‌و چاوی كراوه‌ته‌وه و دوای ته‌واوكردنی قۆنا‌غی خوێندنی سه‌ره‌تایی، چووه‌ته كۆلیژی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له به‌غدا كه قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندیی بوو و به‌زمانی ئینگلیزی وانه‌ی تێدا ده‌خوێندراو ته‌نیا قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی عێراقی وه‌رده‌گرت.

دوای ته‌واوكردنی قۆناغی خوێندنه‌كه‌ی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیراوه و له 1951دا كۆلیژی ئاداب به‌شی مێژوو له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه و له ساڵی 1956دا خوێندنی زانكۆی ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له مێژوو وه‌رگرتووه و كراوه به مامۆستا له دوا ناوه‌ندی ئه‌عزه‌مییه‌‌ی كوڕان و له ساڵی 1959دا بووه‌ته مامۆستای بابه‌تی ڕۆشنبیریی مۆسیقا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا.

له دوا دوای ساڵی 1963دا چۆته ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامه‌ی ماسته‌‌ری له ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان له ساڵی 1971دا له زانكۆی سلێمانی كراوه به مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی ئاداب و كه ئه‌و زانكۆیه گوێزرایه‌وه بۆ هه‌ولێر و كراو به زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئه‌میش گوێزاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و زانكۆیه تاكو كۆچی دوایی كردووه.

شه‌ماڵ سائیب له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه فێری عود ژه‌نین بووه و له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فه‌رید ئه‌تره‌شی كردۆته‌وه‌و له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووش بۆته خاوه‌نی هونه‌رو ده‌نگی تایبه‌تی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گه‌لی گۆرانی تازه داناوه‌و گوتوونی و سوودێكی زۆری له شیعرو ئاوازی فۆلكلۆری كوردیش وه‌رگرتووه.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێهاتووه له ساڵی 1956 وه وه‌ك ده‌نگێكی نوێ و هونه‌رمه‌ندێی نوێكار هاتۆته گۆڕه‌پانی ئاوازو گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك "شوانه هۆ شوانه" و "به‌رده‌ به‌رده" و "هاتی بۆ هاتی" و "هاتم هاتم" و "هه‌ره له‌یلێ" و "جوان ئێمه جوانین" و "بارزانی" و "زوله‌یخا"ی داناو به‌ده‌نگه خۆش و زۆڵاڵه‌كه‌ی گوتنی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێنا.

خۆزگه‌

[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=dnCj0ohEksc[/youtube][/center]