تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

براكه‌م ئێره‌ شوێنی بابه‌تی وه‌رزشیه‌ ...

1

گوێز و بادام ده‌بنه هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆل






شاره‌زایان پێیانوایه، که مرۆڤ به خواردنی گوێز و بادام ده‌توانێت چه‌وری خوێنی که‌مبکاته‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌شێکی خه‌رامانیان زۆر زیاتر سوود له له خواردنی گوێز و بادام وه‌رده‌گرن.

زۆرێك له‌وانه‌ی ڕێجیم ده‌که‌ن، خۆیان له‌ خواردنی گوێز و بادام ده‌پارێزن، چونکه‌ پێیانوایه، که خواردنی گوێز و بادام بڕێکی زۆر له‌ چه‌وری و وزه‌ به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت؛ به‌ڵام زۆرێك له‌ ترشه‌ چه‌وره‌کان ناتێرن و به‌ ده‌گمه‌ن بڕێکی که‌می لێده‌خورێت، هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی خواردنی گوێز و بادامه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلستڕۆل سنووردار بکرێت. زۆرێك له‌ پسپۆڕانی خۆراك به‌ چاوێکی پۆزه‌تیڤه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ گوێز و بادا، چونکه به‌ بڕێکی ئێجگار زۆر له‌ مادده‌ ڕیشاڵییه‌کان، توخمه‌ مه‌زنه‌کان و ڤیتامینه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندن.

له‌‌میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك لێکۆڵینه‌وه‌دا تووێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که‌ خواردنی گوێز و بادام ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ که‌مده‌کاته‌وه‌.

"Joan Sabaté" له‌ زانکۆی "Loma Linda" له‌ ئاکامی خوێندنه‌وه‌ی 25 لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراو، که‌ تێیدا 483 ژن و پیاو به‌شدارییان کردبوو، بۆی ده‌رکه‌وت، که‌ ڕۆژانه‌ خواردنی 67 گرام بادام و گوێز ده‌بێته‌ هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی کۆلستڕۆل به‌ ڕێژه‌ی 1.9 mg/dl. هاوکات "LDL" به‌هۆی خواردنی گوێز و بادامه‌وه‌ بۆ 10.2 mg/dl دابه‌زییووه. ئاستی "LDL" بۆ "HDL" به 0.22 خاڵ ڕووی له‌باشبوون کردووه. ئاستی سه‌رجه‌می کۆلستڕۆل بۆ "HDL" به 0.24 خاڵ ڕووی له‌باشبوون کردووه. له‌و به‌شداربووانه‌ی ئاستێکی زۆریان له "Triglyceride" ئاستکه بۆ 20.6 mg/dl گه‌ڕاوه‌ته‌وه.

ئه‌م ئه‌نجامه گرنگییه‌کی گوێز و بادام بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه نیشان ده‌دات، که بڕێکی یه‌کجار زۆر له چه‌ورییان له خوێنه‌کانیاندا هه‌یه. هه‌روه‌ها خواردنی گوێز و بادام سوودی بۆ ئه‌وانه‌ هه‌یه، که له‌شێکی خه‌رامانیان هه‌یه. بێگومان ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه بڕێکی زۆر له گۆشتی سوور ده‌خۆن، خواردنی گوێز و بادام سوودمه‌ندی زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Archives of Internal Medicine"دا نووسیویانه.